جل رەشەكان شەریفترن یا سالار محمود ەكان
Sunday, 06/03/2011, 12:00
ئەوەى دەبینرێ و دەزانرێ ئەوەیە كە دەسەڵاتى ئێستاى (یەكێتیی و پارتى) وەك رەمزى گەندەڵى . دەسەڵاتى دز و جەردە ، وەك سیستەمێكى سیاسی دیكتاتۆر و بەعس ئاسا رەفتار و هەڵوێست ئەنوێنێ ، لاى هەموو خەڵكى كوردستان و بەتایبەتى خەڵكى گەرمیان ئاشكرایە كە گەنجانى كەلار و سەرجەم لاوانى گەرمیان پاشماوەى تراژیدیاى كارەساتە بەدناوەكانى ئەنفال و شایەتحاڵە زیندوەكانى ئەو كارەساتە جەرگ بڕەن كە باوەڕناكەم كەس گومانى لەو ماڵ وێرانى و كۆمەڵ كوژیە هەبێ كە رووبەرووى خەڵكى گەرمیان بۆتەوە ئەوە جگە لەو هەموو فیداكارى و شەهیدە زۆرەى كە خەڵكى ئەم سنوورە پێشكەشى خەباتى رزگارى خوازانەى كوردستانى كردوە بەتایبەتى لە شۆرشی نۆێ گەلەكەماندا . ئەوەى ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵات و هەندێ لەكەناڵ و لێپرسراو و بەرپرسی ترەوە بەدرێژاى ئەم (20) ساڵەى دواى راپەرینەوە بەرامبەر برینە قوڵ و خەمەكانى خەڵكى خێر لە خۆنەدیوى گەرمیان كراوە چى واى كەمتر نیە لەوەى كەبەعس بەسەر ئەم خەڵكەى دا هێناوە .
سەرەڕاى هەموو ئەمانە ، سەرەڕاى هەموو ئەو ماڵ وێرانى و خەم و برینە سارێژنەبوەى گەرمیانیەكان كەچى هێشتا دەسەڵات بەدەمامكدارە شەرمەزارو سەرشۆڕەكانیەوە ، بە چەتە و دز و شەروڵ پیسەكانیەوە سوكایەتى بەم خەڵكە دەكات و هەر رۆژەى بە بیانوویەك و هەر جارەى بە ناوێكەوە خەڵكى ئەم دەڤەرە تەنگاو دەكەن و بەشەو لە لایەن دەمامكدارە شەرمن و ریسواكانیانەوە هەڵدەكووتنە سەرماڵان و گەنجەكانیان دەستگیر دەكەن ،سەرەڕاى ئەوەش گەنجەكانیان بەجل رەش ناو ئەبەن وەك ئەوەى جل رەشی لاواندنەوەى ئەنفال چیەكان و ئازادكرنى تاریق رەمەزان و بێ تاوان نیشاندانى خزرجى و لە ژێر باڵدا شاردنەوەى دەیان مستەشارى دەست بەخوێن سووربووى پێشمەرگە و فایل دار بێت , لە هەمووى كارەسات بارتر ئەوەشە بۆ گەرمیانیەكان كە ئەندام پەرلەمانێكى بێ شەرم و شەرمەزارى وەكو (سالار مەحمود) كە سەرۆكى لیژنەى مافى مرۆڤە لە پەرلەماندا بێت و بەدەنگى گەرمیانیەكانیش چوو بێتە پەرلەمان كەچى ئەو بێ ئەدەبە ، ئەو چڵكاوخۆرەى دەسەڵات جل رەشەكان بە ئاژەوەگێڕ و ئاژاوەچى ناو دەبات و تاوانیان ئەداتە پاڵ ، ئەمە نیشانەى زۆڵى و ئەو پەندەیە كە ئەڵێ (حیز بەخاڵى خۆى ئەوێرێ) .
من شاعیر نیم . رۆمان نووس و ئەدبیش نیم بەڵام وەك كۆلكە خوێندەوارێك ئەم چەند كۆپلە هۆنراوەیە بۆ جل رەشەكان و پێشكەش بە جل رەشەكان ئەكەم :
جل رەشەكان
جل رەشەكان شایەتحاڵى كارەساتى ئەنفال و
گزنگى خۆرى بەیانن
تاڵە مووى خۆڵاوى مامە ریشە و
پڵنگى چنگ بەگڕى گەرمیانن
جل رەشەكان
دەمامكدار نین كەس نەزانێ لە شەواندا
لەكام كون و قوژبنەوە ، لەكام زەلكاو و سەردابی زەمینەوە
وەك شەمشەمە كوێرەو جرجى ناوزێراب دێنە دەرێ
جل رەشەكان ،
شەرواڵ پیس نین وەكو خولە و شەرمەزار نین وەكو سالار
بڕشێنەوە و لە ژەهر پیستر وشە لەدەمیان هەڵوەرێ
كاررەساتە ئەم رۆژگارە حزبێ خولە و شێخ و علوج و
كۆشێ زۆڵى وەك سالار مەحمودى هەبێ
ئەم خۆێنە چۆن ئەوەستێ ، برینەكانى هەموو رۆژێ
نێزەى چەكێ ، نوكى خەنجەرێ سەر لەنوێ هەڵى دڕێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست