پاو رێكخراوە گەندەڵەكەى حزبى شوعى كوردستان ..
Tuesday, 17/08/2010, 12:00
بە هۆى دەست كورتیم و خراپى بارى ئابورى خانەوادەكەم بۆ دوو ساڵ لە كاتى هەڵبژاردنەكان وەك چاودێرێكى تۆرى رۆژ سەرپەرشتى هەندێ بنەكەكانى دەنگ دانم كردووە لەم ماوەیەیى كە لە رێكخراوى پاو كارم كردووە زۆر خاڵى شاراوەم بۆ ئاشكرا بوو چونكە دوو ساڵ كاركردن لە شوێنێك كەم نیە بۆیە لەم نوسینەم چەند خاڵێكى شاراوە بۆ كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئاشكرا دەكەم تا هەرهیچ نەبێت زەمیرم ئاسودە بێت چونكە رۆژانە خوێن وخیزاو دەخۆم كاتێك دەم وچاوى هەندێ لە پیاوە بودەڵەو چڵكاو خۆرەكانى ناو ئەو رێكخراوە دەبینم .
1- خەڵكانێك پێیان وایە ئەم رێكخراوە پاشكۆیەكى حزبى شوعیە بەڵام راستیەكەى دەستگاى پاراستن لە رێگاى هۆگر چەتۆ رەگى خۆى لەم رێكخراوە كوتیوە بۆیە بەپێى ئەو بەڵگانەى لامە هۆگر چەتۆ لە رێگاى شاد و فازل عومەرى راویژكار لەلایەن پاراستن چەند جارێك پاداشت كراووە .
2- سەرۆكى ئەم رێكخراوە كەسێكە بەناوى نەوزاد موهەندیس كۆن ئەو پیاوە بە سودفە بوو بە ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى حزبى شوعى كوردستان ئێستا لە یەكێ لە بانكەكانى ئوردن حسێبێكى تایبەتى لەگەل هۆگرچەتۆ ونازم كەركوكى و كردۆتەو سەرمایەكەشیان لە دوو ملیۆن دۆلار تێپەراندووە .
3- بەهۆى ئەو گەندەڵیە زۆرەى هۆگرو نەوزادى موهەندیس كردیان بەبریارێكى حزبى شوعى بەتایبەتى بەبریارى ئەحمەد شیروانى هۆگر لە كارەكەى لادرا بەڵام ئەوەى چاوەرنكراو بوو هێنانى نازم كەركوكیە بۆ شوێنى هۆگر چونكە وەك شوعیەكانى ناو پاو دەڵێن جاران هۆگر نازمى كردۆتە شوعى بۆیە ئێستاش كە نازم هاتووە واتە هۆگر وەك خۆى ماوەتەوە تەنها لە بەرپرسایەرتى لایان داوە .
4- پاش ئەوەى لەسەر پارە لەگەڵ هۆگر رێك نەكەوتن هێمن ساڵح وازى لە كارەكەى هێنا بەپێى زانیاریەكانى من ئەو كاتە هێمن كە دەستە راستى هۆگر بوو بۆ دەستگاى زانیارى كارى دەكرد بۆیەش هۆگر بیانووى پێگرت و لاى دا هەرچەندە زۆر جار هۆگر بەواسیتەى هێمن بەرپرسەكانى یەكێتى بەتایبەتى كۆسرەت و ئەرسەلان بایزو مەلا بەختیارى بینیوە هێمن لاى هاورێیەكى خۆى گوتبووى كە چەندین نەهێنى لە گەندەڵیەكانى ئەو رێكخراوە لایە بەتایبەتى دەست تێكەڵاو كردن لەگەل هەندێ لە ریكخراوە شوفینیەكانى ئوردن وە باسى دەست كەوت و گەندەڵیەكانى نەوزاد و دەشتى و هۆگرو نازمیش بەدرێژى كردووە وەهەروەها نەشى شاردۆتەوە كە نەوزاد موهەندیس هاوشانى هۆگر ئێستا بونەتە خاوەن سارمایەكى ئێكجار زۆر .
5- هۆگرو نەوزاد موهەندیس بونەتە شەریكى كۆنە شوعیەكى توركمان بەناوى حاجى ئەكرم ئێستا ئەم سێ زاتە بەیەكەوە بازرگانى دەكەن بەڵگەم لایە كەئەم سێیە لە رێگاى كەس نەزان وشەقڵاوە چەند سەد دۆنم زەویان كریووە ..
6- ئێستا بە ئاشكرا لە ناو رێكخراو باسى سەرماییەى هۆگرو نەوزاد دەكرێت وەك دەڵێن مەزندە دەكرێت بە تەنها هۆگر خاوەن سەد دەفتەر دۆلار بێت و نەوازدى موهەندسیش بە هەمان شێوە .
7- لە دوا هەلبژاردن بۆم دەركەوت لە هەموو هەلبژاردنەكان هۆگرو نەوزاد موهەندیس بە دەیان دەفتەردۆلاریان دەست دەكەویت ئەوشم بۆ دەركەویت ئەگەر سەد دۆلار بدەن بەخەلكانى وەك ئیمە ئەوا بە دەفتەر بۆ خۆیان دەدزن ئەوەشم بۆ دەر كەوت لەبرى ئەوەى هۆگر لە كۆنگرە رۆژنامەنوسیكەى پاش هەڵبژاردن باسى شەفافیەت و پاكى هەڵبژاردنەكەى كرد لە هەردوو حزبى دەسەڵات دارى كوردستان بە تەنها سى هەزار دۆلار پاداشت كراوە بەهەمان شێوە لەلایەن مالكیش لە بەغدا شاباشى وەرگتووە چونكە هەڵبژردنەكانى زۆر زۆر بە ئیجابى وەسف كردبوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست