پیاوێك لەچەمچەماڵ: نەبوونى واى لێدەكات بڕیاری كوشتنى خۆیی و منداڵەكانى بدات ..کۆپی راستکراوه.
Thursday, 27/05/2010, 12:00
بەهادین قادر عومەر تەمەن 55 ساڵ خۆیی وناهیدە رەزاى تەمەن 48 ساڵی هاوسەری و هەرسێ منداڵەكەى دوو كوڕ و كچەكەى محمەد و توانا و باوان كەمحەمەد پۆلی سێی بنەرەتى و باوان پۆلێ دووام و توانای تەمەن چوار ساڵان هێشتا نەچۆتە بەرخوێندن لەگەڕەكى سەنگاوییەكانى ناحیەى شۆڕش لە خانویەكى گڵدا كرێ نشینن و مانگانە چل هەزار دینار دەدەن كە ئەوەش خەڵكى بۆیان دەدات چونكە موچەكەى باوكیان تەنیا 37000دینارە .
بەهادین 12ساڵە خێزانى پێك هێناوەو پێشتر ماڵی لەبینایەكى حكومیدا بوو بەڵام ماوەى 2ساڵە حكومەت لەو بینایە دەكردوون وبەڵێنى پێدانى پارچەیەك زەوى پێدراوە لەلایەن حكومەتەوە بەڵام تائێستا پێیان نەداوە .
بەهادین دەڵێت نەبوونى هێزى لێبڕیوم و12ساڵە من لەم دەردەسەرییەدا دەژیم و چەندین جار سەردانى مەڵبەندى یەكێتى و قائمقامییەتى چەمچەماڵم كردووە بەلام ئەوان نەیانتوانیوە دەردى من تیمار بكەن و هەر دەڵێن بەسەرچاوكەچی هیچ دیارنییە , هەربۆیە چیتر تاقەتم نەماوەو لێرەوە بەهەمووان دەڵێم دواى 15 رۆژی تر هەرسێ منداڵەكەم و ژنەكەم دەكوژم و پاشان خۆم , بەخوا ئەوكارە دەكەم چونكە ئەوەندە كەمرامەتین بەڕاستی ژیانمان بووە بەدۆزەخ و هیچ رۆشناییەك لەژیانمادا نەماوە ئەوەش وایكردووە منداڵەكانم توشی گەورەترین گرفتى دەرونى ببن و منیش هیچ دەسەڵاتێكم نییەو مردن بەباشترین چارەسەر دەزانم .
بەهادین ووتى تائێستا چەندین جار ویستومە منداڵەكانم لەمەكتەب دەربكەم بەڵام مامۆستا داوایان لێكردووم دەریان نەكەم و مامۆستاكان خۆیان جل و بەرگیان بۆكردوون .
لەوەتەى شومكردووە كراسێكى تازەم لەبەرنەكردووە
ناهیدەى هاوسەرى بەهادین دەڵێت لەجەژنى قوربانى ئەمساڵەوە نەخۆم نەمنداڵەكانم گۆشتمان نەخواردووەو بەڕاستى سیل و دیقمكرد بەدەست ئەم نەبونییەوەو بەدەم قوڵپەى گریانەوە دەیگوت هیچ بەیانییەك منداڵەكانمان وەك منداڵى خەڵكى پارە نابەن لەگەڵ خۆیانداو بەبێ ناز رو لەمەكتەب دەكەن .
ناهیدە درێژە بەقسەكانى دەدات و دەڵێت لەم كەلاەوەیەدا شەوو رۆژ لەترسی دووپشكە خۆمان و منداڵەكانمان ناحەوێینەوە.
ناهیدە وتى رۆژێك چوومە ناوچەى پارتى لە شۆڕش و پیانم وت وەڵا وا منداڵەكانَم لەبرسانا دەمرن وەرن بەچاوى خۆتان بیبینن تا هاوكارییەكم بكەن ,بەڵام ئەوان وتیان تۆناوت لای ئێمە نییەو هیچیان بۆنەكردم , ناهیدە وتیشی ئاخر من چوزانم حیزبایەتى چییە من منداڵەكانم وا لەبرسا دەمرن
ناهیدە وتى ئێواران پاش ئەوەى دوكانەكانى گەڕەكەكەمان دایدەخەن و خواردەمەمنییە بێ كەڵك و رزیوەكان فڕێ دەدەن من دەچم دەیهێنمەوەو دەیكەم بەخواردن بۆمنداڵەكانم هەروەها دەڵێت كاتیك ئەو عەرەبانانەى پاقلاوەو شیرینى دەفرۆشن و بەگەڕەكەكەماندا تێپەڕدەبن منداڵەكانم وڕكم لێدەگرن و دەگرین كەبۆیان بكڕم بەڵام من پارەم پێنییەو ناتوانم بۆیان بكڕم ئەوەش ئەوەندەى تر توشی خەفەت و وەرهەمى كردووم .
هەمووجار بەبرسێتى دەڕۆین بۆمەكتەب
محەمەدى كوڕە گەورەى بەهادین و ناهیدە دەڵێت هەمووجار لەگەڵ براكەم دا بەبرسێتى دەڕۆین بۆمەكتەب چونكە لەماڵەوەنان و خواردنمان نییەو منداڵەكانى مەكتەبیش پێمان دەڵێن ئێوە سواڵكەەرن چونەكە پێڵاوو جل و بەرگتان كۆن و دڕاوە .
ئەوە دەخوازن كەحكومەت هاوكاریان بكات و مانگانەیەكى گونجاویان بۆببڕێتەوە تا بتوانن پێی بژین
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست