کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عارف و ئازاد له‌ نزمیدا ده‌ڕواننه‌ به‌رزی‌ شەهیدە زیندووەكانى یەكێتیی ..!

Friday, 04/09/2009, 12:00


جووتە حەیا پێنەماو وبێ شەرمەكەى ناو" یەكێتیی سوودمەنەكانى كوردستان" كە بریتیین لە ئازاد جوندیانى و عارفى بێ مەعریفە ئەوا بۆ چەندین جارە ناو ناتۆرەى سەیر سەیر ئەخەنە پاڵ ئێمەى كادرانى دەركراوى ناو یەكێتیی و جارێ بە تێكدەر و جارێ بە ئاژەوەگێر و لە دواین شەكر شكاندنى عارفى بێ مەعریفەشدا كراین بە (خەت مایل) . ئەوەى لاى خۆشیان و هەموو ئەندامانى یەكێتیی و تەنانەت لایەنگرانى یەكێتییش شاراوە نییە ئەوەیە كە هەموو ئەو كادرانە لەسەر هەڵوێست و مل كەچ نەكردنى كوێرانە و بیروڕاى جیاواز لە ئۆرگانەكانى رێكخستن و دامودەزگاكانى ترى یەكێتیی دەركراون و نان بڕاوكران ، خۆ ئەگەر ئێمە یەك تۆز لەسەر بیروڕاو هەڵوێستى بەرزو جوامێرانەى خۆمان و هەندێ گوێڕایەڵى كوێرانەى بەرپرسەكان و تۆزێ نەرمیمان بۆیان نواندبایە نەك دەست بەڵكو پێڵاوەكانیشتان ماچ ئەكردین و لەو دۆلارە دزراو و پارە بێ شومارەى كە لە داهاتى خەڵكى كوردستانتان دزیوە ئەوائێمەش شتێكمان بەرئەكەوت و نەك هەرنان بڕاو نەدەكراین بەڵكە ئامادەبوون پلە و ئیمتیازى تریش ببەخشن بەئێمە ، ئازا رەوشت پێ نەماو و عارفى داوێن پیس نەك هەر لەناو یەكێتیی سوودمەندەكانى كوردستاندا جگە لەوەى وەك سەگى هار بۆ شەڕ رست كراون دەنا چ مكانە وپێگەیەكى ئەوەندە گرنگیان نییە تەنانەت ئەم دوو زاتە ناموبارەكە كە لەناوچەى سلێمانى خۆیان كردۆتە فس فس پاڵەوان بەڵام لەسنوور و شوێنى خۆیان واتە پێش 31ى ئاب لە سۆران و باڵەكایەتى و لە دهۆك و بادینان دوو كەسى قێزەون و رەزاقورس وبە سوك سەیر دەكرێن ، ئەمانە تائێستا كاریان بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن و بازرگانى كردن و داوێن پیسى و پیاوپیاوێن لەناو یەكێتییدا كردوە ، بەموبالەغە نەبێ باوەڕناكەم یەكێ هەبێ و بڵێ ئەم دوو زاتە ناموبارەكە خەڵكى دڵسۆز و بەئەمەك بوون بۆ یەكێتى ؟ ئەمانە وەكو سەدان بەرپرسى ترى یەكێتیی سوودمەندەكانى كوردستان تەنها بۆ بازرگانى كردن و بەشە دزیەكەیان لەو داهاتە دزراوەى خەڵك یەكێتیی بوون و یەكێتیی دەبن ئەگەر وانیە بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بەم شێوەیە بوو كە رسوابوونى بۆئێوە لێكەوتەوە ؟ ئەگەر لە گێلى بوون و درۆكردنتان نەبێ كەس هەیە وابەئاسانى واز لە حزبێك بێنێ كە نیوەى زیاترى تەمەنى خۆی تیا بەسەر بردبێ ؟ كەس هەیە لەم بارودۆخە سەخت و بێ ئیشیەدا ئەگەر ناچار نەبێ خۆى نانبڕاوبكاو دەست لەمووچە و پلەى خۆى هەڵگرێ ؟ ئاخر ئێوەى سوودمەندەكانى كوردستان هەروا بێ مەعریفە و پارە پەرست و بەرژەوەند پەرست بوون ، ئێوەى سوودمەند بووى یەكێتیی دۆش و تاڵەبانى هەڵخەڵەتێن خۆتان كوێر ئەكەن و پاساوى ئەوە دەهێننەوە كە ئێمەین هۆكارى شكستەكانتان ؟ ئێمەین تێكدەر و خەت مایل ؟ لەكاتێكا سیخوڕو خەت مایلە حەقیقیەكان هاوشانى خۆتان و هاوكورسی و هاو سفرەى بەردەوامتانن ؟ هێشتا عارفى بێ مەعریفە نەى وێراوە بە دەیان كادرى مەڵبەندەكەى بادینان و زاخۆ بڵێ خەت مایل كە هەموو سەركردایەتى یەكێتیی دەزانێ لەو مەڵبەندانە چەند كارگێر و ئەندام و كارمەندى سەر بەپاراستنى پارتى تیایە كەچى ئەم سوودمەندانە تائێستا نەوێراون دەریان بكەن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەن ؟

ئازادى علوج ئاگادارى ئەوە نییە زۆربەى بەرپرس و كادرەكانى راگەیاندنى هەولێرى لەلایەن پاراستن و خودى نێچیرڤان بارزانیەوە چەند جار سەردان و خەڵات كراون و زەوى و ئوتومبیلیان پێشكەش كراوە ؟ رۆژێ چویت لە سەروەت و سامانى (لاوەند و توانا)ى بەرپرس و پیاوەكانى خۆت لە تى ڤى هەولێر بپێچیتەوە و بڵێیت ئەم موڵك و ماڵەتان لەكوێ بوو ؟ عارفى بێ مەعریفە دوو كۆشكى، یەكیان لە زاخۆ ئەوى تریانى لەسلێمانى دروست كردووە و ساڵانە لەلایەن ئیدارەى گشتى یەكێتیی سودمەندەكانى كوردستانەوە وەك خەڵاتى داوێن پیسى و سیخوڕیەكەى بۆ تاڵەبانى دوو مۆنیكاى پێشكەش ئەكرێ ئەوە جگە لەو دەفتەر دۆلارانەى كە ساڵانە وەك ئەندامى سەركردایەتى هەیەتى لەسەرووى مووچە و نەسریەى تایبەتى خۆى ، كەچى گەر باسی دادوەرى و یەكسانى و گەندەڵى و ناعەدالەتى ناو یەكێتیی بۆ بكەیت ئەوا تێكدەر و خەت مایل و ئاژاوە گێڕین ! .
ئێمە ئەو رێگەیەمان بۆ رزگارى نیشتمانى و دیموكراسی و عەدالەتى كۆمەڵایەتى هەڵبژارد ، یەكێتیی بوونى ئێمە ماناى یەكسانى و سەربەرزى و دڵسۆزى و نەتەوە پەروەرى ئەگەیاند ، لاى ئێمە یەكێتیی بوون ماناى دڵسۆزى و بوونى دادوەرى و كاركردن بۆ خەڵك و بەدیهێنانى خواست و داواكارى و ئامانجە بەرزو باڵاكانى ئەگەیاند ، وەلێ چی بكەین یەكێتییتان كرد بە مۆڵگەى سیخوڕ و ئەنفالچى و دیوەخان و هەوارگەى دزان و مەزادخانە، ئێمە چیبكەین ئێوە لە پێناو بلۆكە دۆلار و گرێبەستە نەوتیەكان و وەهمیەكاندا هەرچى شتە پیرۆز و جوانەكانن دۆڕانتان و دوور كەوتنەوە لەهەموو رەوشتە باڵا ئەخلاقیە گەشەكانى كۆمەڵگە ! ئێستا ئێمەى نانبڕاو و خاوەن هەڵوێست و روولەگەل تێكدەر و ئاژاوەگێڕین یان ئەوانەى چەندین باڵەخانە و ئوتومبیل و كۆمپانیاو و موڵكوماڵى بێ شومارى دەست كەوتوە لە یەكێتیی ؟ ئێستا ئێمە خەت مایلین یان ئەوانەى لەژێر سێبەرى یەكێتییدا چاوئەبڕنە شەرەف و ناموسی خەڵك و بەداوێن پیس ناویان دەركردوە ؟ سەرشۆڕى و رسوایی بۆ ئەوانەى دژى بەرەى گەل و خواستەكانى خەڵك ئەوەستنەوە ، سڵاو بۆ هەموو مرۆڤە خۆڕاگرو شەهیدە زیندووەكانى دەستى یەكێتیی كە سەرى بەرزو قسەى حەق و زمانى زبرتان لەبەرامبەر نابەرپرسەكانى یەكێتیی بەكارهێنا .
- بژى خەباتى جەماوەرى بەرەى گۆڕانى دیموكراتى كوردستان .
- سەركەوتووبێ ئیرادەى پۆڵاینى تێكۆشەرە نانبڕاوەكانى كوردستان .
- سەرشۆڕى و ریسوایی زیاتر بۆ كەسە مل كەچ و سەر شۆڕەكان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە