سیزیفی رۆح
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
سیزیفی رۆح
ێلاح جلال
گڕی دارستانی تۆوە مرۆ (...)
ئەفسانەی هۆمیرۆسی فیزیای نوسی
سیزیفی رۆح بە بزمارێك رەنگاڵە بو
جیڤارای پرۆمیسۆسی خستە هەسارەی بونەوە
گەڵا گەڵا پرۆشە رۆح
ئەستێرەی بونیان خستە خوار
لە هەزار شەوەی خوێنەوە مێژو ون بو
زەریا بە رۆحی زەمەن داپۆشرا
گەڵای نەمری بە ئاوەوە چرۆی دەركرد
(بون) لە بێدەنگیا لالأ بو
گەردون بە پیاڵەی ژەهرەوە رەنگی گۆڕا
بە خوێناوی جیڤاراوە ئاوێتە بو (...)(1)
***
بەردێك(...)تۆوچەنی زمانە مەرگ(...)
شارای تاریكخانەی سەراب
بەزریانی هێلكە وڵەی ئەستێرەوە
لە قۆزاخەی خەزانە مۆخ
تەونچنی ئۆقیانوسی ئەستێرە و رۆژ
بەردێك(...) پەڕەی كوژاوەكان
سیمۆتیكای ساوای عالەم
كشتوكاڵی ئەفسانەیی رۆح و جەستە
بە گەردەلولی گەڵا مەرگ
رۆحە چرۆی گۆپكەی هەڵگرت
سیزیفی زمانی یاقوتی و
ملوانكەی ئەڤێنی گەردون (...)
لە تۆفانی پارچە ئاوێنەی خۆڵەوە
لە (نەبون)ا تابلۆی مناڵی كێشایەوە
بە ئەستێرەی جیڤاراوە تۆوچەن كرا(...)
*** ***
درەختی بیر سەمای دارستانی مەرگە (...)
گەڵای بە زمانی سەرابی سەوز دەبێت
كشتوكاڵی سێزیفە شەتڵی دیمەنە (با)
یاقوتە رۆح بە چیای جەستە نەخش دەكات
بە نیلاوی مەرگە فڕەی ئاوێتەوە
بوكە بارانەی زمانی بە چاخی سپیەوە پۆشی
زریانی وشە، كۆرپە مەرگی شیر دایەوە (..)
لە سنوقی گەردەلولا شەپۆلی ئۆقیانوس گرتی
تەونچنی زەمەنی سفر (بون)ی رەنگ كرد
سەهوڵبەندانی نازەمەن وێنای خوێن بو(..)
چیا بە وێنە (با)ی (بون) و (نەبون)ەوە لەرزی
هەڵمی خوێناو بو بە بۆنی كۆرپە زەمەن
كفن و پۆپەشمین و روخسار گەردونی گرت
گڕوگاڵی (جیڤارایا) بێشكەی ژینی راژەندەوە (...)
20/1/2011 ماویەتی
(1)ئەو بەشەی لە ژمارە(46)ی گۆڤاری هەنار لە دیسەمبەری 2009 بڵاوبۆتەوە.لە رۆژنامەی رومال ژمارە 43بلاوبۆتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست