کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتى دەرخستنى گەندەڵیەكانتان هاتووە ! وەڵامى زنجیرە شەكرشكاندنەكەى علوج جوندیانى .

Wednesday, 29/04/2009, 12:00


بەشى یەكەم (1)
علوج جوندیانى لێپرسراوى مەكتەبە گەندەڵ و سیخوڕیەكەى تاڵەبانى لە كوردستانى نوێی ژمارە : 4855 رۆژى 27/4/2009 و ژمارەكانى دواتریدا ، رۆژانە ستونێك بەناونیشانى (كاتى وتنى راستیەكان هاتووە) ئەنووسێ ، كەبەنیازە بە زنجیرەیەك شەكرشكاندن دەروونى ڕەش و چەواشەكاریەكانى بڵاوبكاتەوە ! علوجى جوندیانى وەك تاكە دەمڕاستى یەكێتێى بێ گوێدانە پلەوپایەو پێگە و قورسایی خۆى جارێ لێدوان بە نیازى دەركردنى ئەندامى سەركردایەتى و جارێ وەك وتە بێژى ئەو ئەندامۆچكانەى مەكتەبى سیاسی كەماون شەكرئەشكێنێ ، ئەوەى تۆزێ حزبایەتى كردبێ تێ ئەگا وەزعى ناوخۆى یەكێتیی توشى چ بێ سەروبەرى و نەهامەتیەك بۆتەوەوچۆن پێشێلكردنى بڕگەكانى پەیڕەوى ناوخۆ بۆتە كارێكى ئاسایی وهەركەس بۆ خۆ نزیك كردنەوە و دەربڕینى نۆكەرى زیاتر بۆ مامیان دەست ئەكات بە كلكە لەقێ و دژایەتى و تۆمەت بۆ لیستى گۆڕان و كەسایەتى گەورەى گەلەكەمان كاك نەوشیروان هەڵئەبەستن بێ گوێدانە پلەو پێگەى حزبیان . ئەبێ دەیانى وەكو علوج وجەمال عبداللە و ستران و زەردەشت حەمە ێاڵحەكەى چاوگێرو تواناو جەمال حوسێنە كۆنە نەهزەكە و..تاد ، تائەمرن پێڵاوەكانى كاك نەوشیروان ماچ بكەن چونكە ئەگەر ئەودەستى لەكار نەكێشابایەو لیستى جیاو سەربەخۆى بۆ هەڵبژاردنەكان نەبایە ، پیاوى وەكو ئێوە لە قتوى هیچ عەتارێكا نەئەخوێندرانەوە و ناچار ئەبوون وەك پیاوەكەى گوند كەكەس باسی نەئەكرد ئەبوو.... لەسەر رێگا بكەن هەرتەنها بۆئەوەى ناوتان بێنن . علوج جوندیانى وەك پیشەى بەردەوامى هەمیشە بۆ گۆمێ ئەگەڕێ سەگەمەلەى خۆى تیابكاو ئەو بارودۆخەى ئێستاى ناو یەكێتیش باشترین گۆمە كە ئەسپى سەگەمەلەكەى خۆى تیا تاو بدات ، ئەم علوجە كاتێ كۆسرەت رەسوڵ مان ئەگرێ و دەكەوێتە بارى ئەوەى واز بهێنێ دژایەتى ئەكات و پلارى تێ ئەگرێ و ئەڵێ وەك مۆبایل وایە ئەبێ مامە زوو زوو سەنتى تێكاتەوە ، دواى ئەوەش كە دڵنیابوو كۆسرەت واز ناهێنێ ئەیەوێ مەرایی بكات و كۆسرەت لێی خۆش بێ و فلیمى نەسوتێنێ و ئێستاش جارجارە ناوى ئەهێنێ و ئەیەوێت چاوێكى لێبێ ؟ لەناوەڕۆكى نوسینەكەیدا ئەم علوجە وائەزانێ خەڵكیش وەك ئەو مێشك پوتە و (3ـــــ4) ساڵ بەر لەئەمڕۆى لەبیرنەماوە كە كاك نەوشیروان و چەند ئەندام مەكتەب سیاسیەك بە پشتگیرى و پشتیوانى سەدان كادرى پێشكەوتووى یەكێتیی یاداشتێكى ناڕازى بوون و بەئاگاهێنانەوەیان دایە تاڵەبانى كە زیاتر بۆ سنوورداركردنى دەسەڵاتە بێ سنوورەكەى تاڵەبانى و شەفایەتى لە دارایی و چاكسازى لە ناوخۆى یەكێتیی دا هەبێ كە لە (7) بڕگە و پاشكۆیەك وەك روونكردنەوەو شیكردنەوەى بارودۆخى ئەوساى یەكێتیی لە خۆ گرتبوو ، كە هەمووى لە خزمەت و بەرژەوەندى و بووژانەوەى یەكێتییدا بوو نەوەك مەبەست و بەرژەوەندى شەخێى و ئینقلاب و لابردنى تاڵەبانى و پەراوێزكردنى وەكو علوجى جوندیانى پەیكەرێك لە درۆى بەدوایا داتاشیوە ! زۆربەى هەرەزۆرى رۆشنبیران و خوێنەواران و كادرو ئەندامەكاراكانى یەكێتیی باش ئەزانن كە كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى لەو یاداشنامەیەدا جگە لە چاكسازى و كۆتایی هێنان بەو گەندەڵكارى و بێ سەروبەریەى كەلەناو حكومەت و حزبدا هەیە هیچ مەرام و بەرژەوەندیەكى شەخێیان نەبوە چونكە ئەوەى پێی بوترێ پلە و پۆست و پارە و ئیمتیازات لە بەردەستیان دابوە و بۆخۆیان لەو شتانەیان كەم نەبوە و كێشەیان نەبوە ، بەتایبەتى كاك نەوشیروان كە جێگرى سكرتێرى گشتى بوو ، كەسایەتى دووەم بوو لەناو یەكێتیدا و هەمیشە لە مەركەزى بڕیارو دەستێكەى باڵاى هەبوە لە دارشتنى سیاسەتى یەكێتییدا بەشێوەیەكى گشتى ، بەڵام هیچ كاتێ نەلە سەردەمى شاخ و نە لەدواى راپەڕینیشەوە كاك نەوشیروان بۆ بەرژەوەندى و خودى خۆى پلە و پایەی بۆ ئیستغلال كردن وتێركردنى ئارەزوەكانى و پێكەوەنانى سەروەت وسامان و ریزە ڤیلا و باخەكانى دەرەوەى شارو خانوە سێ قات و چوارقاتەكان نەویستوە چونكە گەرواى بكردایە ئێستا جیاوازى چی ئەبوو لەگەڵ ئێوەدا و چۆن ئەبوو بەو ترسكایەى كە بێ ئومێدان ، ئەوانەى ئێوە ئاسۆى هیواو دواڕۆژو خەونەكانیتان تەراند بیكەنە رابەر و جڵەوى گەورەترین و شكۆمەندانەترین بزووتنەوەى ئازادیخوازانەى گەلەكەمانى بخەنە ژێر دەست، دیارە گەلێك لەو بارودۆخەو ڕۆژگارە دژوارەدا كە كەس بڕواى بەكەس و قەیرانى متمانەیە ، خەڵك متمانە بە سەركردەیەكى وەك كاك نەوشیروان بكات و دواى زیاتر لە (30) سی ساڵ خەبات هێشتا وەك كۆڵنەدەرێكى میللى خۆشەویست و پاك و كەم وێنەو نموونەى رەوشت و دەم و داوێن پاكى بێت كەئەمەیان مەگەر بە زەرەبینى ئەلكترۆنى لەناوئێوەدا بگەڕێی دەنا سەركردەى واتان تیانادۆزرێتەوە، ئەم علوج جوندیانیە دوو سێ ساڵە لیًپرسراویەتیەكیان داوەتێ نەك هەرخۆى توشی گەندەڵى و بێ رەوشتى و دۆلار پەرستن بوە ،بەڵكو لەگەڵ خۆى مەكتەبێكى توشى گەندەڵى و داوێن پیسى و بێ رەوشتى كردوە ودەیان جوجكى ناكەس بەچەى وەكو توانا و لاواند و جەماڵ حسێن و ...تاد هێناوەتە ئاراو بەدۆلارە دزراوەكانى داهاتى ئەم گەلە بوونەتە خاوەنى كۆشك و ئوتومبیلى گرانبەهاو جارجارەش بۆ رابواردن و بێ رەوشتى بۆ دەوڵەتەكانى توركیا و سوریا و ئەوروپا دەنێردرێن ، ئەوە هەر لەبەرئەوەى وەك تولە و تانجى رستكراو كەى علوج جوندیانى ویستى بەرەڵایان بكات و قاچ و قولى ئەم و ئەو یان پێ بگەزێ ، كەچى باسى دڵسۆزى و یەكێتی ریزەكانى ناو یەكێتیی و كۆمەڵێ قسەى كرچ كاڵ ئەكات كە خۆی لەناو هەڤاڵە نزیكەكانیدا جرت بۆ ئەو قسانەى خۆی لێ ئەدا و وەك ئەوەى ئێمە نەیناسین و نەزانیین چ پیاویكە بۆ یەكێتییى ؟ بەبەر چاوى هەموو خەڵكى كوردستان و دوست و ناحەزەكانیشى ئەوە ئاشكرایە كە كاك نەوشیروان یەكێكە لەوانەى كەهەرگیز بۆ مەرامى شەخێى و بەرژەوەندى خۆى یەكێتیی بەكارنەهێناوە و ئەو سەروەرى و سەركەوتن و بریارە سیاسیانەش كە یەكێتیی گەیاندۆتە ئەو رۆژە كە ئێستا ئێوە خۆتان كردۆتە خاوەنى و بۆ بازرگانى و مەرامە گڵاوەكانتان بەكارى دەهێنن لەسایەى بوێرى و هزرى دروست و خوێندنەوەى بابەتیانەى ئەوەوە هاتونەتەدى و دەست كەوتوون نەك گەندەپیاوى وەكو ئێوە ؟ (كۆتایی بەشى یەكەم ) چاوەڕوان بن ئەم وەڵامانە بەردەوام ئەبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە