شه‌هید ئارام وه‌های ووت و قسه‌کانی هاتنه دی!
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
کاک ئارامی نەمر لەناوەڕاستی مانگی مارتی ساڵی ١٩٧٦ دا لە بەیاننامەی (بزووتنەوە چەکدارەکەی پێشوو سەرەنجامی بە ئاشبەتاڵ) وەهای گووت:
(ئێستاش بارزانی وازی نەهێناوە، خۆشی نەمێنێت هەیە لەدوای ئەو، ئاڵا شڕەکەی بەرز ئەکاتەوە و دوور نییە لە پڕ ببینین، کە پارتیە داڕوخاوەکەی مەلا زیندوو بکرێتەوە و چەند ساویلکەیەک بکەونەوە دەهۆڵ و زوڕنالێدان بۆ پێشەوا بارزانی، ئێمە هەموو گەلی کوردستان ووریادەکەینەوە و داوایان لێدەکەین کە ئازایانە بێ سڵەمینەوە ئەو ڕێبازە داڕوخاوە نەگرنەوە و بە پڕوپاگەندەی پیاوه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و ئێران و ئه‌مریکا هەڵنەخەڵەتێنەوە).منیش دوای ٢٧ ساڵ ئەم نامیلکەیە پێشکه‌ش به کوردستانپۆستی ده‌که‌م، تا بڵاو بکاتەوە، بۆ زانیارییتان پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٥ ئەم نامیلکەیە لە تەواویی تیپەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گشت دەزگاکانی یەکێتی کۆکرایەوە و یاساغ کرا. ئیستا به‌شێک له‌و نامیلکه‌یه پێشکه‌ش به خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌م، چاوه‌ڕی بن بۆ ته‌واویی هه‌موو به‌شه‌کانی تری.
ئه‌م نامیلکەیە له‌لایه‌ن شه‌هید ئارامه‌وه نووسراوه، یه‌کێکه له نووسراوه دەگمەنه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئارام که لەساڵی١٩٧٦ نووسیوێتی، ئەو کاتە بەرپرسی یەکەمی کۆمیتەی هەرێمەکان و کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە
ئەم نامیلکەیە دوای مفاوەزاتی ساڵی ١٩٨٤ لە هەموو تیپ و مقەرەکان وبنەکە و دەزگاکانی یەکێتی کۆکرایەوەو قەدەغەکرا ، ئه‌مڕۆش بۆ یەکەم جارە دوای ئەم بەروارە بڵاودەکرێتەوە.
تێبینی: بۆچوونەکانی ئەو کاتەی کاک ئارام لە ئێستادا بوونەتە واقیع. ئەم نامیلکەیە ده‌بێتە موڵکی کوردستانپۆست. له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خوێنه‌ر و بۆ کوردستانپۆستیش
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/kitebxane/Aram.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست