وا پەکەکەش خەریکە دەکەوێتە هەڵەی گەورەوە
Monday, 21/05/2012, 12:00
لەم دنیای سیاسەتە زۆر سەیر وسەمەرەیە کەهەندێ جار ترژایدی وەلێ هەندێ جاری تر کۆمیدی دەردەچیت .
پکک تاپێیان کرا کەسیکی وەک غەفور مەخموریان بەناپاک و میت لەقەلەم دەدا ، کەچی ئێستا کردویانەتە ، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی ، تا دوێنی غەفور بەڕێکەوت لەژێر دەستی تیرۆرکردنی بەدەستی پکک ڕزگار بوو ، کەچی ئەمڕۆ بەئاستی باڵای کنک دەچنە دیداری ، لەکاتێکدا هەر ئەو غەفور مەخمورە پەنجەی تاوانی بۆ تیرۆرکردنی پێنج گەریلای پکک دەچیتە سەر لە ناویاندا شەهیدی سەرکردەیان د سیروان .
غەفور مەغموری یەکێکە لەو کەسایەتیە تێکشکاو درۆزنە سیاسی و کۆمەلایەتیانە کە خۆشەویستی مەسعود بارزانیە بەهۆکاری ئەوەی نوێنەری نهێنی بارزانیە بۆ دیدار لەگەل هەندێ دەزگای موخابەراتی نیو دەوڵەتی کە ماوەیەک ئەلقەی پەیوەندی نێوان دەزگای ئەمنی سوریا و بارزانی بوو، کەچی ئەمڕۆ بارزانی مەلەفەکەی گواستۆتەوە بۆ پەیوەندیکردن لەگەل دەزگای سیخوری ئوردن . شایەنی باسە غەفور مەخموری لە کۆنیشدا پەیامنیری ڕۆژنامەی هاوکاری بوو، بەردەوام بەراپۆرتەکانی بەشان و باڵی رژێمی بەعسی هەڵدەدا و تا سەرەتای راپەرینیش هەر پیاوی بەعس بوو.
ئەوەی جێگای سەرنج و نیگەرانییە پکک لەبڕی ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی لەگەل کەسانی ئەکادیمی و نەتەوەیی و مێژوو پاکدا ئەنجام بدات، کەچی ئەم کۆنگرە نەتەوەییە، کە بێ سانسور وا هاتووە و لە نمونەی وەک غەفور مەخموری دەکات بە ئەندام تێیدا، ئەو غەفورەی لە ئاستی باڵای کەنەکەش لەگەرمەی ساڵرٶژی کۆمەلکوژی هەولێردا سەردانی ئەو پیاوە قەزەمەی بارزانی دەکەن. کۆنگرەیەکی نەتەوەیی لەسەر دەستی غەفور و مەسعود بارزانی و پیاوە ناپاکەکانی وەک ئەوانەی تیا ىیت دەبا بە داخەوە دەبێت بڵیین ئەو گۆنگرەیەتان پیرۆزی غەفور و گەفوریش پیرۆزی پەکەکە بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست