پەیامەکی بە پەلە بو پاراستن و ئاسایشی دهوک
Wednesday, 02/11/2011, 12:00
له رێکەوتی شەوی 31 لەسەر 1،11،2011 بو جاری چوارەم (سید اکرم خالد) بەدستی سیخۆرەکانی ئاسایشی دهوک وە بە سەرپەرشتی پاراستن و حمید علی و سعید شنگاری . هەڤالی ناوبراو دێتە حەبس کرن وە ئێستا ناو براو بێ سەرو شوێنە ، بەرێز اکرم خالد کونە مدیر ئاسایشی ابراهیم خلیل بو وە لە هەرە کادیرەکانی بە ئازای پارتی بو وە لە بنەمالێکی کورد پەروەرن وە هەموو ژیانیان تەرخان کردوە لە پێناو کوردستان و کوردایەتی وە لە سالی 1982 پێشمەرگە بو خوی ئو برای سید سلمان خالد کە ئەو لە هەرە کونە پێشمەرگەکانی قیادەی موەقەت بو وە هەمو خێزانیان تاکو ئێستا پێشمەرگەنەو هەژارن لە چاو هەڤالان وە ، وە هیچ جاریک تەنازل و سەرشوری قەبولیان نەکردوە . وە هەردەم اکرم خالد ئینسانێکێ راست گۆ وە خوشەویست بو لەلای برادەرو کەس و کاری خوی وە دژ بە گەندەل و گەندەلایەتی بووە . پێش پێنچ سال زیاتر ماموستا (اکرم خالد) دەست لە کاری ئاسایش و پارتی کشایەوە لە بەر ئەوە بە نەبونی باوەری بەو رەفتارانەو نا عەدالەتی و دەرچون لە هێلی شورەشگێری و وە دژ بە گەندەلی لە دەڤەری بادینان ، ناو براو بریاری دا بو خوی کاری ئازاد بکەت لە کەرتی تایبەت .... بەلام ئەوەشیان پێ قەبول نەبو هەلسان بە رێگرتنی و محاربەی بو بەدەست نە هێنانی نانی روژانەی خوی تا کو بێئومێد ببیت ئو بگەرێتە باوەشی سیخورەکان و وە بەکەیفی خویان یاری بە بیرو بوچونەکانی بکەن و بە رەوشتی پاکی کوردایاتی بکەن بەلام لێرەش هەر مەحالبو بویان وە خوی تەسلیم نەکرد. بەرێز سەید ئەکرەم خالید برواری هەستا بە چەند نۆسینەک و چەند یاداشتەک دوای ئەوە هەستا بە بەلاوکردنی کتێبەک بەناوی (پەرلەمانێ مشکا) وە لەو کتێبەشدا هەستا بە نوسینی چەند بەشێک لە سەر گەندەل و تیرورکردنی چەند کەسێکی بێ تاوان لەلاین حمید علی و چەند کەسانێک . وە هەروەها چاوپێکەوتنێکی کرد لە گەل کەنالی نالیاNRT کە زیاتر پێ ناخوش بون و رسوا بون ، ئەم کارە حالەتی هستریایی بو چەند گەندەلێکی ناو پارتی دروست کرد وە هەستان بو پەلەماردان و خستنی فشار و ئتهام کردنی بە هەموو کارێکی نا شیرین و نارەوا . لێرەوە حەز ئەکەم کە سەروکی هەرێم وە هەروەها سەروکی حکومەت ئاگەدار بکەین کە ئەم کارانە دژ بە رەوشتی دیموکراسینە. وە ئازادی بیرورا وە ئازادی هزر کردن لەهەرە مەرجەکانی دیموکراسیەتن . وە لێرەوە حەز ئەکەم پەیامەک بو پاراستن و ئاسایشی دهوک بلێم کە ئومێدەوارین چاراسەری ئەم بابەتە بکەن وە واز لە بەرێز اکرم خالد بێنن وە بەس خوتان رسوا بکەن بەو کارانە . وە تاکو دوو رۆژی دی ئەگەر کوتایی بەو بابەتە نەهات کەمپین دروست دەکەین وە لە دادگای مافی مروڤ لە ئەورپا و لە رێکخراوە دەولیەکان رسواتان ئەکەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست