کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بابەكر زێباری سەرۆكی سوپاسالاری عیراق, لییوا هەینی خۆشناو قائدی فرقەی سێ, عمید روكن رەشید ئەرێ لە خۆتان ناپرسن بۆ بە لێشاو ئەفسەری كورد س

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


نامەوێت بچمە ناو قوولای دامەزرادنی سوپای عیراق لە 1921 پاشان رووخانی لە سالی 2003 و دووبارە دامەزراندنەوەی,. بە پشگری بەهێزی ئەفسەرانی كورد لە شۆرشە یەك لە دوای یەكەكان كە دەورێكی راستەوخۆیان لە كۆماری مهاباد, هەموو شۆرشەكانی كورد لە هەر چوار پارچە,شكستی زۆربەی شەرەكانی سوپای عیراق و پێشمەرگە بە كاری گەری راستەوخۆی ئەفسەرانی كورد بووە لە سوپای عیراق ,ئەوە با بۆ لێكۆلینەوەیەكی مێژووی و سەربازی جێبهێلین ئەوەی من دەمەوێت تێبگەم بۆچی ئەفسەرانی كورد سوپا جیدەهێلن تەنانەت لەو فرقەو لیوایانەی كە ئامرەكانیش كوردن!!
كورد وەك نەتەوەیەكی بێگانە پەرست كە هەمیشە خۆی بە برا بچوك داناوە و هەمیشە كەسایەتیەكی تێكشكاوی هەبوە بە كەسایتیە پلەدارەكانیشیوە!!لە دەستپێكی 2003 كاتێك نە سونەو نە شیعە ئامادەی چونە ناو سوپای عیراقیان نەبووسەرانی كورد 3 لیوای پێشمەرگەی خستە سەر سوپای عراق دیسانەوە بوونەوە خزمەت كارو خوێنی گەنج و لاوەكانمان لە شەری فەلوجەو تەلەعفر و بەغداد بە فیرۆ رژاو كولێژی سەربازی زاخۆ و قەلاچۆلان بوونە خزمەتكاری سوپای عیراق وئەفسەری عەرەبی پێدەگەیان تا عیراق بەهێز بێت!! پاشانیش ووردە ووردە وەك وەفایەك بۆ ئەفسەرە كوردەكان لە شوێنە هستیارەكان دەركران و مەنسبان لێ سەندرایەوەو پلە بەرزكردنەوەش كوردی نە دەگرتەوە!! تا كەیشتە ئەو رادەیەی چەندین جار بابەكر زێباری هەولی دەست لە كاركێشانەوەی دا بە سەدان ئەفسەر وسەرباز ئەو سوپایەیان جێهێشت بێ ئەوەی نە سەرۆك كۆمار نە سەرۆك هەرێم و وەزیرو ئەندام پەرلەمانتارانی كورد هەلوێستیان هەبێت! ستراتیژیەتێكی تایبەتیان هەبێت بۆ داهاتوی ئەو سوپایە كە دەبێت بە لایەنی كەم %17 كورد بێت ,پشگری مەعنەویانەی ئەفسەرانی كورد بكەن وەك چۆن مالیكی زیرەكانە چەندین هەزار ئەفسەری شیعەی پێگەیاند و خستیە ناو سوپا لیّژنەیێكی تایبەتی بۆ پشگیری و كێشەو گرفتەكانیان پێك هێنا تا ئیستاش یەك ئەفسەری شیعەم نەدیوە سوپا جێبهێلێت,
كاتێك هەوالی دەست بە كاربوونی بەرێز لیوا هەینی خۆشناو فەرماندەی فرقەی 3 پێگەیشت هەستم بە خۆشیەكی زۆر كرد بەلام هەر زوو زانیم بەهەلە داچوومە چونكە هەركاتی دەست بە كار بوونی ئەو بریارانەی دەركرد
1-قەدەغەكردنی قسەكردن بە جیهاز بە زمانی كوردی!! بە بیانوی ئەوەی هەندێك سەرباز و ئەفسەر تێناگەن!!
2-دابەشكردنی نزیكەی 45 ئەفسەری هەوالگری سەربازی بەسەر لیواكان و شوێنە دوورەكان كە هەموویان كورد بوون زۆربەیان سوپایان جێهێشت
3-بریاری گواستنەوەی فەوجی شنگال كە هەموو كوردن بۆ بەعاج كە عرەبن هێنانی فەوجێك كە زۆربەیان عەرەب بوون بۆ شنگال (خۆشبەختانە بە هەولی خەلكی شنگال جێبەجێ نەكرائەو بریارە)
4-رەتكردنەوی فەرمانی گواستنەوەی چەندین ئەفسەری كورد, كە لە ژێر ئەو نا یەكسانی و نا دادپەروەریە هەولی رزگار بوونیان دەدا كە دوای نا ئومێدیان لە كواستنەوەیان وازیان دەهێنا
عمید روكن رەشید فەرماندەی لیوای 11 سەر بە فرقەی 3
نزیكەی سالێكە عقید روكن رەشید كە كوردەو لە عشیرەتی كورانە لەو لیوایە دەست بە كار بوو بە هۆی پشگیری نەكردنی لە ئەفسەرانی كورد راستەوخۆ لە لایەن ئامر فەجەكان كە عەرەبن دە چوسێنرانەوەو دژایەتیان دەكرا دوورترین ناخۆشترین و ترسناكترین شوێن ئەفسەرانی كوردی لێ دادەنراو ئەفسەری عەرەبیش خەریكی نێرگلە كێشان بوون لە مەقەری فوج وەك بەلگەیەك ئەوەش ناوی ئەو ئەفسەرانەی كە بۆ كەمتر لە شەشە مانگ لە كاتی دەست بە كاربوونی لیوا هەینی خۆشناو وە عمید روكن رەشید لە ژێر دەسەلاتی ئەوان سوپایان جێهێشت بێ ئەوەی كەس بپرسێت بۆ؟؟!!

1-رائید عبداللە ئەفسەری هەوالگری لیوای 11
2-رائید فرحان جێكری ئەفسەری هەوالگری لیوای 11
3-ملازم اول شیرزاد ئەفسەری هەوالكری فوج1 لیوای 11
ملازم بەهزاد دوسكی
ملازم نزام گولی
ملازم سلمان زێباری
ملازم بژار هەولێری
ملازم تەقیەدین سورچی

ئەوانە ناوی ماوەی شەش مانگن كە دەستیان لە كار كێشاوەتەوە تەنها لە فوج1 ومقرفرقەی لیوای 11 ئەی هەموو فرقەچەندە؟؟ لە سالی 2003 ەوە دەكاتە چەند؟؟!!!!!!!!!لە ئاستی هەموو سوپای عیراق دەكاتە چەند؟؟!!وەلامەكەی بۆ بابەكر زێباری و لیوا هەینی خۆرشناو جێدەهێلین!

ئەفسەرێك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە