پاش به‌جینۆساید ناساندن دوایی لیبوردن و قه‌ره‌بوومی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ گه‌لی و هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت
Friday, 18/03/2011, 12:00
جیگای خۆیه‌تی پیرۆزبای له‌گه‌لی كورد به‌گشتی و كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق ، وه‌ده‌ستخۆشیمان له‌ته‌واوی كوتله سیاسی یه‌كانی ئه‌و ئه‌نه‌نجومه‌نه كه پشتگیریان له‌و بڕیاره كرد ،
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق به‌تاوانی جه‌نگ كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ناساند ،ناره‌زایی یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م گروپ و چین و ده‌سته‌و خه‌مخۆرانی هه‌ڵه‌بجه به‌رز كرایه‌وه ،پاریزه‌رانی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك كاری خۆیان لائیحه‌یه‌كی به‌هێزیان بۆ ته‌میز كردنی بڕیاره‌كه به‌رز كردوه ،چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه‌مپینیك بۆ پرسی به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نراو كاریان له‌سه‌ركرد، واته به‌كۆی گشتی خه‌مه‌كه خه‌مێكی گه‌روه بوو به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه دادگا بڕیاری خۆی بگۆڕێت به‌جینۆساید نه‌وه‌ك تاوانی جه‌نگ ،
له‌پاش ته‌میزكردنه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر عارف شاهین بڕیاری به‌جینۆساید كردنی دۆسی یه‌ی هه‌ڵه‌بجه درا ،ئه‌م بڕیاره كه ده‌بوو له‌سه‌ره‌تاوه بدرایه ،هه‌رچه‌نده كه‌سانێك پێیان ئه‌سته‌م بوو بكرێت به‌جینۆساید قسه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌بوو به‌لام ویستی گه‌ل سه‌ركه‌وتوو بوو،
له23 بست و سێ هه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه په‌رله‌مانی عێراق یادی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ڕاگرت، ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه تادوێنی بوو له‌ناویدا بڕیاری قڕكردن و كوشتنی گه‌لی كوردی ئه‌یا ئه‌مڕۆش له‌سایه‌ی عێراقی فیدراڵ تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو ئیدانه ئه‌كات و ڕێز له‌خوێنی شه‌هیدانی ئازادیی ده‌گرێت ،
پاشتر له‌دانیشتنی 17-3-2011 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌بڕیارێكی كۆده‌نگی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ڕێزیان له‌بڕیاری دادگا گرت تایبه‌ت به‌كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه و به‌جینۆساید بڕیاریان له‌سه‌ردا ، ئه‌مه زۆر دڵخۆش كه‌ر بوو .چونكه پێمان وایه عێراقێك دروست بووه ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد له‌وه ترسمان نه‌بیت له‌لایه‌ن هێزی عێراقه‌وه جینۆساید بكرێ .
به‌گشتی دوو بڕیاری جینۆساید (ئه‌نفال و كیمیاباران) ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه به جینۆساید سه‌یری كردوه له‌م ساته‌دا كورد بوه‌ته خاوه‌ن كارتێكی به‌هێز له‌نیو ده‌وله‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ترسی تاوانی هاوو شێوه‌ی نه‌بیت له‌هه‌ركاتێك ترسی هه‌بیت ده‌توانیت اعلانی حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بكات ،
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌س و كاری قوربانیان و ئه‌نفال كراوه چاوه‌رێ ی له‌مه زیاتر له‌ئه‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقه ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ میرات گره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی پێشوو ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ،
1. به‌فه‌رمی داوایی لیبووردن له‌گه‌لی كورد به‌گشتی بكات و جینۆسایدی (هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال) به‌تایبه‌ت .
2. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی زیان لێكه‌وتوان به‌بی جیاوازیی .
له‌ساته‌وه‌ختی ئه‌نجامدانی ئه‌م دوو داواكاریی یه متمانه‌یه‌كی زیاتر بۆئیمه‌ی لاوانی كورد ده‌گه‌رێته‌وه كه‌جارێكی تر له‌وه ترسمان نه‌بیت له‌لایه‌ن هێزی عێراقه‌وه جینۆساید بكرێین . كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان هه‌میشه بۆ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه داوایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان كردوه و ده‌یكه‌ن كه چیتر با تاوانبارانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م 2 دوو جینۆسایده گه‌وره‌یه بدرێنه دادگا و له‌هه‌ر لایه‌كی دنیا هه‌یه ڕێگه‌ی یاساییان به‌رامبه‌ر بگرێته به‌ر .
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌چاوه‌روانی ئه‌وه‌دان كه سه‌رجه‌م ئه‌و گروپ كۆمپانیانه‌ی چه‌كی كیمیاویان به‌عێراق به‌خشی یه‌وه و هاوكاریان كردوه له‌پیدانی مادده سه‌ره‌كی یه‌كانی دروستكردنی كیمیاویی له‌هه‌ر لایه‌كی دنیا هه‌ن بدرێته دادگا و حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌بیت هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌م خه‌مه‌یه‌دا بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست