به یاننامه ى رێكخراوى شاره وانیه كانى جیهان بۆ ئاشتى/ ئۆفیسى هه ڵه بجه
Tuesday, 15/12/2009, 12:00
سه باره ت به بڕیاره كه ى دادگاى ده ستوورى توركیا بۆ داخستنى
پارتى كۆمه ڵگاى دیموكراتیك
به ڕێزان سڵاو....
به‌ناوى ئۆفیسى ڕێكخراوى شاره‌وانیه‌كانى جیهان بۆ ئاشتى ئۆفیسى هه‌ڵه‌بجه ,ناڕه‌زایى خۆمان ده‌رده‌بڕین بهوبڕیارهى دادگاى ده‌ستورى حكومه‌تى توركیا سه‌باره‌ت به داخستنى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى له‌و وڵاته‌دا , دیاره,ده‌ركردنى ئاوا بڕیارێك ماناى داخستى سه‌رجه‌مى ئه‌و ده‌رگایانه‌یه كه له‌م دوایه‌دا بهڕوى چاره‌سه‌رى گه‌لى كورد له توركیادا كرانه‌وه و هه‌موو لایه‌ك پێى گه‌شبین بوون چ وه‌ك تاكى كورد یاخود دۆستانى گه‌لى كورد‌و پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ .لاى هه‌موومان ڕوونه ئه‌م كرداره‌ى حكومه‌تى توركیا ماناى وایه‌ئه‌م وڵاته دوو دڵ و كه‌م ته‌رخه‌مه له چاره‌سه‌رى پرسى كورد له ناوخۆى وڵات‌دا كه بێگومان ئه‌مه‌ش
په‌رچه كردارى سلبى ده‌بێت چ له سه‌ر ئاستى جیهان و یه‌كێتى ئه‌وروپا و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان وه‌چ
له ئاستى گه‌لى كورد له‌و وڵاته‌و له هه‌ر گۆشه‌یه‌كى دونیا. بۆیه لاى خۆمانه‌وه وه‌ك ڕێكخراوێكى جیهانى كه
كاربۆ ئاشتى و پێكه‌وه ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤێك ده‌كه‌ین , داواكارین له‌سه‌رجه‌م وڵاتان و ڕێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕیان به بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و كێشه‌ى ڕه‌واى گه‌لى كورد هه‌یه,ئیدانه‌ى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى حكومه‌تى توركیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌م بڕیاره‌یدا بچێته‌وه و زیاتر كار بكا بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ڕه‌واى كورد كه بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندى خودى ئه‌و وڵاته و سه‌رجه‌م گه‌لانى توركیا دایه.
ئیتر سوپاس
سه‌ركه‌وتوبن هه‌موو ئه‌وانه‌ى هه‌ست به ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كانى گه‌لانى چه‌وساوه ده‌كه‌ن
ڕێكخراوى شاره‌وانیه‌كانى جیهان بۆ ئاشتى/ ئۆفیسى هه‌ڵه‌بجه
12/12/2009
www.halabja.info
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست