کۆسره‌ت به‌ڵێنی به‌م زووڕنا ژه‌نه‌ی خۆی داوه‌.

Sunday, 27/09/2009, 12:00


کۆسره‌تی سه‌دام سیفه‌ت هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ یه‌کێتی ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی به‌کار دێنێت، ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌کردبێته‌وه‌ یه‌کێتیو کورد بووه‌، ئه‌گه‌ر ووردبینانه‌ بیربکه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌، هه‌ر له‌ سه‌رتای مل ملانێی له‌گه‌ل شه‌هید عه‌بدڵا ڕه‌شیدی سه‌ره‌تای ڕێکخستنه‌کان تاکو په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له‌ ئێمزای 2004 هه‌مووی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات بووه‌، کوتله‌و کوتله‌ بازی پاره‌و پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ ته‌نها به‌ سه‌ر خه‌ڵکی
خۆی و تێکدانی هه‌یکه‌لی ڕێکخستنی ی ن ک و دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی چل ملێۆنی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و خانوانه‌ی له‌ هه‌ولێر دروستکراوه‌ بۆ شه‌هیدان هه‌زارانی تر..... .
سلێمان عه‌بدوڵا یونس یش یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ی هه‌ستی به‌وه‌کردووه‌ که‌ کۆسره‌ت شه‌یدای به‌سه‌ردا هه‌ڵدانه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له‌ کاک سلێمان کردووه‌ ڕێچکه‌ی به‌سه‌ر کۆسره‌ت هه‌ڵدان بگرێته‌به‌ر له‌ نوسسینو دانیشتنه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی به‌ر بکه‌وێت لای کۆسره‌ت‌ ، دیاره‌ ئه‌و  داره‌ی کاک سلێمان ئاویده‌دا خه‌ریکه‌ به‌رهه‌می ده‌بێت، کۆسره‌ت ئێستا له‌ ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌نیازن بێنه‌ به‌ریتانیا ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کوردستان کۆسره‌ت به‌ڵێنی به‌ کاک سلێمان داوه‌ بیباته‌وه‌ بۆ کوردستان کارێکی باشی بۆ بدۆزێته‌وه‌.
خه‌لکی کوردستان ئه‌وه‌یه عه‌قلی ئه‌و که‌سانه‌ی چاره‌نووسی یه‌کێتیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆیه‌ حاڵی یه‌کێتی ڕووباری خوێنی شه‌هیدان به‌و حاڵه‌ی هه‌ڵبژارنه‌کانی 25/7/2009 گه‌یشت‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە