کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە ئەم سیخوڕە لە سەرای ئازادی دەرپەڕێنن! ئارام شێرە

Sunday, 27/03/2011, 12:00


رۆژانە هەزاران گەنج و پیر بە ئیشق ئەڕۆن بەرەو پیری سەرای ئازادییەوە، هەمویان خەونێكی جوانیان هەیە كە چاكسازیە لە كوردستان تا هەمو لایەك لە سایەی وڵاتێكی پڕ خێرو بەرەكەت دا پشوبەین.
بەڵام كام دەریای جوان بەبێ تیمساحی ددان تیژ و كام دارستانی پڕ سەوزایی و گژوگیا بەبێ شەمشەمە كوێرە و گیانداری زیان بەخش بون؟
ئێستا لە سەرای ئازادی، بە راسپاردەی هەردو حیزبە دەسەڵات دارەكەی كوردستان، كۆمەڵێك جاسوس و سیخوڕ بۆ چاودێری تێكۆشەران و ئازادیخوازانی ئەو شوێنە پیرۆزە دانراوە كە یەكێكیان كنێر عەبدوڵایە.
كنێر عەبدوڵا كە لەسەر لیستی عمر فتاح بوە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راپۆرتی لەسەر یەك بەیەكی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و پیاوێكی چالاكی وەك كاوەی مامە عەبە داوە بە دەزگای زانیاری و یەكێتی. چونكە خۆی خاوەنی هیچ بەهرەیەكی سیاسی و كارگێڕی نیە، خۆی و مێردەكەی بە وەرگرتنی زەوی و تەنانەت ڤێلاش سودمەند بونە و هەزاران گەنجیش لە چاوەڕوانی بستێ زەویدان.
ئێستا وا باوە بۆ هەر شوێنێ كافیە سلیمانی سكرتێری یەكێتی ژنان نەتوانێ بچێ، ئەوا كنێر عەبدوڵا بۆ زانیاری كۆكردنەوە ئەنێرێ و ئەمە هەقیقەتێكە كە هەمو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا شایەتی لەسەر ئەدەن و ئەوەی لە نزیكەوە بیناسێ ناوێرێ قسەیەك بكات چونكە دڵنیایە گەیشتۆتەوە شوێنی خۆی!. كەواتە لێرەوە ئەڵێم تكایە ئەو سیخوڕە لە سەرای ئازادی دەرپەڕێنن، ئەگەریش ڕاست ئەكات لەگەڵ خۆپیشاندەراندایە ئەوا با لە ئێستاوە واز لەو ئەنجومەنی پارێزگا بێدەسەڵاتكراوە و پۆستە حیزبیەكانی تری بهێنێت، یان بۆ دەرمانیش بێ وتارێك لەسەر گەندەڵیەكانی حكومەت و دەسەڵات بنوسێ!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە