کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرێ كوێرەكانى یەكێتیى لە گردەكە یان لە سلاحەدین دەكرێنەوە؟

Thursday, 02/04/2009, 12:00


هەموو یەكیەتیەكان باش دەزانن، كە بارودۆخى ناوخى یەكێتیی چەند خراپە و یەكێتیی لە دووڕیانێكى چەند مەترسیداردا گیرى خواردوە، گیرخواردنى یەكێتییى بەدەست ئەم كێشە و گیروگرفتانەى كە هەیەتى یەكێتیی ناو یەكێتیی هەڵتەكاندوە و ریزەكانى كردووە بەدوو بەرەى ئاشكرا بەرەیەك :كە داواى شەفافیەت و بە موئەسەسات كردن و دژى گەندەڵى و خۆبەدەستەوەدان و گێرانەوەى دیموكراتین لە بڕیاردان و دوور كەوتنەوە لە بریارى نهێنى و تاك لایەنەى سكرتێرى گشتی و بەرەكەى تریش بەرەى ولائی كوێرانەو بێ مەرجە بۆ هەموو ئەو كار و بریار و رەفتار و هەڵسوكەوتانەى سكرتێرى گشتی و دەیانەوێت یەكیەتیەك بێ كە بەپێی بەرژەوەندیەكانى خۆیان ئاراستە بكرێت نەك ئەو یەكیەتیەى كەبۆ خزمەتكردنى خەڵك و پیًشخستنى كۆمەڵگەى كوردەوارى لە هەموو بوارە جیاجیاكاندا! وازهێنانى كاك نەوشیروان مستەفا لە پلەى جێگرى سكرتێرى گشتى یەكێتیی و دواتریش (4) چوار ئەندامە دیارو كاریگەرەكەى ناو مەكتەبی سیاسی برینەكانى یەكێتیی قوڵترو سەرجەم دامودەزگا رێكخراوەیی و سەربازى و ئیدارى و حكومیەكانى توشى سستى و سڕبونێكى واكردوە، كە لە راستیدا سارێژكردن و ئەكتیڤ كردنەوەى ئەو برین و ناكاراییە تەنها لە رێكخستنەوەى نێوماڵى خۆیدا نەبێ نایەتە دى! یەكێتیی وەك نەخۆشێكى لێهاتوە كە بەردەوام دەرمانى بەهەڵەى پێدەدەن و لەبرى دەست نیشانكردنى زامەكانى و تیماركردنى لەناو پێخەفى گلان و مەرگێكى هێواشدا بەدەست سكرتێر و پیاوە گرگنەكانیەوە دەناڵێنێ و رۆژ دواى رۆژیش دەردەكەى گرانتر دەبێ . سكرتێر و سەرۆك پێیەكى لە ناوماڵى بكوژانى هاوسەنگەرى لە تاران و پێیەكى لە ناو زەلكاوى توركیا و پەلێكى ساپیتەى لارى عێراقى راگرتوە و پەلێكى ترى تەسلیمبونى بە سەرى رەش سپاردوە كە جگە لە زیان و شكست هیچ خزمەت و پێشخستنێكى بە دۆزى كورد و ناو خۆى یەكێتیی نەگەیاندوە، كەچى پیاوە گرگن و شایەرەكانى ئەوانەى وەك سێبەر هەمیشە وێنەیەكى بچوككراوەى ئەون بە سەركەوتن و حیكمەت وچالاكى دیپلۆماسی سەركەوتوانەى دادەنێن لەكاتێكدا زۆربەى هەوادارو لایەنگرانى خەتەكەى خۆیشى توشى خەجاڵەتى و سەر سوڕمان و تێڕامان كردوە لە ئاست لێدوان و شەكرشكاندنەكانى وخەمساردى و مل نەدانى بۆ رێكخستنەوەو نەبوونى جورئەتى ئەوەى پێ لە جەرگى خۆى بنێت و تەنها بۆ جارێك وەك كەس و بەرپرسێك ، لە بەرامبەر ئەرك و بەرپرسیاریًَتى مێژوویی خۆیدا بێتەوەو پرس و رایەك ، دانیشتن و ئەنجامدانى گفتوگۆیەكى بابەتیانە ، لێ ووردبوونەوە و بەخۆداچوونەوەیەك بكا لەوكاروكردەوانە ، لەو هەڵوێست و رەفتارانەى كە پیاوە جێنشین ونابوتەكانى ئەنجامیان داوە ، هەڵسەنگاندنێك بۆ ئەو تارماییە زەبەلاحەى گەندەڵى كە بچوك و پەراوێزى خستون و كەشتى چارەنووسی یەكێتیی و كێشەى گەلەكەى داوەتە دەست شەپۆلە بێ ئامانەكانى! جەلال ئاغا بیرى چۆتەوە كە كارى بەكۆمەڵ و راوێژو سەركردایەتى بەكۆمەڵ یەكێتیی و ئەوى گەیاندە رۆژگارى سەربەرزى و ئازادى ؟ بیرى چۆتەوە كە جەماوەر و رێكخستن و لایەنگرە دڵسۆز و خۆنەویست و ئازادیخوازەكەى بوون شۆرشیان بۆكرد و خۆیان فیداكردو و سەریان خست ! كەس نەزانێ تۆ باش دەزانیت بارودۆخى ئێستاى یەكێتیی بۆواى لێهات و كێ بوون هۆكارى ئەو نەهامەتیانە ! كەسیش نەزانێ تۆ باش دەزانى كردنەوەى گرێ كوێرەو تواندنەوەى رێبەندانى ئەو كاروانە وەستاوە لەكوێیەو چۆن دەكەوێتەوە رێگا، لە كاتێكا هەموو راستیەكان دەزانیت و ملى رێگەى هەڵە دەگرى ؟ رێگەیەك كە تائێستا جگە لە مل كەچى و چونەژێربارى زیاترى مەرجەكانى بنەماڵەى بارزانى هیچى ترت بۆ یەكییەتى و دڵسۆزانى نەهێناوەتەوەو تەنها جارێك ژمارەیەكى راستت لێ نەدا ! بۆیە هەموو ئەنجام و كاردانەوەیەك لە ئایندە ئۆباڵى مێژووى ئەخەنە ئەستۆى جەنابتان و پیاوە هاشوهوشكەرەكانى
دەورووبەرت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە