لە بەشی یەکەمدا پەیوەست نەبونی دەڤەری زەرد بە ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوباتەوەوەک ئاماژەیەک بۆ ئاوێزان نەبونی دەڤەری کەسک و زەردو نەوتیش بەیەکێک لەهۆکارەکانی ئەو ئازان نەبونەش لێکدرایەوە. باس لەوەش کرا بۆ تێگەیشتن لەکاریگەری نەوت لەئاوێزاننەبونی دوو دەڤەدەرەکە پێویستە رۆڵی نەوت لەدوو ئاستدا شرۆڤە...
بەشی یەکەم: قۆناغی یەکەمی دابڕان لە ١٧ی شوباتدا لەپاڵ زەقبونەوەی قەیرانی سیستمی حوکمڕانیو ناکارایی سیستمی داد لەکوردستانو بەنیشتیمانی نەبونی هێزە چەکدارەکاندا، قەیرانی ئاوێزان نەبونی دانیشتوانی دەڤەری زەردو سەوز دەرکەوتنیان وەک دوو جڤاکی لێکترازاو زەقتربۆوە. دابڕانەکە بەئاشکرا...
پێشـــهکی: ئێمه ئهمڕۆ لهدهروازهی ههڵبژاردنی نوێنهرانی کوردستان داین بۆ پهرلهمانی عێراق. ئهو لایهنانهی که له حهوت ساڵی رابردودا نوێنهری کورد بون، ئێستاش دهیانهوێت نوێنهرایهتی کردنی خهڵکی کوردستان مسۆگهر بکهنهوه. وهک ئهرکێکی نیشتیمانی به پێویستم زانی بۆ بهرچاو رۆشنی چهند...
لە گۆشەی رابردودا پێناسەیەکی سکانداڵی دەسبەرداربونی کەرکوک لەبەرامبەر نەوتدا کرا. لەم گۆشەیەدا ئەو فاکتەرانە شرۆڤە دەکەم کە زەمینەی بۆ سکانداڵەکە رەخساند.یەکەم هۆکاری دەسبەرداربونی کەرکوک لەبەرامبەر نەوتدا داکشانی هەژمونی کوردو هەڵکشانی دەسەڵاتی مالیکی بوو. لە ٢٠٠٨ بەولاوەمالیکی وەک حاکمێکی تاکڕەو دەرکەوتو...
رۆژی ٣١/١٢/٢٠١٣ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار توانی سەرکەوتوانە نەوتەکەی لەدەرەوەی دەسەڵاتو سانسۆری عێڕاقداو لە رێگای تورکیاوە بگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان .جێگای سەرنجو تێڕامانە ئەم هەواڵە هاوکات بوو لەگەڵ پێنجەمین ساڵڕۆژی بەسەرچونی وادەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری...
ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان گرفتەکانی بەردەم ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان لە (٢٧/٧/٢٠١٣)دا ئەنجومەنی پاراستنی ژینگەو مافە گشتییەکان لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی شاری رانیە دامەزرا. ئەنجومەنەکە راستەوخۆ دوای هاتنی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بۆ ناوچەکەو دەستکردنی ئەو کۆمپانیایە...
ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتییەکان رۆژی (٢٧/٧/٢٠١٣)، لەبەیاننامەیەکدا رێکخراوێکی ناحکومی بەناوی ئەنجومەنی پاراستنی ژینگە و مافە گشتیەکان لە قەزای رانیە دامەزراندنی خۆی راگەیاند. بایەخی ئەنجومەنەکە لەوەدایە یەکەم گروپی فشاری رێکخراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە کار بۆ سیاسەتێکی نەوتی تەندروستو...
(من هاورا و هاوبیری فەرهاد پیرباڵ نیم و سەرسامی نوسینەکانی ئەو زاتە نیم بەڵام تا دوا رادە بەرگری لەکەسایەتی و مافی را دەربرینی ئەو دەکەم)چەند رۆژ لەمەو بەر شیعرێکی فەرهاد پیرباڵ بەدەنگی خۆی لە یوتیوب و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بلاو کرایەوە و گروپگەلێکی هەمەڕەنگ بەشێوەی جۆراوجۆر رەخنەی توندییان (تا رادەی تەشهیرکردن...
ئێمە وەک بەشێک لە خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، بە توندی ئیدانەی سوکایەتیکردن بە جەژنی نەورۆز و موقەدەساتە نیشتیمانیی و نەتەواییەکانمان دەکەین. هەروەک ئاگادارن لەسەروبەندی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیدا مەلایەک بەناوی عبدالسمد سوکایەتی بە نەورۆز دەکات...
دەستتان خۆش حکومەتی یاسا و عەدالەت، دوا جار بەگرتنی فاروق رەفیق سەلماندتان کە لەو مەملەکەتەی ئێمەدا یاسا سەروەرە. تکاتان لێدەکەم بۆ ئەوەی یاسا لەو هەرێمەدا هەمیشە بە سەروەری بمێنێتەوە فاروق رەفیق لەسێدارە بدەن. ئەم تاوانبارە خیانەتی نیشتیمانی ئەنجام داوە و سەری هەموو ئەو فیتنەو نەهامەتییانەیە کەدەیان...
هۆکاری نەڕوخاندنی دیواری ترس لەهەولێری پایتەختدا چەند بۆ توانای دەسەڵات دەگەڕێتەوە لە سەرکوت و خەفە کردنی دەنگە نارازییەکان، دەکرێت هێندەش بۆ شکست و بێتوانایی ئۆپۆزسیۆن و بێدەربەستییان لە خەرق کردنی ئەو دیواری ترسە هەژمار بکرێت. هەڵەیەک کە زۆربەی چاودێران تێیکەوتوون ئەوەیە کە هۆکاری سەرەکی ئەو بێدەنگییە...