ئاگاداریەكى بە پەلە بۆ كاك نەوشیروان...
Sunday, 08/03/2009, 12:00
بەڕێز كاك نەوشیروان تكایە بەهیچ شێوەیەك بۆ دەرەوەى سلێمانى بەڕێ مەكەوە ئەگەر بەباشى دڵنیا نەبیت لەوەى كە سەفەرەكەت ئاسایشى پارێزراوە... لەبەرئەوەى ڕۆژى دوێنێ (جلال تاڵەبانى) بۆماوەیەكى زۆر لەگەڵ(دكتۆر خەسرەو) بەرپرسی دەزگاى زانیارى كۆبونەوەى كرد وە لە بەردەوامى قسەكانیدا جەند جارێك بڕێزتانى وەك (مۆرانەى) ناو جەستەى یەكێتى ناوبردووە, بەتوڕەییەوە تاڵە بانى گوتوتویەتى ئەگەر زوو ئەم مۆرانەیە لەناو نەبەین ئەوا دەكەوێتە جەستەمان وە هەمومان پێكەوە دەتوێنێتەوە. پاشان دەست بەسەر خاچماندا دەگرێت . وە مەبەستى بانگكردنى دكتۆر خەسرەو لەلایەن تاڵەبانى بۆ ئەوە بوو كە چۆن بتوانن پلانێك بگێڕن وە بەڕووداویكى نیمچە سروشتى لەناوت بەرن.هەرچەندە كاك (نەوشیروان)ی بەڕێز خۆتان باش دەزانن كە تاڵەبانى چى پسپۆڕێكە لەو بوارانەدا.....؟
پێویست بە ڕونكردنەوە ناكات. ئەوە بوو پاش كۆبونەوەكەی تاڵەبانی و دكتۆر خەسرەو تاڵەبانى نامەیەكى بۆ بەڕێزتان نووسیوە بە مەبە ستى كۆبونەوە لەگەڵتان و(دلێرى سەید مەجید) كە بەدرێژى كۆبونەوەكە لە ژورێكى دیكە چاوەڕوان بووە. ڕایسپارد كە بێتە لای بەرَێزتان نامەكە بگەیەنێت. بەڵام ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە كاتێك دكتۆر خەسرەو ئەوشوێنەى بەجێ هێشتووە. ڕەنگى سەروسیماى گۆڕاوە و سرووشتى نەبووە...............؟
وە پاش چەند كاتژمێرێكى درەنگ دوای ئەوەى نامەكە بەڕێكراوە بۆ بەڕێزتان دووبارە ناردییەوە بەشوێن دكتۆر خەسرەودا. وە ئەم روداوەش لە نزیك ترین كەسى دەوروبەرى تاڵەبانى وەرم گرت كەپێشتر هەر ئەو كەسە ئاگادارى كردم كە كۆبونەوەیەكى وا نهێنى و بە پەلە هەیە. بەڵام سەیر لەوەدایە تاڵەبانى بۆ بە تەنها (دلێری سەید مەجید) یشى لەوكاتەدا بانگ كردووە. لەبەر ئەوە بەڕێز (كاك نەوشیروان) داوات لێدەكەم زۆر بەجدى ئەم ئاگاداریە وەربگرە.چونكە ئێستا جەماوەر دڵیان یە بەڕێزتان خۆشە ئەگەر ئەم شەوە زەنگەی ناو (ى.ن.ك) یان بۆ ڕەوشون بكەیتەوە.
هەرسەركەوتوو بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست