کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی، باوك و مامی سۆران عومەر لەسەر كارەكەیان دەردەكات

Thursday, 28/04/2011, 12:00


تایبەت.
لەدرێژەی ئەو فشارانەی كەدەخرێتە سەر نوسەران و ڕۆشنبیران و ڕۆنامەنوسان و چالاكوانانی مەدەنی بەهۆی بەشداریكردنیان لەخۆپیشاندانەكاندا، ئەمڕۆ هەردوو هاوڵاتی "عومەرسەعید و محەمەد عەلی" باوك و مامی سۆران عومەر كە لەكۆمپانیای "نەورۆز" بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی كاریان دەكرد بەفەرمانێكی یەكێتی نیشتمانی لەكارەكەیان دەركران بەهۆی هەڵوێستەكانی سۆران عومەر كەبەشداری بەرچاوی هەبووە لەخۆپیشاندانەكانی سلێمانی.
لەمبارەوە سۆران عومەر وتی "پێم سەیر بوو یەكێتی هەڕەشەكانی لەسەرم گەیشتە ئەو ئاستەی كە لەكۆمپانیایەكی ئەهلی بیناسازیدا باوكم و مامم لەكارەكەیان دەربكات بەهۆی منەوە، ئەمە هیچ پێناسەیەكی نیە جگە لەسەربڕینی دیموكراسی و هەتك كردنی ژیانی ئاسایی و مەدەنی لەكوردستاندا، ئەمە دەستدرێژییە بۆ سەر حورمەتی ئینسان بۆ سەر بژێوی خەڵك كەلەدەرەوەی حكومەت و دامەزراوەكانی ئەوان كاردەكات، بەم كردەوانە یەكێتی و پارتی دەیانەوێ بڵێن هەموو مافێكی ژیانتان لێ دەسەنینەوە"



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە