مەحمود سەنگاوى بەنیازە بەڕێوەبەرى پەروەردەیى كفرى لابدات
Friday, 17/12/2010, 12:00
دوو شەممەى ڕابردوو مەحمود ژەنگاى سەرەتانەكەى گەرمیان و تێكدەرى ژیانى ئاسایى خەڵكى بەشمەینەتى گەرمیان دێتە كفرى و لە مەلبەندى كفرى كۆدەبێتەوە پێاندەڵێت " بۆچى دۆڕاندمان لە هەڵبژاردنى مامۆستایان؟ " كادێرێك پێدەڵێت كا مەحموو هەرچەندە زوڵم و زۆرمان كرد و چاومان سوور كردەوە و تەزویریمان كرد بەڵام هەر لیستى سەردەم بردیەوە چونكە زروفەكە گۆڕاوە و خەڵك تازە هۆشیار بۆتەوە, لێى توڕە دەبیت و دەلێت نەخیر وانیە و دانیشە, كادیرێكى تر دەڵێت گشتى خەتاى مامۆستا سەروەتى مودیر تەربیەیە نەیتوانیوە دڵ یەكێتى و مامۆستاكان رازى بكات, سەرۆكى شارەوانى كفریش سوكایەتیەكى زۆر گەورەى بەمامۆستا كرد ئێوە تا ئێستا هیچ هەڵوێستێكتان نیە و كەسێكى گەندەڵیشە دەیان پرۆژەى تێكداوە و هەر خەریكى باخ لێدانە لە كلار
شار بێ خزمەت و كۆڵان بێ ئاوەڕۆ و بێ جادە و فەرمانبەرانیش تا ئێستا زەویان وەرنەگرتوە كەچى بۆ ئەوەى یەكێتى ناشیرین بكات قسەى توند بەخەڵك دەڵیت و وادەزانێ بۆ سوكایەتى بەخەڵك كراوەتە سەرۆك شارەوانى بە مامۆستایانیش وتبوى بەحیزە فیڵى دەیانەوێ زەوى وەربگرن ئاغاى سەنگاویش لە كۆبونەوەكەدا ووتى , غەمتان نەبێت دەزانین سەرۆك شارەوانى مەلەفى چیە و مودیر تەربیەش بوەتە چەرمى مل ئەویش چارەسەر دەكەین.
دواى بڵاوبونەوە و هەڕەشەكانى ئاغاى سەنگاوى لە مودیرى تەربیە ژمارەیەك لە مامۆستایانى یەكَیتى و لایەنەكانى تر بەنیازن سكاڵا لەسەر سەنگاوى تۆماربكەن لە دادگاى كفرى و هەروەها دەیانەوێ بچنە لاى تاڵەبانى و لە خروقاتەكانى سەنگاوى بۆ ناو دەزگاكانى حكومەت ئاگاداربكەنەوە و پێى بڵێن یەكیتى ڕیسواتر بوە بەهۆى سەنگاوى كەسانى وەك سەرۆك شارەوانى كفرییەوە بەپێى معلوماتى هەندێ كادیرى دڵسۆزى یەكێتى لەكفرى كێشەكانى مامۆستایانى شارەكەیان لاى دكتۆر بەرهەم باسكردوە و وتویانە مەحمود سەنگاوى دەزگاكانى حكومەتى تێكداوە ئەویش وتویەتى پەلەمەكەن چاكى دەكەین و یەكێتى بەخەڵكى عەشایەر پێشناكەوێ و هەندێ ڕەخنە سمعەى حكومەت بەرزدەكاتەوە نەك دایبگرێ ئەو سەرۆك دائیرانە سمعەى یەكێتى تێكدەدەن كە تەنهابۆ ۆیان ئیشدەكەن و قسەى ناخۆش بەخەڵك دەڵێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست