کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چمكێك لەگەندەلیەكانى قایمقامیەتى قەزایى سەیدسادق

Sunday, 23/01/2011, 12:00


یەكێك لەئیدارەو وقایمقامە فەشەل وگەندەڵەكانى یەكێتى لە سنورى پارێزگایى سلێمانى قایم قامیەتى قەزایى سەیدسادق وئەركان حەسەنى قایمقامى ئەوقەزایە گەندەڵى ودزى وقولبریەكانى سنورى ئەم ئیدارە دەریاكەو رۆژانە لەچەند سەرچاوەو زیاتر دەبێًت ،لێرەدا چمكێك لەوبارى گەندەلیانە دەخەینە روو كە خودى قایم قام ودەست ودایەرەكەى دەیكەن وحكومەت ودەسەڵات وخەڵك وحزبیش لێ ى بێدەنگ بون ورۆژلەدوایى رۆژ ئەو قایمقامە گەندەڵەش شوڵى لێهەلدەكێشێت ،خۆى بەرپرس نازانێت وترسى نیە لەوەى رۆژێك لەبەردەم دادگاى گەل وخواى گەورەدا بوەستێنرێت
نەسریەى ئەوقایمقامیەتەمانگانە 3500000(سێ ملیۆن وپێنج سەد هەزارد ینار) بەڵام بێئەوەى یەك دینارى بۆكاروبارەكانى قایم قامیەت سەرف بكرێت ئەم كابرایە بەشى زرۆى لوش دەدات وهەندێك جار بەوپارەیە تۆپ وسێت بۆكادیرانى كۆمیتەى یەكێتى دەكرێت.
لەوپارەیەشى كەوەكو فەقیرانەبۆیدێت پاسەوانەكانى خۆى نوسیوەو پارەكانیان وەردەگرێت ودەیخوات وئیمزاشیان پێدەكات و هەردوو بەناو رۆژنامەنوس ئەركان عەلى و رەنجدەر ئیبراهیمى وەكو هەژار نوسیوەو مانتگانە 100هەزار دیناریان دەداتێ لەكاتێكدا ئەو دووكەسە خاوەنى موچەى حزبین و بژێوى خۆیان وخانەوادەكانیشیان لەئاستى بەرزدایە
لەهەمویشى مەهزەلەتر قایم قام بەردەستێكى بەناو تەها سویلەمیشى هەیە كەپێشتر وەكو سكرتێرى خۆى داینابوو ودواتر لەسەركارەناشیرینەكانى ونارەزایەتى خەڵك لەسكرتێرى لابرا وتەنها بوانامەى ناوەندى هەیە وكراوە بەئەندامى چەند لیژنەیەك لەوانە لیژنەى دابەشكردنى موچە ،ژمێریار ،لیژنەى خانوبەرە ........هتد
تەها تائێستا پارەو بەرتیلى لەچەند كەس وەرگرتوەو بەمەبەستى دامەزراندنیان لەوانەش موبایلێكى جۆرى سامسۆنگى ........لەبەرامبەر تەعینكردنیدا دواتر لەلایەن كارمەندێى قایمقامیەتەوە شكاتى لەپارێزگایى سلێمانى لیدەكرێت بۆ مەبەستى لێكولینەوە لیژنەیەكى سێ كەسى لەپارێزگایى سلێمانى (بەناوەكانى ئومێد ،ساماڵ ،ناوى سێ هەم نەزانراوە)سەردانى قایمقامیەت دەكەن بەڵام كاتێك دەچنە قایم قامیەت بێ هیچ لێپرسنەوەیەك دەگەرێنەوە ،لەنێو ئەودوكانانەشى كەلەسەیدسادق دیكۆریان بۆكابەمەبەستى جوانكارى تەنها دوكانەكانى ماڵى تەهاى نەگرتەوە چونكە پارەیەكى زۆریان لەسەردەكەوت لەلایەكى تریش لەقایمقامیەت 25 كەس بەناوى كارگوازر دامەزراون لەبەركەم دەركەوتن ونەبونى كار قایمقام دابەشى كردون بەسەر بەرێوبەرایەتیەكانى ئاو وپەروەردەو هۆڵى رۆشنبیرى یەكێك لەاونەش بەناوى غەیدان بەكارگوزار وەریگراوەو كردویەتى بەپاسەوانى شەخسى خۆى وئیحسان ناویكیش بەفەرمانبەر وەرگیراوە خاوەنى بروانامەى ئامادەییە كاروەبەئەندامى لیژنەى خانوبەرەو ئیشپێكەرى مۆلیدە وعومەر ناوێك سێ ى ئامادەیى تەواو كردوە وفرى بەسەر كشتوكاڵەوەنیە كراوە بەئەندامى لیژنەى كشتوكاڵ
ئەمە مشتێكە لەخەروارێكى گەندەلیەكان بەم نزیكانە بەشێكى ترى گەندەلیەكان بڵاو دەكەینەوە چاوەراوان بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە