رۆمانێک که سه‌بووریم پێی هات: (به‌ردی سه‌بووری)
Saturday, 19/03/2011, 12:00
له‌و کاته‌ی که له کابول بانگهێشت کرام بۆ کۆنفراسێکی ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن نادیا ئه‌نجومه‌ن(ئه‌و ژنه شاعیره‌ی که ڕۆمانه‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه) به‌ر له‌به‌ڕێوه چوونی کۆنفراسه‌که به هه‌فته‌یه‌ک هه‌واڵی کوشتنی(نادیا) یان پێ ڕاگه‌یاندم .که‌به‌ده‌ستی پیاوه‌که‌ی کوژرایه. پێم سه‌یر بوو هاوسه‌ره‌که‌ی مامۆستا و تێگه‌یشتوو بوو. دوایی هۆیه‌که‌م زانی که دایکی (نادیا) هانی دابوو بۆ کوشتن ،پێی گووت بوو چۆن دێڵیت ژنه‌که‌ت له به‌رده‌م خه‌ڵک هۆنراوه بخوێنته‌وه وقسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکات .
هه‌وڵمدا پیاوه‌که له‌به‌ندیخانه ببینم.به‌ڵام که چووم ده‌رزیه‌کی له خۆی دابوو له هۆش خۆی چوو بوو(کوما).
له‌و کاته ئه‌و خه‌یاڵه‌م بۆ هات که خۆم بکه‌م به کچه‌که‌و به‌دیاریه‌وه دانیشم.
عه‌تیق ره‌حیمی ئه‌وها باسی بیرۆکه‌ی رۆمانی به‌ردی سه‌بووری ده‌کات.
ره‌حیمی له‌گه‌ڵ گۆڕینی که‌سه‌کان دێت گه‌مه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش له‌گه‌ڵ فه‌نتازیا ده‌کات. ئه‌و دێت پیاوه‌که ده‌کات به جه‌نگاوه‌رێکی ئیسلامی ئه‌فغانی ولهڕووداوێکی (هیچ) هاوسه‌نگه‌ره‌که‌ی گولله‌یه‌کی له‌سه‌ری ده‌دات و ده‌که‌وێته حاله‌تی له هۆشچوون. هاوسه‌ره‌که‌ی و دوومنداڵ ،ئه‌و ژنه به‌درێژایی ژیانی هاوسهرگهریان ئه‌و پیاوه گێی لێڕانهگرتیوه.ئه‌و ئافره‌ته دێت پیاوه‌که‌ی ده‌کات به‌به‌ردی سهبوووری وتنۆک تنۆک ئازاره‌کانی خۆی ،له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه شیرن وسوێرکراوه له کالۆنهکهی ده‌کات و ده‌یکاته گیانی.
ئایه ئه‌و به‌رده وه‌ک له ئه‌فسانه‌که هاتووه ده‌قلیشێت؟یا ئه‌و ئافره‌ته ته‌نیایه چی به‌سه‌ر دێت؟
هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نه‌ده‌مه‌وه.
ژوورێکی بچوکی شێوه لاکێشه،گه‌ر بهریالیستانه سه‌یری بکه‌یت هه‌ست ده‌که‌ی زیاتر له ژووری به‌ندیخانه ده‌چێت وه‌ک له‌ژوورێکی ئاسایی.پیاوێک دابڕاو له هه‌موو شتێک له‌سه‌ر پشت لێیراکشاوه وههناسهکانی نه‌بێت هێمایه‌ک نیه بۆ هاوده‌م بوونی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.په‌رده‌کان و وێنه‌ی پیاوه‌که وخهنجهرهکه و قورئان وپهرهموچهکه. له‌پڕ هاتنه ژووره‌وی ژنه‌که وات لێده‌کات هه‌ست بکه‌یت له شانۆگه‌ریه‌ک ڕادهمینێیت.له‌پڕ موچرکه‌یه‌ک ته‌زی بهلهشتدا دێنێت.ووریابه ره‌حیمی چاوی کامیرایی له‌ده‌سته؟(مێشێک ده‌بێته میوانی که‌شی ژووره ئارامه‌که.له‌سه‌ر نێوچه‌وانی پیاوه‌که هه‌ڵده‌نیشێت.دوودڵه.به‌نێو چرچ ولۆچی روخساریدا ده‌خولێته‌وه وپێستی بێتامی ده‌لێسێته‌وه،بێگومان که بێتامه). چی ده‌که‌یت ژووره‌که‌ی زۆر هه‌ژاره،ده‌زانی که پاسه‌وانانی گه‌ڕه‌ک دێنه ژوور دهمژمێرو ئه‌نگوستیله‌که‌ی پیاوه‌که‌و قورئانه‌که‌ش ده‌دزن. سه‌یرکه قورئانه‌که ماچ ده‌کات و ده‌یبات؟وات لێده‌کات داوایان لێبکه‌یت تکایه مه‌یبه‌ن هێشتا کارمان پێی هه‌یه.به‌س دزو زگسوتان؟ یا دزو تێگه‌یشتن له شته تایبه‌ته‌کانی خه‌ڵک.(پاش ساتێک نه‌سیمێک ده‌شنێته‌وه وپهردهکه به رز ده‌کاته‌وه.له‌ئاسمانه زه‌ردو شینه‌که‌دا یاری به باڵنده کۆچه‌ریه‌کانی سه‌ر په‌رده‌که ده‌کات).
ژنێكی بێکه‌س له شوێنێك(پێده‌چێ ئه‌م گه‌ڕه‌که به‌زوویی ببێته هێڵی یه‌که‌می ههراوههنگامهی جه‌بهه‌ی تاڵیبان).که‌س وکاری پیاوه‌که تێیده‌ته‌قێنن ،برایه نیوه مردووه‌که‌یان جێده‌هێڵین ئه‌و پیاوه‌ی له پێناو دوارۆژێکی باشتر بۆ وان تێده‌کۆشا..........به‌ڵێ ئێستا بۆ وان بارگرانیه.ئهگهربراکهیان بمردبا بۆ وان ئاسان بوویهکێکیان به‌ناوی ناموس وکهرامهتهوه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵ براژنه‌که‌ی بکردباو به ئاسوده‌ی له‌گه‌ڵی بخه‌وتبا ئه‌وه‌تا ژنه‌که ده‌ڵێت(ئه‌وان به‌دزییه‌وه له‌منیان ده‌ڕوانی...هه‌میشه، به‌درێژایی ئه‌و سێ ساڵه‌ی که‌تۆ لێره نه‌بوویت...ئه‌وان...،کاتێک لهگهرماوهکهدا خۆم ده‌شوشت،لهدهلاقهکهی گه‌رماوه‌که‌وه سه‌یریان ده‌کردو به‌و جۆره خۆیان ره‌حه‌ت ده‌کرد...ئه‌وان ته‌نانه‌ت شه‌وانیش چاویان تێده‌بڕیم..) سه‌یره مرۆڤ ده‌ست خۆشی له ره‌حیمی نه‌کات،که وێنه‌کان له ناخت تاتۆ ده‌کات ، وات لێده‌کات به‌گژ ئه‌و پێوه‌ره کۆمه‌لایه‌تیه‌دا بچیتیهوه که ڕێژه‌ی پیاوبونت دیاری ده‌کات.سه‌ر زه‌ویه‌ک به یاسایی حه‌ڵاڵ وحه‌رام به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌وه‌ی له شوێنێک حه‌ڵاله وله شوێنێکی‌تر حه‌رامه وبه پێچه‌وانه‌که‌شی راسته. هه‌ست و هۆشیش ته‌ماشاکه‌رێکی بێده‌سه‌ڵاته له‌و نێوه‌نده.
ره‌حیمی لهچاوپێکهتنهکه ده‌ڵێت(ئه‌من باسی جه‌نگ ناکه‌م،به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌ر تاکه‌کان)
چه‌ند جوانه که ئافره‌ته‌که ده‌ڵێت(ئاه!به‌ردی سه‌بووری من، کاتێک ژن بوون سه‌خت بێت،پیاو بوونیش سه‌خت ده‌بێت). به‌ڵێ لێره ئافره‌ت تێناکۆشێت له پێناو ماف به‌ڵکو شه‌ڕی مانه‌وه ده‌کات،له‌و کاته‌ی که‌ده‌زانێت ئه‌گه‌ر منداڵی نه‌بێت ئه‌وه پیاوه‌که‌ی ته‌لاقی ده‌دات .له کۆمه‌لگایه‌ک که جگه له‌وه‌ی بژێو ژیان بۆ ئافره‌ت سه‌خته،به‌لکو داب ونه‌ریت ودین ونهخوێندهواریش ڕێگاکانی لێ ده‌گریت.له‌وێ ڕێگا به پیاویش نادرێت دان به‌وه دابنێت که نه‌زۆکه.بۆیه پوره‌که‌ی که شه‌قی زه‌مانه گه‌وره‌ی کردووه فێری ده‌کات چی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بمینێته‌وه.ئه‌وه کلتوری شوانکاره‌یه و به‌رهه‌می ده‌وێت،هه‌رگیز بیر له‌وه ناکاته‌وه با منداڵیشمان نه‌بێت گرنگ ئه‌وه‌یه دوو هاوڕێی جوانبین(ئه‌مه باوه‌ڕه نهفرهتیهکانته که‌به‌مجۆره که‌نه‌فتیان کردوویت،به‌ردی سه‌بووری من)
ره‌حیمی ئه‌وه یه‌که‌م رۆمانیتی به زمانی فه‌ره‌نسی ،ئه‌گه‌رچی له کابولیش له خوێندنگایی فه‌ره‌نسی خوێندیه‌تی.
ئه‌من به گشتی ترسێکم هه‌یه له‌و نوسینانه‌ی کهپهناههندکان ده‌ینوسن به زمانی ئه‌وروپی .(بێگومان ئه‌وه‌ی خوێندومه‌ته‌وه یا کراوه به‌فلیم یا به‌فلیم دیتیتم یا چاوپێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌که خوێندیته‌وه یا دیتیه...... یا... یا... یا... قسه له‌سه‌ر وان ده‌که‌م) خاڵی ترسم ئه‌وه‌یه که به ئه‌قلی شه‌قامی ئه‌وروپی و به زه‌وق و خوێندنه‌وه‌ی وان ده‌نووسن . تۆ که له‌ناو ئازاره‌کان بیت جیایه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه سه‌یر بکه‌یت.بۆ نموونه که باسی چه‌ک ده‌کات که لایی من چه‌ک شتێک نیه بهدهسکهوتیێکی مرۆڤایه‌تی باس بکرێت،به‌لکو له‌لیستی کاره خراپه‌کانی مرۆڤه،به‌ڵام لهکۆمالگایهک که جه‌نگ ودواکه‌وتن به زگێک له دایک بن بۆ چه‌ند نه‌وه،چه‌ندی ئه‌و خه‌لکه دێت نه‌فره‌ت له چه‌ک ده‌کات.سه‌یری ئه‌و نموونه بکه له‌سه‌ر زمانی ژنه‌که (ئێوه‌ی پیاوان کاتێک تفه‌نگتان هه‌یه، ژنه‌کانتان له‌بیر ده‌که‌ن) .ئایه هۆیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان چه‌کیان له ژن خۆشتر ده‌وێت؟
ئایه پیاو له‌و کۆمه‌لگایانه له چاودێری کردنی ژن ماندوو ده‌بێت تا له‌بیری بکات؟ بۆیه ده‌کرێ بۆ فیمهنیستهکان قسه‌یه‌کی خۆش بێت ،به‌س زولمێک بێت له کۆمه‌ڵگا .یا به واتایهکیتر به هێزکردنی ئه‌و ئهقلهیهتهیه که ئیش له‌سه‌ر دووورکردنهوهی ژن وپیاو ده‌کات . به گشتی بۆنی ئه‌و کاریگه‌ریه له‌و ڕۆمانه ده‌کرێت .ده‌رباره‌ی ژن وپیاو وچه‌ک و سوکردنی ئیسلامیه‌کان . راستیه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌و کۆمه‌لگایانه مانایی ئه‌وه نیه که هه‌موو شتێک به مه‌به‌ست بێت به‌لکو زۆر کات په‌یوه‌ندی به‌ووشیاری تاک وکۆمه‌ل، به‌ده‌سه‌لاتی سیاسی وباری ئابووری و.................................؟
که ژنه باسی سوڕی مانگانه ده‌کات ده‌ڵێت(سه‌یرکه ئه‌مه هه‌مان خوێنی پاکی منه،له نێوان خوێنی پاک‌و سووڕی مانگانه‌دا چ جیاوازیه‌ک هه‌یه؟چ ناپهسهندیهک له‌م خوێنه‌دا هه‌یه؟)به دڵنیاوه جوانه که ژن بگاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه،به‌س به‌داخه‌وه ئه‌وه ئافره‌تی ئه‌وروپیه که وا قسه ده‌کات،بۆ من ئه‌گه‌ر ژن وپیاو ئه‌فغانی یا کورد یا عه‌ره‌ب بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌جیاتی بێز وقێز وشه‌ی حه‌زم لێینه وئاسایه به‌کار بێنن بۆ خوێنی سوڕی مانگانه ئه‌وه ده‌سکه‌وته.یا که باسی په‌رده کچێنی ده‌کات،کهپیاو چه‌ند دڵیخۆشه به‌و خوێنه،بێگومان وایه به‌س ڕاستیه‌که‌ی ئایه ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌و ناوچه‌يه توانایی وروژاندنی پرسیاری وایان هه‌یه تا ژنێکی ساده بێت بیوروژێنێت.
بێگومان ئه‌و ڕۆمانه دنیایه‌ک پرسیار و ڕوداو ده‌کاته فرمێسک وبه پیته‌کانی خه‌ناوکه‌یه‌ک له وشه ده‌کاته ملی به‌رپرسیاریه‌تیمان.تۆلهیهکه له بکوژه‌کانی ئافره‌ت وله‌وانه‌ی به‌هایه جوانه‌که‌ی ژن وپیاو ده‌کوژن که مرۆڤ بوونهکهیتی..به‌س چیده‌که‌یت له‌وێ هۆیه‌کان و ئه‌نجامه‌کان له جێگۆڕکیهکی هێنده خێران مرۆڤه‌کانیان له مێژه جێهێشتووه. هه‌رچه‌نده کۆتایی هێنانی رۆمانه‌که به‌و شێوه‌یه ده‌کرێت ته‌سمیل بوون و پرسیار هه‌ڵگر بێت؟.
تێبینیه‌کی گچکه که له دڵم بوودهبا باسی بکه‌م. که‌باسی باوکی کوڕه‌که ده‌کات ده‌ڵێت لا65(ئه‌و فێری نووسین وخوێندنه‌وه وبیرکردنهوی ده‌کردم).
که دێت باسی پووری ده‌کات ده‌ڵێت لا96(ئه‌و بوو که فێری نووسین وخوێندنه‌وه و ژیانکردنی کردم..).
هه‌ر هێند ده‌ڵێم رۆمانێکه شایانی خوێندنه‌وه‌یه و ده‌ست خۆشیش له ئارام سۆفی ده‌که‌م بۆ وه‌رگێڕانه‌که‌ی و پێشه‌کیه جوانه‌که‌ی . ڕۆمانێک پڕ له وێنه‌ی جوان ، به‌دوایی لاپه‌ڕه‌و قه‌باره‌دا ناگه‌ڕێت ،قسه له‌سه‌ر حاله‌ت و دیارده تابوه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی بگه‌ینێت. کۆمه‌لگایه‌کی وێران له نێوان دینێکی وه‌ستاو سیاسه‌تێکی دواکه‌وتو وئابوریهکی سه‌ر پێی و که‌ش وهه‌وایه‌کی ناته‌ندروست و سروشتێکی جه‌نجاڵ،له‌گه‌رمه ئه‌و بارودۆخه قانگدراوه ره‌حیمی دێت هیوایه‌کت ده‌داتێ ،تکایه ئه‌و ڕۆمانه بخوێنه‌وه. زۆر سوپاسی هاوڕێـم رزگار رهنگور ده‌که‌م بۆ ئه‌م دیاریه جوانه هیوادارم دیاری دۆست بۆ دۆست هه‌ر وا بێ.
به‌ردی سه‌بووری نووسینی عه‌تیقی ره‌حیمی
له‌وه‌رگێڕانی ئارام سۆفی
رۆمانێکی قه‌واره گچکه‌یه 132 لاپه‌ڕه‌یه
له‌بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتی ژنانی کوردستان
سودم له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش وه‌رگرتوه که ئانیکه پێرسۆن له‌گه‌ڵ ره‌حیمی کردویه‌تی.
http://www.dn.se/dnbok/dnbok-hem/atiq-rahimi-ar-forfattaren-i-kabul
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست