کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ كاك نەوشیروان . سازشكردن خۆ كوشتنە !

Saturday, 17/10/2009, 12:00


لەم سەرو بەندەى كە لیستى كوردستانى هەڵاوهۆریاى گەورەى بەرپاكردوە و خەریكى موزایدەى سیاسی و نیشتمانى و نەتەوەییە بەمەبەستى قۆرخكردنەوەو داگیركردنەوەى پۆستە سیادیە گرنگەكانى عێراق وحكومەتى ناوەندى بەغدا مەسەلەى یەك لیستى هێناوەتە گۆڕێ و هەر لەئێستاوە شین بۆ لەدەست دانى كورسیەكەى تاڵەبانى و هوشیار ژەهردارى و كۆنترۆڵكردنى شاردنەوەى بودجەكە دەكەن، ئەمە لەكاتێكدا كەبەبەر چاوى هەموو كوردو دنیاوە بەشێوەیەكى زۆر زاڵمانە و نادادوەرانە كەوتوونەتە نانبڕین و لادان و لەسەركاردەركردن و دوور خستنەوەى هەموو ئەوانەى كە بەجۆرێك لەجۆرەكان لایەنگریان بۆ لیستى گۆڕان دەربڕیوە دوور لەهەموو عورف و عادەتێك چ لەناو دامودەزگاحكومیەكاندا بووبێ وەچ لەناو ئۆرگانەكانى حزبدا بووبێ كە نیشانەیەكە بۆ ئەوپەڕى دڵرەقى و رەفتار فاشیانەى ئەم دەسەڵاتە ناعادیلەى ئەمڕۆ كە یەكێتیی و پارتى ، كەچى سەرەڕاى هەموو ئەمانەش دەسەڵات كەوتۆتە قاژەقاژى ئەوەى كە بۆكورد و كێشەكەى واباشترە ببین بەشەریكە بەشى لیستە دۆڕاو قێزنراوەكەى ئەمان و لەگەڵ ئەوان و دوور كەوینەوە لە لیستى جیاو بە جیا لیستمان نەبێ بۆ نوێنەرانى ئەنجوومەنى پەرلەمانى عێراقى كە بڕیاروایە لە سەرەتاى ساڵى ئایندەدا هەڵبژاردنى بۆ بكرێ .
وەكو روون و ئاشكرایە داینەمۆى گڕوتنینى لیستى گۆڕان و وزەى هەمیشەى ئەم لیستە خەڵكى رەشوڕووتى كوردستان و ئەو خەڵكانەن كە ویژدانیان بۆ نیشتمان و نەتەوەكەیان هانیانیان دەدات كە پشتگیرى و پشتیوانى لەلیستى گۆڕان بكەن دیارە لەناو ئەوانەشدا خەڵكى سەرجەم چین و توێژە كۆمەڵایەتیەكانى تێدایە ئەوە جگە لە بەشێكى گەورەى رۆشنفكرو نوسەرو هونەرمەندو ئەدیب كە رۆڵێكى گەورەو سەرەكیان هەیە لە هوشیاركردنەوەى كۆمەڵگەو پێشخستنى سەرخانى فكرى كۆمەڵگەى كوردەوارى كە بێگومان داواكارى و ئامانج و بەرژەوەندى ئەم خەڵكە لەگەڵ ئەدا و بۆچوون و بەرژەوەندى ئەم دەسەڵاتە گیان وجەستە گەندەڵ بووە یەك ناگرێتەوە و مەحاڵە بتوانرێ ئەم دەسەڵاتە بەم بۆچوون و لێكدانەوە و لێدوانانەى كەئێستا هەیەتى كارى هاوبەش و چاكسازى و پاراستنى مەسەلە باڵا و چارەنووس سازەكانى خەڵكى كوردستانى تیا ببینرێتەوە چونكە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە جومگەیەك و پێكهاتەیەكى بەساغى و بێ خواروخێچى تیا نادۆزرێتەوە و گەندەڵى و خۆپەرستى دایڕزاندوە و نەخۆشی و كەم ئەندامێتیەكەى زۆر زیاتر و گەورەترە لە شوێن و لایەنە ساغەكانى چونكە كارى گەندەڵى بۆتە بەشێك لەژیان و ئەداى ئەم دەسەڵاتە و رەنگدانەوەیەكى سیتماتیكى پێ بەخشیوە
بۆیە وئالەم سەروبەندەدا دەسەڵات هەموو هەوڵوو گوڕى خۆى بەشێوە و رێگاى جیاجیا ، جارێ بە فشارى زیاتر بە لادان و نانبڕین و دوور خستنەوە و ترساندن و رفاندنى لایەنگران و چالاكووانانى گۆڕان و جارێ بە نەرمونیانى و پشى پشى و هەندێ ماستاوى پشت پەردە و یاخود وەك سازشكردن بەگێڕانەوەى لادراوەكان و دانەوەى مووچەى نانبڕاوەكان وەك كارتێك بۆ سازش و مل كەچ پێكردنى لیستى گۆڕان بۆ پەشیمانكردنەوەى لە راگەیاندنى لیستى جیا بۆ ئەو پەرلەمانەى كە بڕیارە لە مانگى یەكى ساڵە داهاتوودا ئەنجام بدرێت ، لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجام دەدرێت .
بۆیە بەپێویستى دەزانم كە لەرێگەى ئەم سایتە خۆشەویستەوە ئەم بۆچوونەم بگەیەنمە بەرێزتان و داواتان لێبكەم كە سازش لەسەر هەندێ مەسەلەى لاوەكى لەسەر حسابی مەسەلە گرنگ و چارەنووس سازەكانى لیستى گۆڕان مەكەن . چونكە هەر سازش و مل دانێك بۆ سیاسەتى پارتى و یەكێتیی بەتایبەتى لەم ساتەى ئێستادا بڕیاردانى خۆشتن و لەچاڵنانى هەموو ئەو هیواو ئامانجانەیە كە تائێستا لە ئاسۆى ئێمەدا هەر دەگەشێتەوە ، بۆیە تكام وایە لەبەر هەندێ پۆست ویا فشارى نانبڕین و دەركردن و لەسەركار لابردنى ئێمە هیچ جۆرە سازش و تەنازولێك بۆ دەسەڵاتە قێزەون و ریسوابوەكەى ئێستاى كورد مەكەن و نەكەسیش لەبرسا دەمرێ و نەكەسیش بەم كارە دژە مرۆیی و قێزەونەى دەسەڵات دەترسێ و كۆڵ دەدەات لە تێكۆشان و لیستى گۆڕان .
لەم رێیە پیرۆزە هەرگیز لانادەین ............. ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە