هەلا بیك هەلــە .. مەسعود و جەلال هــەلـە..لە عودەى و قوسەیەوە بۆ نێچیر و پاڤێڵى گوڕنەتەڵـــە ..
Monday, 14/12/2009, 12:00
لەسەدەى بیست و یەكدا .. لە مەملەكەتى بەناو مەشخەڵانى شۆڕشدا .. لەسێبەرى فەرمانڕەوایى بەناو سۆسیال دیموكراتدا .. لە لووتكەى ئەمجارەش بەناو عەولەمە و دەوڵەتى موئەسەساتدا .. تەماشاكەن خەڵكینە و تێڕوانن وا لەهەرێمى كوردستانى نافیدڕاڵدا رەهەندەكانى سەردەمى جەهالەتى عوسمانلى دووبارە ناشرینتر و قێزەونتر گەڕاوەتەوە و باڵى رەشى پۆشیوە بەسەر هەموو شتێكدا ، بێگومان دارەكە خۆى تاكو پۆپكە خوار و خێچە بۆیە ناكرێ سێبەرەكەى خوارتر نەبێ ، هەرێمێ بنەماڵە و سیستەمى پورزا و ئامۆزا و خزم خزمێنە لەسەرەوە حوكمى بكات لەخوارەوە بەهیج جۆرێ باشترنابێ !! .
لە گۆڤارێكدا چاوپێكەوتنی پێشمەرگەیەكى دێرینى پارتیم بەرچاوكەوت كە تیایدا دەیگێڕایەوە چۆن كاتێ لەشەڕێكى بەعسدا لەشاخ بریندار دەبێ و لەبەرنەبوونى چاودێرى پزیشكى بە سوژنى لیفەدوورین برینەكانى جەستەى خۆى دووریوەتەوە و چۆن شیاكەى وڵاخى وشكردۆتەوە و لەناو كاغەزدا لەبرى جگەرە كێشاوێتى و ... هــــــتد ، پاشتر هەر هەمان پێشمەرگە بەدڵى پڕ لەگریانەوە سكاڵاى نەبوونى و نەدارى خۆى بۆ بەر قاپى سەرۆكە بارزانیەكەى بەرزدەكردەوە و رجاو تكاى خێر و سەدەقەى لێدەكرد ، وەك ئەوەى ئیستا بارزانى هەیەتى میراتى حەوشى ماڵى بابى بێت و قووتى دزراوى ئەم میللەتە نەبێت !!؟ ، دیارە پارتى و یەكێتیش بەماندووبون و قوربانى شەهیدە نەمرەكان و خەباتى هاوشێوەى ئەمجۆرە پێشمەرگانە و باجى قورسى نەهامەتى و ئەشكەنجە و قات و قڕى میللەتى رەش و رووت و گۆڕى بەكۆمەڵ و كۆمەڵكوژى و كیمیاباران و ئەنفال توانیویانە درێژە بەبوونیان بدەن ، بوونێك كەئیستا بووە بەدێوەزمە و بەعس ئاسا كەڵبەى لە كورسى حوكمڕانى تووندكردووە و پشتى لەجەماوەرى بێ خزمەتگوزارى كردووە .
نێچیرڤان بارزانى ئەگەر برازاى مەسعود و كوڕەزاى مەلا نەبووایە كێ تەرسەقوولى بەكڵاوەكەى ئەپێوا !؟ .. پاڤێڵى بەرپرسى حسابە بانكیە نهێنیەكانى مام جەلال و لاهوورى برازاى كە دوو منداڵێكى سەرەڕۆى قومارچى دەمڕووتن ئەگــــــــەر لەبنەماڵەى ئال جـــــەلال نەبوونایە كێ حەماڵیشى پێدەكـــردن !؟ ، بزانن كوڕەكەى شاناز خان لە سەفارەتى عێراق لە سویسرا چیە ، خاڵى مەسعود كێیە ؟ تەنانەت كارگەیشتە ئەوەى ژنەكانیشیان بكەن بەشت ، وەك ئەوەى هێرۆیان كردە بەرپرسى مەڵبەند تاكو لەرووى دەروونیەوە میللەتى ستەمدیدە ئامادە بكەن بۆ پۆستە باڵاكانى تر كە لەئایندەى نزیكدا پێى دەبەخشرێ ، كـــــــەواتە كلتوورى بنەماڵە بۆتە واقیعى حوكمڕانى ئەم دەسەڵاتە كرمەڕێزە بۆگەنە و لەپاڵیشیا بازرگانى رەش بە داهات و بودجەى هاوڵاتیانەوە دەكەن ، ئەو واقیعەى ئێمە تانەمان لەبەعس و سەدام پێدەدا و بەدیكتاتۆر و بنەماڵە پەرستى ئال عۆجە ناوزەندمان دەكردن .. كاتێ سەدام عودەى و قوسەییان لێكردبووینە شت .. بەڵام شتێك كەزۆر لەشتەكانى ئیستاى بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى بچوكتربوون ، بەڵام ئەلــحەقى ئەم دوو بنەماڵەیەیى ئیستا زۆر لەوان خراپترن .. ستەمكارترن .. دزترن .. جەللادترن .
گەورەترین موسیبەتیش ئەوەیە ملهووڕە .. داوێن پیسە .. نێربازە .. چاوشۆڕەكانى دەروێشى ئەم دووبنەماڵەیەش بۆ مانەوەى ئیمتیاز و پۆستەكانى خۆیان تا سەر ئێسك بەرگرى لە سەرەكانیان دەكەن لەگەڵ ئەوەى لەناخى داڕزیویانیشەوە سوور و بێگومان دەزانن كە ئاغاكانیان خیانەت لەمیللەتەكەیان دەكەن و سامانەكانى بەتاڵان دەبەن ، نموونەى ئەم مام پیاوانەش ئەم مەسینەهەڵگرانەش بەداخەوە زۆرن ، هەمووشیان بە ئەندازە و حساب و كتاب هەڵبژێردراون قورسایى بۆ كەسایەتى لاواز و گوێڕایەڵیان و عاشقبوونیان بۆ پۆست و پارە و ئافرەت زۆر بەووردى كراوە ، وەك كەمال كەركووكى و ئەرسەلانى جێگرى ، دكتۆرى لاوازى نابەرهەم و عیماد ئەحمەد و مەحموود سەنگاوى چاوباشقاڵ و مەلاى بێ حیكمەت و شێخ جەعفەرى دەست و دەم و داوێنپیس و عومەر مورتاح و ... هتد ، خۆشیش ئەوەیە درەنگ یان زوو ئەم نۆكەرانە یەقینەن تڕۆ دەكرێن و بە پەڕۆیەكى پیس لەكلكەوە تووڕدەدرێنە دەرەوەى بازنەى دەسەڵات ، وەك ئەوەى بەسەر بەرزانى ئەحە سمێڵیان هێنا پاش ئەو هەموو ماستاوكردن و كاسەلێسیە ، هەروەك چۆن یەقینەن و بێ یەك و دوو رۆژگارێكى نزیكیش دێت شەقى بەزەبرى میللەت و قینى مۆڵخواردوویان ئاغاكانیشیان تڕۆدەكەن و لەناو زبڵدانى مێژوودا بۆ هەتا هەتایە ئەیانخەسێنن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست