کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تا ئێستا مه‌سعود بارزاني، سه‌رۆك ديوانه‌كه‌ی خۆی ناناسێت؟!

Thursday, 07/07/2011, 12:00


له‌ ماوه‌ی پتر له‌ زياتر له‌ ٦ سالێك له‌ناكاو له‌ پڕا له‌كايه‌ی سياسی هه‌ريمی كوردستان وه‌ك قارچك هه‌ڵتۆقی، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌ياندن و سه‌نته‌ره‌ به‌ناو ڕۆشنبيريه‌كان، زۆر بي ئاگايانه‌ كه‌وتنه‌ ته‌ڵه‌كه‌وه‌، به‌ شان و باڵی سياسیيه‌كی به‌ناو (مخزڕه‌م)ياندا هه‌ڵدا؟!
ئه‌ويش ناسراو به‌ فواد حوسێن، که‌ له‌لايه‌ن تاله‌بانيه‌وه‌ پيشنياز كرابوو وه‌ك كه‌سێكی بێ لايه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكی دوانی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت، ليره‌وه‌ تاڵه‌بانی گۆڵه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد؟!
ئه‌مه‌ له‌ سه‌ره‌تادا بوو، که‌ ڕاگه‌ياندنه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن چی ده‌كه‌ن؟
هه‌ر رۆژه‌ له‌ كه‌نالێكه‌وه‌ دكتۆر فواد حسێنيان ده‌كرده‌ ميوان، زۆربه‌ی قسه‌كانی نه‌ شيكار، نه‌ شرۆڤه‌ بوو، نه‌ گه‌ياندنی زانياریی بوون، وه‌ک ده‌ڵێن پێچی مێشکی که‌سێکی به‌تاڵی بێ مه‌عریفه‌ بوون.! جگه‌ له‌وه‌یش جۆرێك له‌ ماستاو كردن و پياهه‌ڵدان بوو بۆ مه‌سعود بارزانی، تا ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له‌ هۆتيل چوار چرا زۆر بێ شه‌رمانه‌ كه‌وته‌ پيا هه‌ڵدانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بارزانيیه‌كان و خودی مه‌لا مسته‌فا ! به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆی له‌ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا هه‌بووبێت
هه‌ر له‌وێدا ژماريه‌ك كه‌سايه‌تی ناسراوی نێو كايه‌ی سياسی تووشی شۆك هاتن، كه‌وتنه‌ مل بادان و سه‌ر له‌قاندن، وه‌ك بڵێی ئه‌مه‌ ئه‌و فوئاده‌ نيیه‌، كه‌ ئێمه‌ له‌ كۆندا ناسيبوومان!

خوێنه‌رانی ئازيزی کوردستانپۆست..
ڕۆشنبيرانی كوردستان
كورده‌ فه‌يليه‌كان و هاوڵاتیانی شاری خانه‌قين!
ئه‌وه‌ وتمان مه‌سعود بارزانی به‌ نه‌زان ‌و گيل ناسراوه‌، که‌ به‌ هه‌موو ته‌پڵێك هه‌ڵده‌په‌رێت، فواد حوسێنی باش نه‌ناسيوه‌، خۆ خزمانی خانه‌قين و كورده‌ فه‌يليه‌ تێكۆشه‌ره‌كان باش ئه‌ويان ناسيووه‌، بۆچی بێ ده‌نگيتان هه‌ڵبژاردووه‌، تا ئێستا پيناسه‌ی راسته‌قينه‌ی ئه‌م خائينه‌تان بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌شف نه‌كردووه‌؟!
ئيمه‌ باش ده‌زانين بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌تايبه‌ت مه‌سعود بارزانی وه‌ك قه‌زافی و زه‌ين و موباره‌ك و ئه‌سه‌د شه‌يدای پيا هه‌ڵدانه‌، بۆيه‌ به‌لايه‌وه‌ گرنگ نیيه‌ كۆنه‌ موخابه‌راتێك و به‌عسیيه‌ك و كوڕه‌شه‌هيدێك چۆن و به‌ چ شێوه‌يه‌ك پيا هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سايه‌تيیه‌كانی به‌لاوه‌ گرنگ نیيه‌، ئه‌وه‌نده‌ی پيا هه‌ڵدانه‌كه‌ی به‌لاوه‌ گرنگه‌!

هاوڕێیان...
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر فواد حوسێن بناسن، ئه‌مه‌ (سي ڤی) ئه‌و مرۆڤه‌ خيانه‌تكاره‌يه‌، كه‌ له‌ ساڵانی هه‌فتاكان، په‌يوه‌ندی به‌ ده‌زگای موخابه‌راته‌وه‌ هه‌بووه ‌و له‌گه‌ل خودی (فازل به‌راك)، كه‌ ئه‌و كات چواره‌مین كه‌سی نيو ده‌زگای موخابرات بووه‌، به‌ هۆی ئاشنايه‌تی ماڵی خوشكه‌كه‌يه‌وه‌ ئه‌و په‌يوه‌نديیه‌ خيانه‌تكاره‌ی دروست كردووه‌، خودی ئه‌كبه‌ر حه‌يده‌ر به‌رپرسی لقی خانه‌قينی پارتی باش ئاگاداری ئه‌و خائينه‌يه‌، كه‌ چ نه‌ما بۆ ده‌زگای موخابراتی رژێمی به‌عسی نه‌كردبێت!
دواتريش به‌ سود وه‌رگرتن له‌ خزمه‌كانی له‌ناو شۆرشی ئه‌يلولدا دووجار به‌دزيیوه‌ سه‌ردانی گه‌ڵاڵه‌ی كردووه‌ و زانياريه‌كانی ئه‌وكاتی گه‌ياندۆته‌ ڕژێمی به‌عس.
له‌ماوه‌ی يه‌كساڵدا، له‌ ساڵی 1970 دووجار له‌لايه‌ن موخابه‌راتی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ به‌ناوی ملحق رۆشنبيری بۆ تاران نێردراوه ‌و له‌وي زانياری له‌سه‌ر خودی مه‌لا مسته‌فا كۆكردۆته‌وه‌و بۆ فازل به‌راكی هيناوه‌ته‌وه‌!
دوای ئه‌وه‌ش زياتر له‌ 23 گه‌نجی تيكۆشه‌ری خانه‌قين و مه‌نده‌لی به‌ ڕاپۆرتی ئه‌م خائينه‌ له‌لايه‌ن رژێمی به‌عسوه‌ ئيعدام كراون، له‌ بيرمه‌ جارێكيان جه‌ليل شه‌ش فوت ئه‌ركه‌وازی ئه‌وه‌ی باسكرد، كه‌ فواد حوسێن به‌ قه‌ده‌ر يه‌ك ليوای سه‌ربازی زيانی به‌ شۆرشی كورد گه‌ياندووه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش ببوه‌ ده‌ڵالی سه‌رانه‌ وه‌رگرتن له‌ كورده‌ ده‌وله‌مه‌نده‌كانی به‌غداد كه‌ فه‌يلی بوون به‌ناوی هه‌ره‌شه‌ی ته‌به‌عیيه‌وه‌، هه‌زاران ديناری ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌ كورده‌كان سه‌ندبوو بۆ خۆی و به‌عسيه‌ روو ڕه‌شه‌كان!

دوای ئه‌وه‌ی هه‌والی خيانه‌تی ئه‌م فواده‌ گه‌يشته‌ مه‌لا مسته‌فا ئه‌وكات، موخابرات نارديانه‌ ئه‌وروپا، دواتريش خۆی بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ وون كردوو، له‌ سه‌ره‌تايی 1991 له‌ ئه‌وروپا جه‌بار فه‌رمانی به‌ هۆی خانه‌قينيتيه‌وه‌ بينيوه‌، بۆته‌ يه‌كيتی و به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژايه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه‌، تا ئه‌وه‌ی له‌ ئيداره‌ی په‌ناهه‌نده‌ و كۆچ به‌رانی هۆلنده‌ بۆته‌ وه‌رگير، بيزانيايه‌ هه‌ر كه‌سێك پارتی بووه‌، ئه‌وا بو شێوه‌يه‌ ليی ده‌دوا.

دوایی حزب نه‌مابوو دوای كه‌ويت جه‌ماعه‌تی ئاش به‌تاڵ و پارتی نه‌بێت؟
ده‌يان كه‌س شاهيدی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ فواد حوسێن ووتبووی، سه‌گه‌كه‌م بارزانی بيت ده‌ريده‌كه‌م، نانی ناده‌مي.. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی باوه‌ڕبكات، به‌ گۆری هه‌موو شه‌هيدانی كوردستان ئه‌وه‌ فواد حوسينه‌ به‌و شێوه‌يه‌ بووه‌!
ئێستاش له‌ سايه‌ی خوينی شه‌هيدان، بۆته‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فای ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ری شۆرشی كورد.
فواد حسێن وته‌نی.. به‌ هۆی سامانی ئه‌م ميلله‌ته‌وه‌ به‌ نهينی گه‌وره‌ترين ڤێلای له‌ هۆڵندا كريوه‌، گه‌وره‌ترين عيماره‌ی له‌ دوبه‌ی كريوه‌، ڕۆژێكيان سه‌ركيس ئاغاجان ووتی: له‌ لوبنان بووم خه‌ريكی كرينی دوو عيماره‌ بووم، فوئاد حسين پێی گووتم: بايه‌كيان من بيكڕم!
له‌ هه‌ولێر له‌ شوقه‌كانی دريم ستی و شاری خه‌ونه‌كان و مه‌زرعه ‌و له‌ شه‌قلاوه‌ش مه‌زرعه‌يه‌كی هه‌يه‌..له‌ كاتێكدا به‌ هه‌زار خانه‌وه‌ادی شه‌هيد به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م فواد حوسينه‌ خائينه‌يان له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مه‌سعود و پارتی به‌ ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌، ئه‌وان خوينيان به‌خشيوه ‌و ئه‌ميش خيانه‌تی كردووه‌.
شه‌وانه‌ی فواد حوسێن بۆ درۆكردن و چه‌واشه‌كاری له‌ مارينا و نالديه‌ ئه‌ڵمانيه‌كه‌ی عه‌ينكاوه‌ و خانزاد و شيراتۆنه‌...وه‌ك پاسه‌وانێكی ووتبووی، مه‌سره‌فی يه‌ك شه‌وی ١٢٠٠ دۆلار بووه‌ بۆ خۆی و ژنه‌كه‌ی له‌ شيراتۆن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە