بەرپرسى مەكتەبى راگەیاندنى لقى 4 پارتى لە سلێمانى ،دەمانچەو پێڵاوەكانى لێجێم
Saturday, 21/02/2009, 12:00
حەسەن جەبارى بەرپرسى مەكتەبى راگەیاندنى لقى 4 پارتى لە سلێمانى، دواى ئەوەى بە دەمانچە پەلامارى ماڵێكى دا، دەمانچەو پێڵاوەكانى لێجێما!
شتێكى هێندە ئاساییە كاتێ ئەو هەواڵانە دەبیستین، كە چەكدارێك، پێشمەرگەیەك، پاسەوانى بەرپرسێك، كوڕە مەسئولێك، بەرپرسێك، بۆ بەدەستهێنان و پاراستنى بەرژەوەندیەكانیان، یا بۆ زاڵبوون بەسەر خەڵكى ڕەشووڕووتدا، یا بۆ ترساندن و تۆقاندنى هاوڵاتیان ئاگرو ئاسن و باروود بەكاربهێنن، یا بۆ چاوسوركردنەوە لە دەنگە ئازاد و ڕەسەن و سەربەخۆكان لەلایەن هەریەكێك لە چەكدارانى پارتى و یەكێتى لە نیوەشەو لە وەخت و ناوەخدا، بە لولەى چەك و دەمانچەو ئاربیجى، پەلامار بدرێن!!!!
ئەمانەى سەرەوە دەچنە قاڵبى هەواڵە ئاسایى و نۆرماڵەكانى نێو ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕەكانەوە، چونكە ڕۆژانە بەلاى كەمەوە گوێبیستى چەند هەواڵێكى لەو چەشن گەلە دەبین!!!!
وەلێ زۆر دەگمەن و شازە، گەر ئەو هەواڵە ببیستین، كە بە ناو نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ئابورى ناس و ڕوناكبیر(حەسەن جەبارى) بەرپرسى مەكتەبى ڕۆشبیرى و راگەیاندنى لقى 4ى پارتى لە سلێمانى، ڕۆڵى هەریەك لەو چەكدارانە ببینێت، كە لە سەرەوە هێمامان بۆ كردووە!
لە نیوەڕۆى ڕۆژى10/2/2009 بەرامبەر بە سێشەممە، بۆ چارەسەر كردنى كێشەى نێوان خۆى و زاواكەى بە دەمانچە لە كاتى نانخواردنى نیوەڕۆدا، بە شێوەیەكى زۆر نامەسئولانەو دور لە هەموو بەهایەكى ئەخلاقى و ئادابى گشتى هەڵى كوتاوەتە سەر ماڵى زاواكەیان و، هەرایەكى وەهایى لێكەوتەوە كە ئینسان شەرم دەكات، تەواوى وردەكارى ئەو هەواڵە بنووسێت، چونكە جنێو قسەناشرینەكان كە لە دەمى بە ناو ڕۆشنبیرو ئەكادیمى حەسەن جەبارى دەهاتە دەرەوە، منداڵەكانى كۆڵان و گەڕەكە میللیەكانیش ڕێان لەو جۆرە چەمكە سوك و سەلیمانە نەكەوتووە، لێ لە حەسەنى ڕاگەیاندنى لقى 4 پارتیەوە باش فێربوون!
هەر چەندە حەسەن زوو زوو لولەى دەمانچەكەى دەكردە ژن و منداڵەكانى ئەو ماڵە بەستە زمانە، وەلێ زۆر جوامێرانە ژن و ئافرەت و كچ و منداڵى ئەو گەڕەكە كارێكیان بەو حەسەنە كرد، مەگەر كەچەڵ حەسەنەكەى فیلیمى توركى بەسەرى هاتبێ، نەك هەر ڕایكردوو قوچانى بەڵكو ژنەكان دەمانچەو تاكێ لە پێڵاوەكانى بوونە غەنیمەى ئەو داستانە وەیشوومەى كە حەسەن جەبارى و پارتى لە ناو شارى سلێمانى تیا سوك و ڕیسوا و شەرمەزاركرا!
بۆ ڕۆژى دواتر نووسەرو ڕوناكبیرێكى ناسراوى شارى سلێمانى دەمانچەو تاكە پێڵاوەكەى بۆ لقى 4 ى پارتى بە دیارى بردەوەو تەسلیمى سەلام عەبدوڵڵاى بەرپرسى لقى خوار(چوار) كردبوو، بە سەلام عەبدوڵڵا هەر ئەوەندەى گوتبوو: ئەمە پیاوە مەدەنى و ڕۆشنبیرو بە ناو دیموكراسى خوازەكەیە، بەرپرسى مەكتەبى ڕاگەیاندن بەسەرى هاتبێ، داخۆ نەخوێندەوارەكانمان چیان بەسەر بێت و، ئەوەشى گووتبوو: ناهەقمان مەگرن، تازە گەڕاوینەتەوە لە زۆر شتى جوانى ئەم شارە بێ بە شین!
حەسەن جەبارى زیاتر لە 6 كۆڕوو كۆبووەنەوەو سیمینارى بۆ هەڤاڵ و كادیران و خەڵكى تەنها لەسەر كۆمەڵگایى مەدەنى و دیموكراسیەت و سەروەرى یاسا و لێبوردەیى سازكردووە، كەچى خۆى بە قەدەر حەمە ئاشەوانێك سوودى لێوەرنەگرتووە!
حەسەن جەبارى لە زۆر شوێندا گاڵتەى بە بیردۆزەكانى هیگڵ و ئەفلاتۆن و كارل ماركس دێت و، لە مانگى یەكدا كۆرێكى بەناو نیشانى (كۆمەڵگایى مەدەنى لە ڕێبازى بارزانیدا) لە ناو بارەگاى لقى 4 بەستبوو، نەخوێندەوارەكانى ناو هۆڵەكە دەركیان بەوە كردبوو، كۆمەڵگایى مەدەنى لە كوێى ڕێبازى بارزانیدا نووسراوە، یا ئاماژەى بۆ كراوە؟!
زۆر ڕەخنەى لێگیرابوو، وەڵامى زۆریانى بە هەڵە داببوەوە!
كاتێ تەواو ببوو لەو دەروە گووتبووى: بۆ ئەوەى بنەماڵەى بارزانى و خودى مەسعود بارزانى بخەڵەتێنى بچۆ باسى پایسكیل بكەو بڵێ بارزانى دروستى كردووە، ئەوان واتە بنەماڵەى بارزانى عاشقن بە پیاهەڵدان و گەورە كردن و دروشمى سەیر سەیر!
یەكێك لە كادیرەكان گووتبووى: ئێستا تێگەیشتم تۆو رشەوف ڕەباتى و نەورەس ڕەشید ئاوا بوونەتە كارگێرى لق!
جارێكیشیان ڕەوف ڕەباتى كە 4 ئەمبەرو ئەو بەرى كردووە، لە ڕاستەو بۆ چەپ و بە پێچەوانەشەوە خولى خواردوە، لە دواى كۆرێكى خۆى گوتبووى: ئێستاش بنەماڵەى بارزانى كە ناوى ماركس و لینین دێت، وا دەزانن ژن و مێردن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست