ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌ڵێ من له‌ڕیزی نه‌وشیروان مسته‌فام

Thursday, 10/06/2010, 12:00


چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر له‌ماڵپه‌ره‌کوردیه‌کان بابه‌تێکم خوێنه‌وه‌له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌ڤین ئاسۆ بۆ ده‌رباز.
تیایدا ئه‌م خانمه‌باسی خۆی ده‌کات که‌ گوایه‌که‌سایه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه ‌له‌کورد، ئێمه‌هه‌ستمان پێ نه‌کردوه‌وه‌.
له‌ڕۆژنامه‌ی لڤین له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه ‌بۆته‌ چواره‌می کوردستان له‌هه‌مان کاتدا هێرش ده‌باته ‌سه‌ر ده‌شنێ موراد ئایا ‌ده‌رباز بابه‌تی له‌سه‌ر تۆ نوسیوه ‌ده‌شنێ بڵێ چی، یان لای تۆ ده‌رباز کوڕه ‌سوك نابی به‌ڵام ده‌شنێ کچه ‌ده‌توانی به‌ئاره‌زوی خۆت سوکی که‌یت به‌ڕاستی ئاستی خۆت به‌و بابه‌ته‌ ده‌رخست که‌چ شه‌خسێتکت هه‌یه‌ئاستی ڕۆشنبیری تۆ چه‌ند نزمه‌وه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕخنه‌قبوڵ ده‌که‌یت
ئه‌ڤین به ‌ده‌رباز ده‌ڵێ له‌ژێر ناوی جیا جیا ته‌نها ئه‌وان قسه ‌به ‌ئه‌ڤین ده‌ڵێن له‌هه‌مان کاتدا خۆی به‌چه‌ند ناوێکی جیاجیا وه‌ڵامی ده‌ربازی دایه‌وه‌ هه‌ر خۆشت به‌خۆت ده‌ڵێیت بێ ده‌نگیت کوشنده‌یه‌
ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێ که‌ که‌سایه‌تی خۆی زۆر به‌رزه‌ له‌ نێو کورد وه‌کو ده‌شنێ موراد نیه‌.
بێگومان تۆش و ده‌شنێ ش هیج جیاوازیه‌کتان نیه‌چونکه‌هه‌ردوکتان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزنی کار ده‌که‌ن له‌ژێر ده‌ست بنه‌ماڵه ‌کار ده‌که‌ن. هه‌ر قسه‌یه‌کیشیت پێ ده‌ڵێن یه‌کسه‌ر به‌گریانه‌وه ‌ده‌چیته‌لای شێخ سیراوان بارزانی لای ئه‌وان شکات ده‌که‌ی گوایه‌شتت له‌سه‌ر نوسراوه‌ بابێ ئه‌وان قبوڵی که‌ن.
جه‌نابت گه‌ر هێنده‌ ڕقت له‌ده‌شنێیه‌ بۆچی ستودیۆکه‌ت وه‌ك ده‌شنێ شۆ لێ کردوه‌.
ئه‌ڤین به‌خۆی ده‌ڵێ ئاستی ڕۆشنبیری من له‌هه‌ڵکه‌وت زاهیر به‌رز تره‌ منیش ده‌ڵێم هه‌موومان ده‌مان زانی له‌ میڤان شۆ چۆن قسه‌ت ده‌کرد به‌ڵام ئێستا ماڵی ده‌رهێنه‌ر ئاوا بێت که ‌فێری قسه‌ی کردوی که‌مێك. به‌خۆت ده‌ڵێیت که‌ زانیاریت زۆره ‌منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ ڕاست ده‌که‌ی هه‌ربۆیه‌جه‌نابت ووتت فه‌یس بووك چیه ‌ئه‌خورێ؟ فه‌یس بووك جێ ی بێ ئیشه‌کانه ‌به‌ڵام پاش هاتنی تورکێک بۆ به‌رنامه‌که‌ی که‌تا ئێستا ڕێزێکی وات بۆ هونه‌رمه‌ندێکی کورد دانه‌ناوه‌ به‌ڵکو سوکایه‌تیش به‌کچانی کورد ده‌که‌ی ، به‌هه‌رحاڵ کاتێك هاته ‌به‌رنامه‌که‌ی گۆرانی بۆ فه‌یس بووك کرد دوای چه‌ند به‌ر نامه‌یه‌ك له‌م تورکه‌وه‌ زانی فه‌یس بووك مانای چیه‌ماڵی ئه‌و تورکه ‌ئاوا بێ ئه‌ڤین زانی لای تورکیش هه‌ربۆیه ‌لای ئه‌ویش شیرین کرا وتی ماوه‌یه‌کی تر منیش ده‌بمه‌ ئه‌ندام له‌فه‌یس بوو ك. ئایه‌ده‌ته‌وێ بی خۆی یاخود ئێستا بێ ئیشیت.

جه‌نابت به‌خۆت ده‌ڵێیت من له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌به‌رزه‌کانی کوردم نمونه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فات هێناوه‌ته‌وه‌ من ده‌ڵێم شه‌کرت شکاند ئه‌گه‌ر خۆت بخه‌یته‌ئه‌و ڕیزه‌وه‌به‌ده‌نگدانێکی بچوکی لڤین هه‌رگیز تۆ که‌سه‌یاتیت به‌رز نابێته‌وه‌ له‌وانه‌شه‌ نیوه‌ی ده‌نگه‌کان خۆت بۆ خۆتت دابێ. تۆ هه‌ر گیز بۆت نیه‌ ناوی که‌سێکی گه‌وره‌ی وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا بێنێت تۆ خۆت به‌شۆرشگێر ده‌زانی به‌ڵام نه‌توانی له‌ئاست مه‌لایه‌که ‌دیفاع له‌ژنان که‌یت چوار ژنت لێ حه‌ڵاڵ کردن له‌به‌رده‌میدا ده‌مت به‌سترا بوو ، ئیتر شۆرشگێری چی تۆ له‌کاتێ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ئاشکرا هه‌وارت ده‌کرد ده‌نگ بده‌ن به‌پارتی وه‌ك بڵێی کورد هه‌ڵ ده‌خڵه‌تێنی ده‌ت گوت بێلا یه‌نم هه‌ر بۆیه ‌ئارامۆی هاوڕێشت خۆی نه‌گرت له‌به‌رنامه‌که‌ی قسه‌ی به‌په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ووت منیش ده‌ڵێم ناهه‌قتان ناگرم مه‌سوله‌کان ئێوه‌یان تێر کردوه‌ به‌پاره‌ به‌ڵام گۆران وازتان لێ ناهێنێت تاوانی گۆران ئه‌وه‌یه‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌ پاره‌ی میله‌ته‌ به‌سه‌دزین به‌سه‌شاردنه‌وه‌ی بودجه‌ئیتر ئێوه‌ی چلکاو خۆری بنه‌ماڵه‌چۆن قسه‌یان پێناڵێن .
ئه‌و ئافره‌ته ‌شۆرش گێره‌ باوکی وه‌ك پیاو سه‌یری نه‌کات ئه‌مه‌ش له‌ئه‌ڤینه‌به‌دی ناکه‌م باوکی له‌به‌رنامه‌ی سوپه‌ر مه‌گه‌زین ووتی ئه‌ڤین وه‌ك پیاو سه‌یر ئه‌که‌م شۆرشگێر ئه‌وه‌یه ‌بێلایه‌نه‌کار بکات بۆ هه‌موو چینو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌تۆ به‌دی ناکرێت تۆ ته‌نها کار بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کار ده‌که‌یت

له‌کۆتاییدا هیوادارم ئه‌ڤین خان له‌ژێر ناوی جیا جیا وه‌ڵامم نه‌داته‌وه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ده‌رباز کرد .
پێشت ده‌ڵێم هه‌ر مرۆڤێك به‌رز بێت کۆمه‌ڵگا خۆی ده‌یان بینێت پێویست ناکات ئه‌و که‌سانه‌خۆیان ڕیکلام بۆ خۆیان بکه‌ن .

کورده ‌سالح
ئه‌ندام له‌فه‌یس بووك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە