نامەیەكى كراوە بۆ وەزیرى پەروەردە پەروەردەى رانیە لەژێر سێبەرى برایم حەوێز بەرەو دارمانە
Saturday, 21/02/2009, 12:00
لەم ساڵداو لەسەروبەندى بریارى دامەزراندنى مامۆستایاندا دەرچوانى هەردوو پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایان و پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى رانیە لەپەروەردەى رانیە چاوپێكەوتنیان كرد بەمەبەستى دامەزراندن وهەموو مامەڵەیەكى دامەزراندن لە پشتگیرى نیشتەجێ بوون و پشتگیرى ئاسایش و....هتد یان تەواوكرد وهەریەكەو بەپێى پسپۆرى وكۆى نمرەكانى بۆ قوتابخانە یان باخچە یان خوێندنگایەكى دەرەوەى رانیە دەستنیشان كران بەهیواى دامەزراندن هەر لەرۆژى چاوپێكەوتنەكەش بریاردرا چانسى یەكەم بۆكەسوكارى نمرەیەكى شەهیدان بێت .
هەروەها بریار وابوو ئەوانەى چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كراوە ناوەكانیان رەوانەى وەزارەت بكرێ كەنزیكەى 200 دەرچووبوون بەڵام دواى ماوەیەك لیستێكى 18 كەسى گەرایەوە كەدواتر دەركەوت تەنها ئەولیستە بەرزكراوەتەوە بۆدامەزراندن كە 17 ناویان لە دەرچوانى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایان وتەنها ناوێك دەرچووى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى رانیە بوو ئەوەى گرنگە لێرەدا بوترێ ئەوەیە:
بۆ نایەكسانى زۆر لە لەرێژەو پشكى هەردوو پەیمانگادابكرێ بەوجیاوازیە زۆرەوە دواتر ئەوەى زۆرمایەى هەڵوەستە لەسەركردنە بۆ لەناورێژەى 35 دەرچووى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان تەنها كەسێك دابمەزرێ ئەویش كێ كورى سەرپەرشتیارعوسمان محمد بێ لەكاتێكدا چەند كەسێك بەپشتگیرى دەزگاى شەهیدان كەسوكارى شەهیدن ونمرەشیان بەرزە بە جۆرێك تیایانداهەیە كۆى نمرەكانى 97 ە وپشتگوێ خراوە .
بەرێز وەزیرى پەروەردە دەرچوانى پەیمانگاى هونەرەجوانەكانى رانیە وەكوپەرچەكردارێك بۆ ئەكارە نارەوایە نایەكسانیە سەردانى ئیدارەى رانیە ومەڵبەند ومەكتەبى رێكخستن وپەرلەمان ووەزارەتى پەروەردەیان كرد لەوێ جەنابتان بریارى دامەزراندنى كەسوكارى شەهیدانت دا وپەروەردەى رانیەت ئاگاداركردەوە كە بەپەلە نوسراویان بۆ بكرێ بەمەبەستى دامەزراندن كەچى بەپێى قسەى یەكێك لەكاربەدەستانى وەزارەت وەكو تۆڵە سەندنەوە مامۆستا برایم حوێزى بەرێوەبەرى پەروەردەى رانیە جەنابتانى وتووە من پشتگیرى ئەوانە ناكەم بۆ دامەزراندن بەبیانوى ئەوەى لێدوانیان بۆ رادیۆى نەواداوەو سەردانى مەكتەبى رێكخستن وپارلەمانى كوردستانیان كردوە وكاریان بۆ هەڵوەشاندنەوەى بریارى دامەزراندنى دیدارعوسمان محمد كردوە بۆیە وەزیرى پەروەردەش فەرمان دەدات لەكۆى 18 دەرچووى ترى كەسوكارى شەهیدانى هەردوو پەیمانگا ناوى چوار دەرچوەكەى پەیمانگاى هونەرەجوانەكان كە كەسوكارى پلەیەكى شەهیدن دەردەهێنرێ لێرەوە دەپرسین ئایەئەوانە شەهیدى قادسیەى ێدام ن ئایە دەكرێ حورمەتى 4 شەهید بخرێتە ژێر پێى كورە سەرپەرشتیارێك بۆیە پێویستە ئیدارەى ناوچەكە سنورێك بۆ زیادەرەویەكانى برایم حوێز دابنێن دۆسیەورابردووى ناوبراو بەهەمووخەڵكى شارەكە ئاشنایە كە لەساڵانى نەوەدەكان بەرێوەبەرى گشتى بوو لەسەر بەدئەخلاقى لەوەزیفەدا لادرا من وەكودابێك بەپێویستى نازانم ئاماژە بە كاروكردەوەكانى ئەوساوئێستاى بكەم بەڵام ئەگەر ناچاربم ئەوا بەدیكۆمێنتەوە لەومیمبەرەوە كە میمبەرى حەق خوازان ویەكسانى و ئازادى بیرورایە ووردەكارى ئەوبابەتەوكاروكردەوەكانى دەخەمەروو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست