کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایتى چاوگێڕ و ئەلبومى سخوڕ و گەندەڵەكان ؟

Saturday, 30/05/2009, 12:00


ئەمڕۆ 28 / 5 / 2009 لە سایتى چاوگێڕدا هەندێ كۆنە سیخوڕى فایلدار و جەنەراڵ گەندەڵ بارزان و عارفى بێ مەعریفە و خولە فشەكەر و شێخە ملیاردێرەكەى وەزیرى بەناو پێشمەرگە (كەوێنەكانیان لەخوارەوە ریز كراوە) قسەیان لەسەر بارودۆخى ئێستاى یەكێتیی و لیستى گۆڕان كردوە ، ئەم بێ شەرمە فایلدارانە چۆن ڕوویان دێ خۆیان نیشانى خەڵك بدەن و تەنانەت قسە لە سەر لیستى گۆڕان بكەن ، عارغ بێ مەعریفە بەم تەمەنە و پلە حزبیوە ئێستاش خەریكى هەوەس بازى و راوە ژنە ، پیاوەكەى ترى مامە سەعدى فایلدار ئەوە هەر هیچ تامى باسكردنى پێوە نەماوە ، حامیدى حاجى غالى وائەزانێ بە هۆزایەتى و جاف بوون و ڤیستیڤاڵى حێلى جاف پاك ئەبێتەوە ، قوڕت بەسەر دادگاتان لەپێشە تاڵەبانیش سەهوى كرد ئێوە عافوو نەكراون ، ئەم خولە فشەكەرە ، ئاخر سەركردایەتى یەكێتیی بەپیاوى ئاوا لەگەڵ رەوتى پێشكەوتن و هێنانەدى كۆمەڵگەى مەدەنى و سۆسیال دیموكراتى كوجا مەرحەبا توخوا یەكێتییە جەلالیەكان بە خولە سەنگاوى شەڕى سیاسەت و ململانێى شارستانى ئەنجام ئەدرێ ، بەحاكم قادر عەدالەت و یاسا و دادوەرى دابین ئەكرێ !
بەرزانە گێلى كوڕى تالەبانى و ئەحەسمێڵى كۆن ، سەركردایەتى رێكخستنى شارێكى زیاتر لە نیو ملێۆن كەسی پێ ئەكرێ ؟ جەنراڵ گەندەڵ بارزان یەكێتیی لە سلێمانى كرد بە دوو كەرتەوە كەچى باسی یەكێتیی ناو یەكێتیی و یەك ریزى ئەكات ، پیاوە خەسیو فایلدارەكان هەر لەخۆت جوانن پیرۆزت بیتن ! شێخ بەم عومرەوە بە خۆیی و تەكیەكەیانەوە مەرایی نەك كۆسرەت بەڵكو پێڵاو بۆ كوڕى كۆسرەتیش دائەنێ ، ئاخر وەزیرى پێشمەرگە ئەبێ ترسنۆك و ماستاو چى و پارە پەرست بێ ! ئەكرێ حكومەتێك خۆى تەرخانكا بۆ بیناكردن و تەكیە ئاوەدانكردنەوە بۆ بنەماڵەى شێخان ؟ دڵى چیتان بە یەكێتیی خۆشماوە یەكێتییەكان ، سەرەڕاى هەموو ئەمانەش بەزۆر و بەشەق دەنگتان پێ ئەدەن بۆ مەسعودى 31ى ئاب ، یەكێتییەكان كوا غیرەت و مەردایەتیتان ئەگەر ماوتانە ئەوانە سەركردایەتیتان ناكەن ، ئەگەر ئێوەش ئاگادارى فرۆشتنى یەكێتین بە كۆمپانیا بازرگانیەكەى بنەماڵەى بارزانى هەمیشە دژ بەكورد ئەوە قەیناكە ، گەر لەگەڵ ئەوەنین ریزى فایلدار و گەندەڵ و یەكێتیی فرۆشەكان چۆڵ بكەن ئەگەرنا ئۆباڵى مێژوو ئەكەوێتە ئەستۆى ئێوە ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە