کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکجاش مه‌سعود پێی گوتین :جاشێکمان پێ باشتره‌ له‌و که‌سه‌ی داوای پاره‌مان لێ ‌ ده‌کات..

Saturday, 18/04/2009, 12:00


ساڵی 2003 بو کاتی په‌ۆسه‌ی ئازادی عێراق بو، چه‌ند مانگێک بو موچه‌مان وه‌ر نه‌گرتبو بێ پاره‌ییش ته‌نانه‌ت به‌رۆکی فه‌رمانده‌کانیشی گرتبو، که‌یه‌ کێک له‌وانه‌ خۆم بوم یه‌ک دینارم پێ نه‌ بو پێشمه‌رگه‌ی قور به‌سه‌ریش خوا خوای ئه‌وه‌ی بو جگه‌ره‌یه‌کی ده‌ست بکه‌وێ ، ئێمه‌ دانرابوین له‌ میحوه‌ری که‌رکوک ، ئیتر له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ که‌رکوک گیرا له‌ لایه‌ن سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیه‌ وه‌ داوا کراین که‌ فه‌رمانده‌کان ببینێ ، به‌م بروسکه‌یه‌ زۆر دڵخۆش بووم ماندو بوین چڵکن و پڵکن ، به‌ڵام به‌ بروسکه‌که‌ وه‌ختبو ماندوێتیمان ده‌حه‌سایه‌وه‌ زیاتر دڵمان به‌وه‌ خۆشبو که‌ گه‌یشتینه‌ لای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی باسی موعاناتی پێشمه‌رگه‌و خۆمان ده‌که‌ین که‌ چه‌ند مانگێکه‌ موچه‌مان وه‌ر نه‌گرتووه‌و پێشمه‌ رگه‌ زۆر بێ پاره‌و ئیمکاناته‌ ، ئێمه‌ش دڵی پێشمه‌رگه‌کانمان وا خۆش کرد که‌ به‌ گه‌شتنمان داوای شتێکی له‌م جۆره‌ ده‌که‌ین ، ئه‌وه‌بو هه‌مو فه‌رمانده‌کان چوینه‌ لای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی و دوای تاوتوێ کردنی هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ هه‌بو ، پاشان پێمان گوت ئه‌زبه‌نی جه‌نابت ده‌زانی ئه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ موچه‌ نه‌دراوه‌ هه‌ر وه‌ک ئێستای خۆمان ، پێشمه‌رگه‌ زۆر وه‌زعی خراپه‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کان بێ پاره‌ین به‌ڵکو جه‌نابت هه‌رچۆنت کردوه‌ عیلاجێکمان لێ بکه‌یته‌ ، ئه‌رێ به‌قه‌بری باوکم خیلافی نیه‌ چۆنتا بۆ ده‌گێرمه‌وه‌ ئاوا سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی ساینه‌وه‌و گوتی هه‌فاڵان وه‌زع له‌ مه‌خۆشتر له‌م ئازادیه‌ باشتر ئیتر چیتان ده‌وێ گه‌ر بێته‌ سه‌ر مه‌سئله‌ی پاره‌ من جاشێکم لا باشتره‌ تا ئه‌وه‌ی باسی پاره‌م لاده‌کات ، زۆر بێتاقه‌ت بوم قه‌ت چاوه‌روانی وه‌ڵامێکی ئاوه‌هام نه‌ده‌کرد خوسس وه‌ڵامی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانیش ، چونکه‌ ئێستاش ره‌نگه‌ که‌س بروا به‌م قسه‌یه‌ نه‌کات به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و نهێنیانه‌یه‌ ده‌یخه‌مه‌ روو له‌و کاته‌شه‌وه‌ که‌ سه‌رۆک له‌ وتاره‌کانیدا ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ ئازیز ترین که‌ سه‌لای منه‌ ئه‌و رۆژه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ و له‌ ناخدا پێی ده‌ڵێم قه‌ت به‌و دوعایه‌ت ناڵێم ئامین ، کاتێک که‌ پێشمه‌رگه‌ خواخوای جگه‌ره‌یه‌کی بو ئێمه‌ش هانامان بۆ بردو به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌ ئیدی هه‌مو قسه‌و گوتاره‌کانیم له‌ به‌ر چاو که‌وت ، هه‌ر به‌گیرفانی خاڵی گه‌راینه‌وه‌ ماڵ و زۆر بێتاقه‌ت بوم له‌ هه‌یوانی ماڵه‌وه‌دا شانم لێدا دا و دایکی منداڵه‌کان جامۆڵه‌یه‌ ئاوی پێدام ئیتر ماڵه‌وه‌مان ده‌رکیان به‌ بێتاقه‌تی من کردو پرسیان بۆ وا بێتاقه‌تی خۆ شتێک نه‌بوه‌ ، ئه‌وه‌ی راستی بێت وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆ هێنده‌ کاریگه‌ر بو هه‌رده‌بو له‌ هه‌مو جێگه‌یه‌ک باسی بکه‌ی ، به‌ڵام من ته‌نها نه‌تیجه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌م بۆ منداڵه‌کانم گێرایه‌وه‌ ، ئیتر دایکی منداڵه‌کان دای له‌ قوڵپی گریان و گوتی دایکتان بمرێ پێشمه‌رگه‌ خۆتان ئه‌نێن به‌گوله‌وه‌و کاک مه‌سعودیش ئاوا وه‌ڵامتان ئه‌داته‌وه‌ ، گوتی ده‌ی پیاوه‌که‌ خوا گه‌وره‌یه‌ وه‌زعێکه‌و هاتوه‌ ده‌بێ شان بده‌ینه‌ به‌ری تا بزانین له‌ کوێ کۆتایی دێ ، بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌م نهێنیشه‌ ته‌نها هه‌ڤاڵێکم به‌بیر هاته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش یه‌ک له‌و فه‌رماندانه‌ بو پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنیش بو به‌ڵام هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ گۆری به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه‌ گیانی سپارد ، زۆر جار که‌ ده‌که‌وێته‌ خه‌یاڵم به‌ خۆم ده‌ڵێم تۆ بڵێی به‌رگه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی نه‌گرتبێت و هێنده‌ی پێوه‌ تلابێته‌وه‌ تا توشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوبێت ، خۆ دوریش نیه‌ چونکه‌ پیاوێکی خه‌مخۆرو به‌ به‌زه‌یش بو هه‌میشه‌ به‌ په‌رۆشی پێشمه‌رگه‌وه‌ بو ، بۆیه‌ ئیدی له‌و رۆژه‌وه‌ بروام به‌و درۆ زلانه‌ی سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی نه‌ماوه‌ ، ئه‌ی ئیتر چۆن خه‌ڵکی بروای پێ ده‌مێنێ و ده‌نگی بۆده‌دات که‌ کۆڵی خۆی هه‌ر به‌کۆڵیوه‌یه‌ ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە