نامه‌یه‌کی کراوه بۆ نه‌زه‌ند به‌گێخانی و پیلانی بارزانی ئاشکرابوو
Sunday, 23/01/2011, 12:00
نه‌زه‌ند به‌گێخانی خۆی به فه‌مینیستێکی رادیکاڵ ده‌خاته‌روو . راپۆرتێكی له‌سه‌ر شه‌ره‌ف نووسیووه به ناوی دیراسه‌ی ئه‌کادیمی و دێت پرۆپاگه‌نده‌ی له زانکۆکانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ئه‌کا. ئه‌و نووسینه هیچ لێکۆڵێنه‌وه نیه و زانستی نیه و بۆچوونی شه‌خسیه و بۆچوون و رای شه‌خسی جیاوازه له‌گه‌ڵ مێتۆدی دیراسه‌ی زانستی. به‌ڵام خه‌ڵک ئه‌توانێ له نه‌زه‌ند به‌گێخانی تێ‌بگا که ئه‌و ئه‌یه‌وێ راوباسوخواس له ناو خه‌ڵک دروست بکا و ناڕاسته‌خۆ خه‌ڵک له ماڵی مه‌لا مه‌سته‌فا کۆبکاته‌وه. نه‌زه‌ند به‌گێخانی قوربانی نه‌خه‌شه‌که‌ی ماڵی بارزانی بوو که به یارمه‌تی مو‌سته‌شاری ئه‌مریکی نه‌خشه‌یان دانا چۆن خه‌ڵک له ماڵی بارزانی کۆبکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند ملیۆن دۆلارێکیان ته‌رخانکرد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وی وڵات و که‌وتنه راکێشانی خه‌ڵک به تایبه‌تی نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌کادیمی و هونه‌رمه‌ند و بۆ ده‌وری ماڵی مه‌لا مسته‌فا، بێ گومان بێ گوێپادان له لایه‌نی سیاسی و فیکری شه‌خسه‌کان گرنگ ئه‌وه‌یه له ده‌وری پرۆژه‌ی ماڵی مه‌لا مسته‌فا کۆببنه‌وه چو‌نکه ئه‌وان ئیش ناده‌نه ده‌ست که‌س و کاریگه‌یان له‌سه‌ر حیزب نابێت هه‌روه‌کو شوعیه‌کان. ئه‌وانه‌ی که‌وتنه ئه‌م نه‌خشه‌یه‌وه ناویان ببرێت مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، نه‌زه‌ند به‌گێخانی و زۆری تریش مه‌هاباد قه‌ره‌داغی کاتی خۆی که رۆشته‌وه له سایتێکی پاراستن وتارێکی نووسی وتی له ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی که‌متر رازی نابم چو‌نکه دوو شه‌هاده‌م هه‌یه له عێرا ق و له سوید به‌ڵام به هه‌ڵه له شته‌کان تێگه‌یشبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیکه‌ن به‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌بێ زیاتر بکات و به‌س ئه‌وه نیه پرۆژه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ مه‌سعود بارزانی به‌رز بکه‌نه‌وه. فه‌مینیسته‌کان له دوه‌ر‌ی ماڵی مه‌ڵا مسته‌فا کۆبوونه‌وه که ئه‌وان نه‌یان ئه‌زانی فه‌مینیست چییه و بڕۆن پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگا له ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی بپرسن . نێچیروان بارزانی هه‌ر کوڕی ماڵی مه‌لا مسته‌فایه و به کوڕێکی مۆدێرن خۆی پێشان ئه‌دا و زه‌یره‌که و به‌ڵام ئینسان به شه‌و و رۆژێک عه‌قلیه‌تی ئیجتیماعی خۆی ناتوانێ بگۆڕێ که له داوی راپه‌ڕین هاتنه‌وه ناوشاره‌کان به عه‌قلیه‌تی عه‌شایری خۆیان داوای کچه‌زای شێخ مه‌حمودی له سلێمانی کرد به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون و پێیان نه‌دا به عه‌قڵی خۆی وای ئه‌زانی که کچی شێخ مه‌حمودی له سلـێمانی هێنا ئیتر هه‌موو سلـێمانی دوای ئه‌که‌وێ نازانێت سلێمانی گوندی بارزان نییه و شاره و شێخ مه‌حمود لاپه‌ڕه‌ک بوون له مێژوو و وه‌چه‌کانی خۆیان گاڵته‌یان به عه‌شایری دێت و به توانای خۆیان پارێزه‌ر و قایمقام و مودیرن. وازی له سلێمانی نه‌هێنا، چوو داوای کچێکی بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی سلێمانیی کرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه پارتیش بوون ، به‌ڵام ئه‌وانیش کچه‌که‌یان نه‌دا به نێچیر، دوایی چوو بۆ دهۆک و داوای کچی ره‌ئیس عه‌شیره‌تی دۆسکی کرد ئه‌وانیش رازی نه‌بوون و پێان نه‌دا، وای ئه‌زانی هه‌موو عه‌شیره‌تی دۆسکی دوای خۆی ئه‌خا. به ناچاری گه‌ڕایه‌وه و به کچی مامه‌که‌ی رازی بوو. ماڵی بارزانی که‌فائه‌تێكی عه‌جایبیان له‌گه‌ڵ خۆگه‌نجاندن له‌گه‌ڵ وه‌ز‌عدا هه‌یه و ره‌نگی وه‌زعه‌که وه‌ربگرن و ئه‌میش بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵک کۆبکه‌نه‌وه. له ساڵانی 70 و 80 خۆیان کردبوو به حیزبی مارکسی لنینی.
نه‌زه‌ند به‌گێخانی سیاسی نیه و ئیشی خۆی به‌ڕی ئه‌کا ، واده‌رئه‌که‌وێت وه‌ک فه‌مینیستێک ئه‌و وه‌زعه عایله‌ویه‌ی که تیا ژیاوه زۆر کاریتێكردوه و وای لێکردوه ببێ به فه‌مینیستی رادیکاڵ(جارێکیان نووسیبووی وه‌زعی ژن له هۆزه‌که‌ی خۆم). هه‌موو فه‌مینیستێک ئه‌زمونی ئێمپێریکی ژیان ده‌یکا به فێمینیست چو‌نکه هه‌موو ژنێک فه‌مینیست نیه. پێم وایه جیا ده‌کرێته‌وه له جێنده‌ر که زیاتر مه‌جالی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی کۆمه‌ڵایه‌تیه. خه‌ڵک چی له فه‌مینسیت بکا کاتێک له هه‌رێم په‌ساپۆرت بۆ سه‌رفه‌ر به ژن نه‌درێ به بێ وه‌لی ئه‌مر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست