کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ختیار فه‌ره‌جی شاعیر ئاوا قسه‌ی کرد..

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


دوێنێ شەو بەمۆبایل لەلایەن ئیمێنیستی ئەنتەرناشیوناڵەوە پەیوەندیان پێوەكردم سەبارەت بەچۆنیەتی سوتانی خێوەتگەكانی گۆڕەپانی ئازادی ، منیش لەبارەی سوتان و هێرشی شەمشەمەكوێرەكانەوە بەم شێوەیە رونكردنەوەیكم دا هەر ئەمڕۆش لەگۆڕەپانی ئازادی بۆ ئاپۆڕای خۆنیشاندەرانم خوێندەوە ، پێمخۆشە لەسایتەكەی ئێوەشەوە ئەم وتانەی من بچێتە بەردیدەی خوێنەرە بەرێزەكانتان :
سڵاو..
پاش ئەو شەوەجوانەی كەخێوەتگاكانمان هەڵدا هەستمانكرد سلێمانی ئارامەهیچ هێزێك بەرەنگارمان نابێـتەوە یان هیچ نەبێ گەر بەرەوەروشمان بێن ئەوە بەڵێنى داخوازیەكانمانیان پێیە بەڵام مەخابن لەسەعات دوونویوی شەو لەشكرێك لەشەمشەمەكوێرەكانی ئەم شارە كەكەس نەیئەزانی كێن و لەكوێوە هاتون بەدەموچاوی هەڵپێچراو بەرگی مەدەنی و داربەدەست و چەك لەكەمەر هەڵیان كوتایە سەر هەمو خێوەتگەكانی شارەكەم ئەوەی گرتیان گرتیان ئەوەی سوتانیان سوتانیان پاش ئەوەش سەیارەی ئاگركوژێنەوەهاتنەشوێنى روداوەكەو هەمو پاشماوەی ئەنفالیان پاككردەوە .
(شەمشەمەكوێرەكانی شار ،شاریان سوتان)
ئەوە ئێمەین كەداكۆكی لەشار ئەكەین ئەوان وادێن تێكی ئەدەن ئەوە ئێمەین بۆ مافی خەڵك شەوتابەیان لەشەقامین ،ئەوان دێن و گڕلەشەقاممان بەرئەدەن
ئێمە دوژمنی یەك نەبوین رۆژگار كردینی بەهاوسێ
قوڕبەسەر ئەو دەسەڵاتە گێلەی خەڵكی خۆی ناناسێ
شەمشەمەكوێرەكانی شار كەئیبلیس دەرسی پێداون
مێژوو تۆماری كرد بۆتان چەند لەم شۆڕشە ترساون
شەرم ئەكەن لەڕوناكی هەر لـەتاریكیدا ئـازان
ئەو سێبەرەتاسەر نابێ هاكاخۆرهات ئێوەی بەزان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە