کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى و پیاسە و جنێوبارانكردنى مورتاح فەتاح !

Wednesday, 10/06/2009, 12:00


لە سەرچاوەیەكى زۆر تایبەتەوە :
تاڵەبانى تا خۆى پیاسەیەكى بەناو شارى سلێمانى و بەتایبەتى جادەى ئۆرزدى و كاوە دا نەكرد نەى زانى هەڤاڵە حوت و درۆزنەكانى تاچ رادەیەك كڵاویان كردۆتە سەر ؟ تاڵەبانیەك كە جاران خەڵكى پەراسویەكى ئەشكا تا هیچ نەبێ هەر بۆئەوەى لە نزیكى (4-5) مەتر باڵا و روخسارى ببینێ كەچى واى لێهات بەهەردوو دەست سەلام و سڵاو بۆ خەڵك بنێرێ و خەڵك بەبێ بایەخ و بەو پەڕى ساردیەوە وەڵام بداتەوە ئەمە ماناى چى ؟ تاڵەبانى تا ئەو كاتە نەى زانى كە خەڵك بۆ داواى چاكسازى و گۆڕان ئەكا ، كاتێكیش زانى كەكار لەكار ترازاوە و تازە كە ریش بوو بەتووشەوە ئەبێ شانەى بۆ هەڵگرێ ! كە خەڵك و دڵسۆزان و سەركردە بوێرەكانى ناو یەكێتیی كە لە بەرامبەر تاڵەبانى ئەیان وت پیاوەكانت شاریان هەڵلوشی وكچ و ژنەكانیان ئەتك كرد ، كەئەیان وت زانكۆ كراوەتە بارەگاى حزبى و خوێندكارانیان كردۆتە ئاسایش و ئاسایشیان لێكردووینتە جەللاد تاڵەبانى وەك گا ئەیبۆراِند و ئەیوت نەخێر شتى وانیە ! كە ئەیان وت خۆتان لە پارتى مارە كردوە و سلێمانى فەرامۆشكراوە و بێ خاوەن كەوتوە تاڵەبانى ئەیوت نەخێر حكومەتەكەى كاك نێچیر درێغى نەكردوە ، كاك نێچیر كوڕى خۆمانە و ئێوە دژى ئیتفاقیە ى ستراتیجین پێتان خۆش نیە ئاشتبین ! كە وتیان سەركردەكانت دز و بازرگانن و بازاریان بۆخۆیان قۆرخ كردوە و هەرچى پڕۆژەى سەقەتى شار هەیە ئەوان لێی بەرپرسن ، وتت بازارى ئازاد هەیە و هەندێ بازرگانى چاوچنۆكن ، دەنا هەڤاڵانى ئێمە تێكۆشەر و پیاوى باشن ؟ هەموو میللەت وتى عومەر مورتاح ، عومەر نابێ دزە و هەموو شارى لەگەڵ كۆمپانیاى نۆكان وەك حوت قووتدا و كافیە 4 ملێۆن دۆلارى لە فرۆكەخانە پێ گیراوە كەنیازى بردنە دەرەوەى هەبوە ؟ وتت وانیە كاك مورتاح پیاوى باشە و ئیشى باشى زۆر كردوە و ئەمرت كرد ئاسایشەكانى فرۆكەخانە ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێ ؟ 4 ساڵە خەڵك وتى و تۆش وتت ! تا لە ئەنجامدا خۆت زانیت ئەوانەى وتیان راستە و جەنابت هەڵە بووى ؟
تاڵەبانى دواى ئەوەى تێ ئەگات خەڵك بۆ ساردوسڕبوە و سڵاوەكەیان لێ وەرنەگرتوەتەوە راستەوخۆ ئەگەڕێتەوە بۆ قەلاچوالان بەڵام تووڕەیی ئەوەندە پێوە دیارە هەرچى شوفێر و پاسەوان و پاسەوانە تایبەتیەكەی خۆیشى لە ترسان دوور ئەكەونەوە چونكە ئەزانن چى ئەقەومێ ، پێش ئەوەى ئاو بخواتەوە یەكسەر ئەڵێ ئەو سەگبابى گوڕى سەگبابەم بەتەلەفۆن بۆ وەرگرن كە دواتر تێ ئەگەن كە مەبەستى مورتاح فەتاحە ، بێ هیچ پێشەكیەك كۆمەڵێ جنێو و قسەى بازارى زۆر سوك ئاراستەى عومەر مورتاح ئەكات و ئەڵێ بۆوات لە سلێمانى كردوە خەڵك جوابى سەلامیشمان ناداتەوە ؟
سەرچاوەكە وتى : لە دواین كۆبوونەوەى مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتى تاڵەبانى لە سلێمانى عومەر مورتاح دیارنابێ و ئەڵێن مامە كاك عومەر نەهاتوە ئەویش ئەڵێ عومەر نایە ، بۆیە لەو كۆبوونەوەیەدا عومەر مورتاح نەوێرابوو بچێ چونكە لەوێ زیاترى پێ ئەكرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە