کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و ته‌شویشه‌ى شه‌وانه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر كه‌ناڵى KNN مه‌ترسیداره‌ ، سه‌ره‌تان ده‌هێنیت!

Thursday, 28/04/2011, 12:00


ئه‌و ته‌شویشه‌ى كه‌ شه‌وانه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر كه‌ناڵى ئاسمانى KNN جگه‌ له‌وه‌ى كرده‌وه‌یه‌كى نا ئه‌خلاقییه‌و دووره‌ له‌ هه‌موو پره‌نسیپه‌كانى دیموكراتى، جگه‌ له‌وه‌ى یاریكردنه‌ به‌ موققه‌ده‌راتى ئه‌م گه‌له‌، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ وه‌سیله‌یه‌كه‌ بۆ كوشتنى ده‌نگى ئازاد له‌م هه‌رێمى كوردستانه‌دا، جگه‌ له‌وه‌ى هه‌وڵێكه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان به‌و پێیه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ بوێره‌ شه‌وانه‌ تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ده‌یانه‌وێت وه‌ك سه‌رده‌مى به‌عس خه‌ڵكى ته‌نها گوێگرو بینه‌رى كه‌ناڵه‌ درۆزنه‌كانى خۆیان بێت، له‌ هه‌مان كاتیشدا گه‌وره‌ترین تاوانه‌ دژ‌ى مرۆڤایه‌تى چونكه‌ ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ى كه‌ ئه‌م ته‌شویشه‌ دروست ده‌كات بریتییه‌ له‌ په‌خش كردنى شه‌پۆلێكى رادیۆیى و كارۆموگناتیسى به‌هێزى ئه‌وتۆ به‌ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر تواناكه‌ى سه‌ده‌ها جار به‌هێزتر نه‌بێت له‌ شه‌پۆله‌ ئاساییه‌كانى ڕادیۆو مۆبایل و كه‌ناڵه‌كانى سه‌ته‌لایت ئه‌وا ئه‌و ته‌شویشه‌ دروست نابێت و ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌ كار ناخات، ئه‌مه‌ش زیانێكى ئێجگار زۆرى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى تووشبوون به‌ جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ (سرتان) به‌ تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى مێشك و شێرپه‌نجه‌ى چاوو پێست و نه‌زۆكى له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى پیاوو ژ‌نداو نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌و خه‌و زڕان و چه‌ندین نه‌خۆشى ترسناكى تر به‌ تایبه‌تى بۆ دانیشتووانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان سه‌رچاوه‌ى ته‌شویشه‌كه‌و كه‌ناڵى KNN ، به‌ پێى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى كوردستانپۆست كه‌ چه‌ند ڕۆژ‌ێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایانگه‌یاند كه‌ سه‌رچاوه‌ى ته‌شویشه‌كه‌ له‌ ناو مه‌ڵبه‌ندى ڕێكخستنى یه‌كێتیدایه‌، واته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێوان مه‌ڵبه‌ند و گرده‌كه‌ى گۆڕانه‌وه‌ و زیاتریش ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌كه‌ونى ده‌وروبه‌رى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ بێ به‌ش نین له‌م زیانانه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌رچیى زووه‌ فریاى خۆیان بكه‌ون. ئه‌گه‌ریش سه‌رچاوه‌ى ته‌شویشه‌كه‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ بنه‌ماڵه‌ى مه‌سرورى پاراستن، پارێزه‌رى خه‌ڵكى كوردستان كه‌ له‌ توركیاوه‌ هێناویانه‌و له‌ سه‌لاحه‌دین دایان ناوه‌ ئه‌وه‌ زیانه‌كان هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ خۆشیانه‌وه‌، ئه‌م بێ مێشكانه‌ ناهێڵن نه‌خۆشیان و نه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ش به‌ ئیسراحه‌ت دانیشن و ژ‌یانێكى ته‌ندروست و ئارام بژ‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە