کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاره‌وانی سلێمانی....... منیش قه‌سه‌م هه‌یه‌

Saturday, 17/07/2010, 12:00



دوای ئه‌وه‌ی له‌ سایتی كوردستان پۆست بابه‌تێك له‌ژێر ناونیشانی (له‌ سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی سلێمانی چی رویدا!!) بڵاو كرایه‌وه‌. زۆر بابه‌تێكی جوان و به‌ پێست واقیعی بو. ئه‌وه‌ ته‌نها دڵۆپێك بوه‌ له‌و ڕه‌شی و خه‌ڵته‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی شاره‌وانی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی ده‌كرێ له‌ هیچ وڵاتێكی سه‌ر زه‌وی ئه‌و ناكرێ. له‌هه‌مان كاتدا گوێی خۆشیان له‌ ئاست ئه‌و پاشه‌ڵه‌ بۆگه‌نه‌یان شۆڕ كردوه‌. بۆگه‌نی ئه‌و كردارانه‌یان تازه‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه‌ و گه‌یشتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆته‌ قسه‌و باسی هه‌مو شوێنێك.

شاره‌وانی سلێمانی وا باشتره‌ ناوی ئه‌و ده‌زگایه‌ بگۆڕێت به‌ (شاره‌وانی گومرگ یان شاره‌وانی پاشه‌ڵ گه‌نیو یان شاره‌وانی مه‌لها یان شاره‌وانی مافیا...هه‌تاد) هه‌ر ناوێك له‌مانه‌ هه‌ڵبژێرن و له‌ ئاهه‌نگێكی جوانی خۆتاندا لۆحه‌كه‌ هه‌ڵواسن به‌ چه‌پڵه‌ لێدان و ره‌قس و سه‌ماكانتان. بۆیه‌ تكا ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌ندازیارێكی ئه‌م شاره‌و خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌. تكایه‌ ناوی سلێمانی له‌و شاره‌وانیه‌ بكه‌نه‌وه‌. با ئه‌و وشه‌مان هه‌یه‌ به‌پاكی ماوه‌ته‌وه‌ با ئه‌ویش نه‌بێته‌ ڕو ڕه‌شی زه‌مانه‌.

شاره‌وانی سلێمانی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ هه‌رچی سڕتان هه‌یه‌ ده‌خرێته‌ ڕو له‌م سایته‌ به‌ڕێزه‌وه‌. به‌ به‌ڵگه‌شه‌وه‌. به‌ڵام سه‌ر شۆڕیتان و بێ ده‌نگیتان نیشانه‌ی ئاكاره‌ نزمه‌كانتانه‌ بۆ ئه‌و كارانه‌. ئێستاش یه‌كێك له‌وانه‌ نه‌ لابراون و نه‌ بانگیش كراون بۆ دادگا. ئه‌ی ده‌بێ له‌مه‌ زیاتر چاوه‌ڕوانی چی بكه‌ن؟؟

شاره‌وانی سلێمانی ئه‌وه‌ی به‌ سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌كرێ له‌ مێژوی هیچ قه‌ومێكی فه‌سادو ره‌وشت نزمی نه‌كراوه‌. ئه‌و كاسه‌لێسه‌ی له‌ ڕێ ئه‌و سه‌یارانه‌وه‌ ده‌كرێ له‌هیچ شتێكی تر ناكرێ. چیرۆكه‌كانی ئه‌و سه‌یارانه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی رۆمانێكه‌. ئه‌و ژماره‌ی سه‌یاره‌كانی شاره‌وانی كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ هه‌موی وه‌ك رۆژی روناك دیاره‌و وایه‌. بۆ هیچ هه‌ڵوێستێكتان نه‌بو؟؟؟

سه‌رۆكی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی. ده‌بێ كێ تان به‌كێ بڵێ دز و ڕو ڕه‌ش؟؟ له‌ خۆتان ئه‌و پرسیاره‌تان كردوه‌؟؟؟ ده‌بێ كێ تان كێ تان دادگای بكا؟؟؟ ده‌بێ كێ تان به‌وی تر بڵێ به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه‌؟؟ ئه‌وه‌ی كه‌ پاك و جوامێرو ئه‌خلاق به‌رزو سه‌ربه‌رزی شار بو. زو له‌ناو لافاوی گه‌نده‌ڵی و جه‌رده‌و شه‌رواڵ پیس هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌تان. ئه‌گه‌ر وانیه‌ بۆ ناتوانن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێ له‌وانه‌ نه‌ك دادگای بكه‌ن ته‌نها لای به‌رن له‌شوێنه‌كه‌شی؟؟ بۆچی؟؟؟

من ئه‌ندازیارم له‌ كاره‌بای سلێمانی به‌سه‌دان چیرۆكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌م لایه‌ له‌سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی به‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی یه‌وه‌. ئه‌و به‌ڵگانه‌ش له‌ڕۆژی خۆی هه‌موی ده‌خه‌مه‌ ڕو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە