ئەرێ‌ لە نووسینگەی سۆرانی ڕاگەیاندنی یەكێتی چی دەگوزەرێت؟

Thursday, 02/12/2010, 12:00


ئەرێ‌ دەمێكە دەمەوێت وەك كەسێكی ناو رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان كە بۆ چەندین ساڵە كاری تێدا دەكەم ‌و خەباتی گەنجایەتی خۆم لەو حیزبەدا بەسەر بردووە، دەمەوێت لەمەودوا زۆر موخلیسانە هەڵەكانی ناو حیزبەكەم، ناو ئۆڕگانە جیاجیاكان بەردەر بخەم، رۆژێكیش بێت ئەگەر حەسانەی دیموكراسیمان هەبوو، ئەوا بەناوی موخلیسی ئەو حیزبە و ڕێگای كوردایەتی، بەڵكو لە دووتوێی كتێبێكی بەڵگەنامەییدا هەڵەكانی كادیرەكانی یەكێتیی نەك یەكیـَتی وەك حیزب و رێكخراوێكی سۆسیال دیموكرات، تاوانباری بكەین، بەڵكو ئەو كەسانە بگەێنینە دادگایكردنێكی دادوەرانە كە ماڵی یەكێتیان وێرانكرد: بەكورتی و كرمانجی تازە قسەی خۆمكرد ‌و ئۆڕگان بە ئۆڕگان دێم قسە لەسەر هەڵەكانیان دەكەم، هەروەها بەرپرس بە بەرپرس دێم هەڵەكانیان دەخەمەڕوو، دواتر لەسەر یەكێتی كە چی بەسەر دێت بە چەندین بەش لەسەری دەنووسمن چاوەڕوانم بن و پشتیوان بە خودای گەورە ڕاستیەكان دەگەینمە هەموو تاكێكی كورد، لەبەرئەوەی بە ڕاپۆرت و ڕەوانەكردنی بۆ مەكتەبی رێكخستن دادی نەدام، ئەوەندەی قسەم لەسەر هەڵەكان كرد هیچی نەخوارد بۆیە ئەمڕۆ دێم قسە لەسەر نووسینگەی سۆرانی ڕاگەیاندن دەكەم لەبەر ئەم هۆكارانەی سەرەوە.
نووسینگەی سۆران پێكدێت لەم بەشانە:

1- سەرپەرشتیار یاخود هەندێ‌ جار دەڵێن، مەسئولی نووسینگە.
2- ڕادیۆی مەشخەڵان.
3- ستافی پەیمانێرانی گەلی كوردستان لە سۆران و چۆمان.
4- ستافی پەیامنێرانی كوردستانی نوێ‌، لە سۆران و چۆمان و هەریر.
5- پەیامنێرانی كوردسات لە رواندز و چۆمان و سۆران.

كۆی ستافەكە لەو بینایەی تێدا دەوام دەكەن، رێك بەرامبەر مەڵبەندی سۆرانە.
ژووری ڕادیۆ و ئیدارەی نووسینگە و ستۆدیۆی ڕادیۆ لە نهۆمی دووەمدان، رێك بەرامبەر ژووری مەسئولی مەڵبەند.
خانووەكە بۆ كاری ڕاگەیاندن شیاو نییە، بەكرێیەكی زۆر بە كرێ‌ یان گرتووە، زۆر جاریش قسەلەسەر ئەوەكراوە كە بینایەكی تایبەتیان بۆ دروست بكرێت، ئەگەر میری سۆران زیندوو بێتەوە!

كوتلەكانی ناو نووسینگە:
سیروان عوسمان: ئامۆزای ئازاد جندیانی، تەمەن نزیكە 40 ساڵا، دەرچووی ناوەندی، پیشە بۆماوەی دە ساڵا زیاتر شۆفێری شەخسی ئازاد جندیانی بووە، كە لەمانگی چواری 2004 یەكێتیی گەڕایەوە سۆران، كراوە بە مەسئولی نووسینگەی ڕاگەیاندن بەڵام هەر بەناو بووە تاوەكو ساڵی 2008 كە مامۆستا عوسمانیان دانا كە كادیر بەش بوو لە بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی شەش. هەر لەوكاتەوە سیروان عوسمان مەسئولی بەڕوبەحرە. بۆیە ئەگەر دەها مەسئولی بۆ بگۆڕن هەر بە بەلاشە. لە ساڵی 2004 حەیدەری حاجی خدر كە نووسەرێكی تازە دەركەوتووی ناو یەكێـی بوو لەكاتی گەڕانەوەی مەڵبەند، بە سیاسەتی كات كوژتن بەڕێیان كرد، بەڵام دواتر زۆر بە عاقڵانە لە یەكێتی دوور كەوتەوە و ئێستا بۆتە مامۆستای زانكۆ. ئێستا سیروان عوسمان بەهێزترین كوتلەیە و دەتوانێت هەموو شتێك بكات، دەستی بەسەر هەموو نەسریەی ئەو نووسینگەیەدا گرتووە و بەماوەیەكی هەر سەیارە دەگوۆڕێت و دەكڕێت، هەر دەڵێی ئەوكابرایە ئیشی سەیارە دەكات نەك ڕاگەیاندن، هەرچەندە من وەك كادیرێكی رێكخستن و چاودێریكردنی ئەندامانی یەكێتی لەو سنوورە، بەكەسێكی نەشارەزای دەزانم لەو بوارە و دەتواندرێت لەكاری تری حزبایەتی سوودی لێبببنرێت.
2- كوتلەی ئیدریس و كاكەمینی دەرگەڵە، زۆر لاوازن، بەتایبەتی توانا ئەحمەد كە كاكەمینی لەوێدا داناوە بۆئەوەی بەیانی ڕێك بچێتە شوێنی مەسئولی نووسینگە، چونكە چەند جارێك هەوڵا بۆ ئەم دراوە، بەڵام سەرینەگرتووە، هەتا بەشی ڕ]َكخستنی مەڵبەند پشتگیری كاكەمینی نەكردووە، لەبەرئەوەی ئاستی خوێندنی بەرز نیە، دووەم: شارەزای تەواوی كاری ڕاگەیاندن نییە، سێهەم: لە كوتلەی ڕیفۆرمەكان نەبوو كە ئەو كاتە سەباح مینە بەرپرسی بەشی ڕێكخستن بووە، هەروەها پلەی ئەندامی كۆمیتەی هەیە، ئێستا لە بەشی مۆنتێری پەیمانێرانی سەتەلایەتی گەلی كوردستان لەناو نووسینگەی سۆران كاردەكات. بەڵام ئەوەش ماوە بڵێم كە توانا ئەحمەد چەندین جار لەناو ئەنجوومەنی وەزیران و مەكتەبی ڕاگەیاندن لەلای هەندێ‌ برادەر گلەیی لە سیروان عوسمان و مەسئولی پێشوو كە عوسمان رواندزی كردبوو، كە ڕاگەیاندنی سۆرانیان پەكخستووە. چاوەڕوان دەكرێت لەئەگەری نەمانی نزار خەیلانی ئەو كەسانە وەك كاكەمین بێنە پێشەوە، بەتایبەتی كە توانا ئێستا پشتگیری تەواوی لەلایەن دكتۆر بەرهەم دەكرێت.
3- كوتلەی مامۆستا گەیلان: بەرێوەبەڕی ڕادیۆی مەشخەڵان: كەسێكی لەسەرخۆ، خاوەن شەهادەی دبلۆم، تێگەیشتوو، بەڵام پێشتر لە حیزبی شیوعی بووە، نزیكەی چەند ساڵێكە هاتۆتە ناو یەكێتیی، هەرچەندە پێشتر من وەك كادیرێك لەبەشی ڕێكخستن پشتگیری ئەومكردووە بۆ ئەوەی ببێتە بەرپرسی نووسینگە، لەبەرئەوەی كەسێكی لێهاتووە بەمانای وشە بەتایبەتی لە ئیدارەدان، بەڵام داخۆ غەریبو بێكەس كەس گرینگی پێنادات. ئەویش كوتلەیەكی لەسەردەمی عوسمان دروستكردبوو، كە بەڕاستی توانی چۆك بە عوسمان دابدات و بیخاتە داوی جۆراو جۆریشەوە، ئەگەر ڕِێگە بە مامۆستا گەیلان بدرێت، ئەوا دەتوانێت نووسینگەكە بكاتە نووسینگە، بەڵام زەحمەتە بەخت یاوەری بێت.
4- كوتلەكەی ئیسماعیل شەمزینی:پەیامنێر گەلی كوردستانن پێشتر وێنەگربووە، ئێستا بۆتە پەیامنێرێكی موقەدەس، شاعێرە ودیوانێكیشی بەچاپگەیاندووە، دەتوانێت زۆر زیرەكانە قسە بكات، ئەمەیان یەك، هەر خاوەن شەهادە نییە، دوژمنایەتی هەموو مەسئول نووسینگەكانی لەژێرەوە كردووە لە سیروان، عوسمان، ئێستایش نزار خەیلانی، ئەزانن زۆرجار گوێم لێبووە كە بە نزار خەیلانی دەڵێـت: كە دەڵێی مراوی ناو گومەكانی ناو ڕواندزێیە، جارێكیان دەچوومە سەنتەری لاوان، بینیم نزار خەیلانی دەڕوات، شەمزینی لە پشتەوە دەیووت: ها مراوییەكە رۆیشت. بۆیە دواتر من وەك كادیرێكی ڕێكخستن و چاودێری ئەندامان بە شەمزینم وت: كاكە ئەمە هەڵەیەیە ئەمە نە رێزگرتنە و نەكاری تۆشە ئەم قسانە بكەیت.بۆیە عەجیبترین شتی ئەم سەرۆك كوتلەیە ئەوەیە كە بەتاقی تەنهایە و ناتوانێت، دوو كەس قەناعەت پێبكات، بۆیە ئەمڕۆ دەیەوێت جێگای خۆی بكاتەوە و لە ژێرەوەش تەموعاتی زۆری هەیە، بۆ ئەوەی ببێتە مەسئولی نووسینگە.

هەڵەكان چین:
ئەبێت هەیكەلی ئیداری نووسینگە رێك بخرێتەوە. ئاڵۆزییەكی زۆری پێوە دیارە، لەلایەكی تریشەوە چەندین هەڵە دەكرێت لەبەڕێوەبردنی كاری نووسینگە لەوانە:
یەكەم:ئیدارەدانی پەیامنێرانی كوردستانی نوێ‌ و گەلی كوردستان زۆر هەڵەیە.
دووەم:ئیدارەدانی كارمەندانی ڕادیۆ و نووسینگە زۆر هەڵەی تێدایە، لەڕووی كاركردنی ڕاگەیاندنەوە.
سێهەم:ئیدارە و ژمێریاری دراوەتە دەست سێ كەس:
یەكەمیان: ئەندازیاری كشتوكاڵییە.
دووەمیان:دەرچووی ناوەندیە و دەساڵ شۆفێری ئازاد جندیانی بووە.
سێهەمیان:كەسێكە تەنها زانیویەتی مۆلیدەی كارەبا پێبكگات و بكوژێنیتەوە و ئەویس بووە بە لیژنەی موشتەریات.
بۆیە نووسینگەی سۆران پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە لەلایەن مەكتەبی گشتی دارایی، مەكتەبی ڕاگەیاندن و ڕێكخستن.
چارەسەر چیە؟ نەهێشتنی هەڵەكانی سەرەوە، نووسینگەكە دەكاتە نووسینگە و یەكێتیش وەك حزب و كاری ڕاگەیاندن بە شەرمەزاری نامێنێتەوە.

بەشی یەكەم كۆتایی هات.
چاوەڕوان بن دێم قسەلەسەر رێكخراوە دیموكراتییەكان دەكەم، وەك فاشلترین ئۆڕگانی یەكێتیی لەو سنوورە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە