کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانى : پیرى ئاخر شەڕ

Saturday, 09/01/2010, 12:00


مێژووى سیاسی ئەم قوڵەبنە ئاژاوە گێرە لێوان لێوە لە قێزەوەنترین جۆرى ناپاكى كە جاشایەتى كردن و مامە حەمەیی بۆ ناحەزان و چۆكدادان لە بەردەم دوژمن و لەبیركردنى خەمى گەورەى میللەتەكەیەتى تەنهاو تەنها بۆ ئەوەى هەرهیچ نەبێ جارێك لەجاران بە پیاوى ئاشتى خواز و نەرم و نیان ناوی بێنن بێ ئاگا لەوەى كە دنیاى دەرەوە زۆر لە ئێمە باشترو زیاتر ژیان و نیەت و مەرامى ئەم قوڵەبنە ئاژاوە چیە ناپاكەى كورد دەزانن . ئەم پیرى ئاخر شەڕە بەم تەمەنەوە لەبرى ئەوەى بیر لە رێكخستنى ریزە لێك ترازاو و لەبەر یەك هەڵتەكاوەكانى ناوخۆى ماڵى كورد بكاتەوە و كار لەسەر تەوەرە گرنگ و ستراتیجیە هەستیارەكانى بزووتنەوەى كوردایەتى بكاتەوە ، لەجیاتى ئەوەى بەم تەمەنەوە وەك مەرجەعێكى سیاسی گەورەو باوكى هەموان هەڵوێست و رەفتارى بكردایەو بەقەت درێژى گوریسێكى كوردەوارى لە مەرام و بەرژەوەندیە شەخسیەكانى خۆى دوور بكەوتایەتەوە ، كەچى سەدحەیف و مخابن ئەم پیرە پیاوە ئێكسپایەرە خۆێن تاڵە رەزا قورسە بۆتە مۆتەكەیەكى ترسناكى سەرسنگى خەڵكى كورد و خوا لەكۆڵ ئەم میللەتەى نەكردەوە و پێ ئەچێ هەر بۆ عیبرەت خوا بیكا بەپەندى زەمانە ! تاڵەبانى وەك پیشەیی هەمیشەیی هەموو جارێ ئاگر بە سەرە فتیلى شەڕێكەوە ئەنێ وبەزوویی و بەگورجى بۆى دەرئەچێ و لەیەكێك لە وڵاتە كانەوە بالۆرە سواوەكانى تەبایی و ئاشتەوایی لێ دەداتەوە وەك ئەوەى خەڵك لە گوێی گادا نوستبێ و نەزانێ چ تەڵەكەباز و فیتنە گێڕێكە و كێ یەكەم بڵێسە گڕى كاى شەڕەكانى هەڵگیرساندوە ! ئێستا لەهەموو كات زیاتر خەڵكى كوردستان ئاگادارى كەڕەناى فودا پێكراوى ئەم جەنگەن كەتاڵەبانى دەستى پێكردوە و هەرخوا دەزانێ چاوە سوور شەڕ تێزاوەكانى ئەم جارەى تاڵەبانى خوێن و گیانى چەندان لەڕۆڵەى بێ تاوان و خێر لەخۆنەدیوى گەلەكەمانى گەرەكە !
پەیامى من ، تكاى من ، هاوارى من ڕوو لە گۆڕانخوازان و خودى هەڵسوڕاوانى گۆڕان و سەركردەكانیەتى بەوەى كە تازە جڵەوى شەڕانگێزى تاڵەبانى و دەست و پێوەندە دز و چەتەكانى بەكەس ناگێرێتەوە و ئەوان خۆشى و شادى لەشەڕو ئاژاوە و تینوێتیان بە كاسە لەخوێن پڕبوەكان دەشكێ و مانەوە و بەرژەوەندییان لە ئاشتى و هێمنى دا نییە ، بۆیە پێویستە گۆڕان خوازان نەكەونە تەڵەى تاڵەبانى و بازنەى شەڕەوە چونكە سەركەوتن و گەشەكردنى بەرەى ئازادى و دیموكراسى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى لە ئاشتى و هێمنى و ژیانى پێكەوەیی دایە بە پێچەوانەى خواست و نیەتى جەلالیە نوێیە هەڵچوەكانى ئێستاوە كە هەمیشە خەو بە ئاژاوە و شەڕوحەز لە مەلەى گۆمى لێڵ دەكەن .
دەبا هەمیشە ئەم دەستەواژەیە بكەینە سەر وێردى زمانمان ئەویش " سەركەوتنمان لە ئاشتى و پێشكەوتنمان لە خۆڕاگریدایە " !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە