بالیۆزی عێراق لە دانیمارک، سیخوری بەسەر خۆپیشاندەران و هاولاتیانەوە دەکات
Saturday, 05/03/2011, 12:00
رێبوار عەلی سەرچناری
لە بەرواری 28.2.2011 لەسەر بانگهێشتی دەستەی پیشتیوانی لە خەلکی کوردستان / دانیمارک) ژمارەیەک لە خەلکی ئازادیخواز بۆ پیشتیوانی کردن لە خۆپیشاندن و داواکاریەکانی خەلکی کوردستان لەبەردەم بالیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگن پایتەختی دانیمارک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو وتارو چالاکی خۆیان پێشکەش کرد. بالیۆزی عێراق ئەلبێرت عیسا نزار ئامادە نەبوو پێشوازی لە خۆپیشاندەران بکات یان بێتە دەرەوەو یاداشتنامەکەیان لێوەربگرێت و وەک ئەرکێکی رەسمی بینێرێت بۆ بەغداو هەرێمی کوردستان. رۆژنامەی خەباتی پارتی لە بەرواری 3.3 وێنەیەکی خۆپیشاندەرانی کردۆتە سەر لاپەرەی یەکەمی رۆژنامەکەو ئەو سەرنجەی خستۆتە ژێر وێنەکە (ئەوانەی ئالای کوردیان بەدەستەوەیە سەر بەگۆرانن، ئەوانەی ئالای عێراقیان بەدەستەوەیە بەعسیەکانن) ئەمە هەروەک ئەوەی پارتی هەرگیز بەعسی چێتی نەکردبێت و 31ی ئاب لەم رووی نەدابێت. لەبەر رۆشنایی ئەو راستیەی کە خۆپیشاندانەکە لەبەردەم بالیۆزخانەیەکی عێراقی بووە نەک دەزگایەکی تەنیا هەرێمی کوردستان دیارە لەبەر ئەوە هەردوو ئالاکە هەلگیراوە وەک نارەزاییەک و پەیامێک بۆ حکومەتی عێراق و هەریمی کوردستانیش بەلام ئایا پارتی و یەکێتی لە دامودەزگاکانی خۆیان ئالای عێراقیان هەلنەواسیوە؟ لەکەیەوە پارتی بوە بەدژی بەعسیەکان؟ ئەمە گالتەکردنە دەسەلاتە بەخۆی دەیکات.
راپۆرتە سیخوریەکەی بالیۆزی عێراقی لە دانیمارک بۆ رژێم
لەمە خراپتر ئەوەیە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەغداوە دزەیان کردوە ئەلبێرت عیسای بالیۆز بە دەسەلاتدارانی عێراق و هەرێمی راگەیاندوە کە ئەوانەی هاتونەتە بەردەم بالیۆزخانەکە سەر بە گۆران و بەعسیەکان بوون و پێکەوە هاتونەتە سەرمان وقسەی خراپی پێ وتوون. بەم هۆیەوە لە نێو سەفارەتەکەدا لە لایەن هەندێک لە کارمەندانەوە دەنگە دەنگ و نارەزایی لێکەوتۆتەوە دژ بە ئەلبێرت عیسا، ئەو پیاوەی کە بازرگانی بە مەزهەبەکەیەوە کرد و سیخوری بۆ تالەبانی و دەزگای زانیاری دەکرد و دواتر کردیە سەفیر. سێ سکالای لەسەرە لە هەرێمی کوردستان یەکێکیان لە لایەن پەرلەمانتار د. رفیق سابیر (بروانە رۆژنامەی ئاوێنە). ئەوەی تریان لەسەر مەسەلەیەکی کۆمەلایەتیە (...). بۆ ئەوەی باشتر ئەم کەسە تەقریر نووسە بناسیت تەنانەت لەسەر خەلکی ولاتەکەی خۆی بۆ دەزگا هەوالگریەکانی عێراق و هەرێم هەروەک سەردەمی بەعس بروانە ئەو نوسینەی لەبەرواری 18.4.2010 سایتی کوردستانپۆست لەسەر ئەم کەسەی بلاو کردەوە بە بەلگەنامەوە. لەم نزیکانە بەشی دوەمی لەسەر بلاو دەکرێتەوە. جگە لەمە ئەم بالیۆزە سیخوری بەسەر هاولاتیانی کورد و هەرەبیشەوە دەکات لەم ولاتە.
بۆ نوسینی نامەی نارەزایی لەدژی بالیۆزی عێراق لە دانیمارک بروانە ئیمەیل ئەدرێسی بالیۆز خۆی:
[email protected]ناونیشانی سەفارەت:
Den Irakiske Ambassade
Granhjen 18
2900 Hellerup
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست