ئاگادارییەك بۆ بەڕێز كاك نەوشیروان مستەفا
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
ماوەی چەند ڕۆژێكە دەزگا دۆڕاوەكەمان (دەزگای زانیاری) قەلاچوالان لە هەوڵی ئەوەدان چەند فلیمە دۆكۆمێنتێكى بەڕێزتان كە لە ئەرشیفى ئێمەدا پارێزراوە مۆنتاژى بكەن وە نوێى بكەنەوە بە شێوەیەك كە هەر دەنگى بەڕێزتان بێت بەڵام ووشەكان بەشێوەیەك مۆنتاژ بكرێت كە گوایە بەڕێزتان وتبێتان و دەتانەوێت چاوبەستی و خیانەت لە میلەت و جەماوەر ى یەكێتى بكەن وە لەكاتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەكان بیخەنە بەر دیدەى بینەرو جەماوەرى كوردستان بۆ لەدەست دانى متمانە لە كوردستان وە دوورخستنەوەى جەماوەر لە بیرو بۆچونە ڕزگاركەرەكانى بەڕێزتان كە ئەم میلەتە داماوە لە دەستى گەندەڵكاران پێ ڕزگار بكەیت.
بەرنامەى مۆنتاژەكە بە پلانى (مەلا بەختیار) دكتور (خسرەو درك)داڕێژراوە هەرچەندە ئەم جۆرە هەوڵانە نیشانەى پەلەقاژێو كۆتایی ڕۆژى دەسەڵاتى ئەم جەلادانەیە بەڵام جەماوەر بەم پلانەى فاشیو كۆنە بەعسیانە هەڵناخەڵەتێن وە من لێرەوە بە بەڕێزتان راِدەگەیەنم ئەگەر هەركاتێك ئەم دۆڕاوانە ئەم كارەیان لە دژى بەڕێزتان ئەنجام دا ئەوە بێگۆمان بۆ بەدرۆ خستنەوەیان من چەند فلیمێكى دۆكۆمێنتى وەك خۆى بڵاو دەكەمەوە پاشان هەر هەمان دكۆمێنت بە مۆنتاژ كراوى بڵاو دەكەمەوە بۆ ئەوەى جەماوەر بزانن كە ئەگەر هەر دوكۆمێنتێك لە دژى بەڕێزتان بڵاو بكرێتەوە ئەوە دورە لەڕاستى وە سەرشۆڕى و ڕوڕەشى بۆ ئەم دزو درۆزنانە بمێنێتەوە. دكتۆر خەسرەو پێی وایە تەنها ئەو چەند پۆخڵەواتەى هۆبەى هونەرى ئەم كارانە دەزانن كە خۆى ناردونى بۆ دەورەى تەكنیكى كۆمپیوتەرى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست