کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ونێكی شاعیرانه‌ بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی!!!

Thursday, 19/03/2009, 12:00













 

که‌ له‌ خه‌و هه‌ستام هه‌ستم ‌کرد حه‌زم له‌ شیعره،‌ ڕووم کرده‌ ها‌وسه‌ره‌که‌م ووتم:
به‌یانیت باش هاوسه‌ری ژینم
یاخوا قه‌ت به‌ ناساغی نه‌تبینم

ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه:
ژیانت باش ڕۆحی شیرینم
قه‌ت له‌ ناخۆشیدا نه‌تبینم

که‌ هاتمه‌ مه‌تبخ نانی به‌یانی ئاماده‌ بکه‌م، گوێم له‌ کوڕی سه‌موونه‌که‌ بوو ئه‌یووت:
ئه‌وه‌یه‌ سه‌مونی گه‌رم‌و نه‌رم
هه‌ڵی بژێره ‌به‌ بێ شه‌رم

له ‌سه‌ره‌وه‌ کچه‌که‌م هاواری کرد:
فریام که‌وه‌ چیبکه‌م دایه!
‌جله‌کانی مه‌کته‌بم له‌ کوێ دایه
منیش ووتم:
وه‌ره ‌خوارێ مه‌به‌ به‌ باوکت
چیت لێ وون ئه‌بێ هاوار ئه‌که‌ی بۆ دایکت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ماڵ چوونه‌ ده‌رێ چاوه‌ڕوانی کا‌برای سه‌وزه‌فرۆش بووم، پاش که‌مێك که‌ هاته‌ گه‌ڕه‌ك هاواری ئه‌کرد:

بۆ سڵق و که‌وه‌رو ته‌ڕه‌تیزه‌ وه‌ره‌ ئێره
‌به ‌هه‌وه‌سی خۆت هه‌ڵی بژێره

که‌ سه‌وزه‌م ده‌کڕی له‌به‌ر ده‌رگا ژنی دراوسێکه‌م بینی، ووتی:

چاکی شوکر باجی نه‌مام
چۆنه‌ نه‌چویته‌وه‌ بۆ ده‌وام

منیش ووتم:
خوا خۆشت کا حه‌لاوه‌ خان
ئه‌مڕۆ ئیجازه‌م له‌به‌ر مناڵان
ئه‌چمه‌ بازاڕ شتیان بۆ بکڕم
سبه‌ینێ هه‌موو ده‌چنه‌ سه‌یران

چوومه‌ ژووره‌وه‌ ڕادوێم کرده‌وه. ‌ موزیعه‌که‌ ووتی: میلله‌تی شاعر هه‌موو به‌یانیه‌کتان پڕ خه‌ونی شاعیرانه‌بێ، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆپله‌ شیعره‌دا. به‌ڵام کاتم نه‌بوو گوێی لێ بگرم بۆیه‌ کوژانمه‌وه‌.
 
که ‌چوومه‌ بازاڕ هه‌موو دوکانداره‌کان به‌ شعره‌وه‌ شتیان ئه‌فرۆشت، خه‌ڵك هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ شعر‌ قسه‌یان ئه‌کرد، سه‌ر شۆسته‌کان پڕبوون له‌ دیوانه‌کانی نالی، خانی، مه‌وله‌وی، مه‌حوی، بێکه‌س، گۆران، دیلان‌و هه‌موو شاعره‌کانی تر. خه‌ڵك هه‌موو خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی شعره‌کانیان بوون، ته‌نانه‌ت شێته‌کانیش به‌پێوه‌ وه‌ستابوون شعریان ئه‌خوێنده‌وه‌. ووتم به‌خوا زۆر چاکه‌ ئێواره‌ ئه‌چین بۆ پارکی ئازادی، له‌وێ گوێ له‌ شعری خۆش ئه‌گرین. که ‌چوینه‌ ئه‌وێ ئه‌تووت ڕۆژی حه‌شره‌ تفت هه‌ڵدایه‌ نه‌ ئه‌که‌وته‌ سه‌ر ئه‌رز، هه‌ر شاعر بوو مینبه‌ری دانابوو شعری بۆ خه‌ڵك ده‌خوێنده‌وه‌، هه‌ر گه‌نج بوو به‌سه‌ر دڵداره‌که‌یدا شعری هه‌ڵ ده‌دا، ئه‌وه‌ی قه‌تیش شاعر نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌یووت نه‌ی ئه‌وته‌وه‌‌.

پرسیمان چییه‌ ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه
‌دنیا بۆچی وا که‌س به‌که‌س نییه‌
ووتیان سه‌رۆك به‌نیازه‌ ته‌شریف بهێنێ
له‌ ناو میلله‌تدا شعر بخوێنێ

زۆر دڵم خۆشبوو، له‌دڵی خۆمدا ووتم سه‌یرکه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌مووی بووه‌ به‌ شاعر، ئه‌بێ سه‌رکرده‌ چ شعرێکی به‌قوه‌ت بخوێنێته‌وه‌! ئیتر بوو به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزان. که‌ سه‌رۆك گه‌یشت و چووه‌ سه‌ر سه‌کۆ، هه‌موو خه‌ڵك بێ ده‌نگ بوون تا باش گوێیان له‌ شعری سه‌رۆك بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیمان زۆری خایاندو گوێمان له‌ شعر نه‌بوو. سه‌رۆك هه‌رچه‌ندی کرد نه‌یتوانی یه‌ك دێڕ شعر بڵێت، خه‌ڵك هه‌موو ده‌میان داچه‌قابوو، واقیان ووڕ مابوو، چۆن ده‌بێ میلله‌ت هه‌مووی شاعر بێ‌ که‌چی سه‌رۆکه‌که‌مان شعر نه‌زانێ! سیمای خه‌ڵکه‌که‌ هه‌مووی ناڕه‌زایی پێوه‌ دیار بوو. دیار بوو هه‌موو وه‌ك من بیریان ئه‌کرده‌وه،‌ چۆن ئێمه‌ی شاعر که‌ مناڵمان به‌ شعر زمانی ده‌کرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکێك ڕازی بین که‌ شاعر نه‌بێت؟ له‌پڕ به‌رد وه‌ك باران به‌ سه‌ری سه‌رۆکدا داباری و هه‌موو به‌ یه‌ك ده‌نگ هاوارمان کرد:

ئه‌وه‌ی خه‌وی شاعرانه‌ نه‌بینێت له‌ناو ئێمه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه!‌
ئه‌و سه‌رۆکه‌ی وه‌ك خۆمان بیر نه‌کاته‌وه‌ له‌ ناو زبڵخانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌

17/03/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە