چیتر ماوه بۆ گوتن
Monday, 28/02/2011, 12:00
له رووی سیاسیه‌وه هه‌رچی هه‌بوو له فه‌رهه‌نگی وشه گوترا.کامیراکان ومۆبایله‌کان وێنه‌کان وگرته ڤیدیۆیه‌کانی خۆیان گرت.شاهیده‌کان هه‌موو شتێکیان بۆ گێڕاینه‌وه.بیست ساڵه‌ی حوکمڕانیتان هه‌موو شتێکی خۆی گووت. هه‌تاجاش وفایلداره‌کانیش له‌سه‌ر ئێوه قسه‌ی خۆیان کرد.ده‌بێت چی مابێت بۆ گووتن.
میله‌تێک به ئاشکرا ئێوه‌ی ناوێ ئه‌ویش هه‌ر له قسه‌کانی خۆتان دیاره که ده‌ڵێن : میله‌تێکی سه‌یره هه‌رچی بۆ بکه‌یت نه‌رازی ده‌بێت و نه ده‌یپارێزی. هه‌رچه‌نده راستیه‌که‌ی ده‌زانن که خه‌لک به هه‌موو شێوه‌یه‌ک نه ئێوه‌و نه کاره‌کانتانیانی ده‌وێ.به‌س ده‌بێت ئێوه‌ش چه ند قسه‌یه‌کتان هه‌بێت بۆ گوتن ئه‌دی ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنانه‌ی که هه‌تانه که هه‌ر به‌خۆتانه‌وه جوانه کێ بێت قسه‌ی تێدا بکات. دز شه‌رم ناکات تاڵانکه‌ر سه‌ربه‌رزه .میلان کوندیرا ده‌ڵێت ده‌به‌نگی مرۆڤ له وه دایه که پاساو بۆ هه‌موو شتێک بهێنێته‌وه.
ته‌زویر له‌و ناوچه‌یه به‌گشتی ،ئا ببورن ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌که‌س ناچێت وته‌جروبه‌یه‌کی ده‌گمه‌نه.ئه‌وه‌نیه گه‌شتیاران شاگه‌شکه ده‌بن که دێنه کوردستان ، ده‌زانن وه‌زیری ناوخۆی مسریش زۆریی پێ‌ناخۆش بوو بڵێن مسر له تونس ده‌چێت.سه‌یره ده‌بێت تونس بۆ ئاوا ناشیرن و دزێو بێت؟ ده‌نا لێره زیاتر به وڵاتی گه‌شتیاران ناسراوه. سه‌یره هه‌رێمه به‌دبه‌خته‌که‌ی منیش رازینیه بڵیت له تونس ده‌چی؟
ته‌زویر له هه‌رێمه‌که‌ی من.... قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات و پێده‌که‌نی و مۆنیکا داژووه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ترسێت به‌به‌ر ده‌وامی جلی جه‌نگی له‌به‌ره و.................. بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بزر نه‌کات له ڕوناکی قژی خۆی بۆیاغ ده‌کات.....................
ئه‌رێ خه‌لکینه بۆ قسه ناکه‌ن .......؟ له‌چی ده‌ترسن ده‌سه‌لات ناتان بینێ ؟ له‌وانه‌یه بڵێن به‌ڵگه ........بڕۆ سه‌یری گرتکه ڤیدیۆیه‌که‌ی گه‌رمیانی 12 ساڵ بکه ،ئه‌و منداڵه ئه‌گه‌ر به‌رده‌که‌ی ده‌ستی بگه‌یشتبایه سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه به‌رزه ،ئه‌وه دڵنیا بن باڵدار نه‌ده‌ما له ئاسمانی ئه‌و شاره.
پاساوچیه‌کان ده‌ڵێن کاته‌که‌ی له‌بارنیه؟ به‌ڵێ راسته بۆ گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی و.....و.....و....هه‌موو قێزه‌وه‌نیه‌کانی وان له باره.
ئه‌دی بۆ له‌باره له سه‌ر بچوکترین شت ئێوه بڕیاری شه‌ڕی ناو خۆ ده‌ده‌ن بۆ؟
ببورن خه‌لکی زاخۆ ببورن که ئیبراهیم خه‌لیلتان گرت ئێمه هیچمان نه‌کرد.
ببورن هه‌له‌بجه‌یه‌کان ببورن که‌مۆمینته‌که‌تان سوتاند بمانبورن پشتیوانیمان نه‌کردن.
که‌لار و رانیه بمانبورن له گه‌ڵ داوایه‌کانتان نه هاتینه ده‌نگ.
له وکاتانه بوو خه‌ونی ده‌وله‌تی کوردی وترسی ناحه‌زان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و.....................چه‌ندان شتی‌تر وماندووبوونی خه‌لک له‌شه‌ڕ .ئاخر منیش پاساو نایه‌نمه‌وه له گه‌رمه‌ی براکوژی خه‌لکه‌که هێنده ماندوو بوو ده‌یانگووت به‌س شه‌ڕ مه‌که‌ن هیچمان ناوێ
ئازیزان ئێمه ده‌کرێت بڵێین هه‌ندێک شتمان دازانی هه‌ر بۆیه‌ش چه‌کمان فڕێ‌دا .به‌س ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له گه‌رمه‌ی ناخۆشیه‌کان گه‌رایان داده‌نا....................
به سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ناڵێم ببورن ده‌ڵێم به دڵ وگیان لاگه‌ڵتاین و خۆشمان ده‌وێن. هه‌قی خۆتان نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قوربانیتان زۆر داوه که ئه‌وه جێگایی گومان نیه به‌لکو مرۆڤن و ده‌بێت له پێداویستیه مرۆیه‌کان بێبه‌ش نه‌بن.....
سلێمانی له دووئیداره(به داخه‌وه وایان کرد بڵێین سه‌د خۆزگه‌م به دوو ئیداره،ئه‌وه‌ش کردار) ده‌بێت به دوو حوکمه‌تی درۆ له‌گه‌مه‌یه‌کی ترسناکه وێران ده‌بێت یه‌کێتیه‌ک بودجه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت وده‌سه‌لاتی نیه گۆڕانێک گوایه بودجه نیه و شه‌قامی له‌گه‌ڵه،له‌و لا پارتی که ده‌سه‌لات وبودجه گه‌وره‌که‌ی له‌ده‌سته نه‌ک هه‌ر سه‌یر که‌ره به‌ڵکو ده‌یه‌وێت له‌درزی تێکشکانی ئه‌و دوو هێزه بێته ژووره‌وه.زه‌ره‌ر مه‌ندی گه‌وره‌ش له‌و ناوه خه‌لک وناوچه‌که‌یه که ده‌ستی خزمه‌تگوزاری پێڕاناگا.ئه‌رێ ئه‌وه ململانێیه یا کوشتنی هاولاتی وێرانکردنی ناوچه‌که؟
دوا قسه‌م ......... له پایته‌خته‌کانی ناوچه‌که ئه‌و خه‌لکه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قام به‌لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات له قه‌له‌مدران.بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌جروبه‌که‌ی ناوچه‌که بچین با ئه‌و ڕاستیه نه شێوێنین تکایه با دوور نه‌که‌ینه‌وه
ئه‌گه‌ر خه‌لک هیچ نه‌کات به‌س ده‌ست خۆشی له خۆپیشانده‌ران بکات وداواکه‌یان به ڕه‌وا بزانێت زۆر کراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست