پایتەختی من
Saturday, 25/09/2010, 12:00
هـەرچـی بـڵـێـم تـازە تـەمـەن ئـاوڕ لـەمن نـاداتـەوە
ئـەوژیـنە بـا بۆ ئێوە بێـو مەرگیش بـۆخۆی بـمباتـەوە
خـەونەكانـم بـەفیـڕۆ چـوون هـەروەك ڕەگی داری مردو
مەگەر سبەی خـەوببینـم بـۆ پێشبینـی گشـت رابـردو
لـەم وڵاتـە خـەوحـەرامـە رۆژی روناك ئەكرێتە شــەو
نەكاسەرۆك بێتەجێی من،بەندەش بەخەوبچـمەشوێن ئەو
كێ دیـویـەتی هێـلـكە لەگەڵ بـەردو دارا سەمـا بكـا
چەتەئازاو پیاو كوژ جوامێر شەیتان پێشنوێژیـمان بكـا
وڵاتی من دۆزەخـێكـە دەسـتـە خـوشـكی ئەو دنیایـە
نـە ویـژدان و خۆشەویستی نـەسـەرۆك و نەخوای تیایـە
گەربـخوازن خـۆرئاوابوون ئەكەن بەجێگەی خـۆرهەڵات
ئـەم دەڤەرە لانـكەی شیـَری دەستـەمۆیە نـەوەك وڵات
من پـایتـەختی خـۆم هـەڵبـژارد بۆئازادی خوێنـم داوە
هـاوڕێیانـم خـەومەبـیـنن وەرنـەئێـرە تـاشـوێن ماوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست