کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ مه‌دالیای ئاشتی نه‌بوو, نه‌وتول شوجاعه‌ی جاش بوو

Thursday, 24/02/2011, 12:00


ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ نه‌وه‌ی نوێی كورد ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ونه‌به‌زانه‌ به‌گژ سه‌رانی غه‌دری كوردایه‌تیدا ده‌چنه‌وه‌, نایانه‌وێت له‌مه‌ زیاتر وه‌كو كۆیله‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت, ده‌یانه‌وێت ژیانێك بژین شایسته‌ی مرۆڤ بێت, نایانه‌وێت چیتر به‌ناوی ئه‌فسانه‌ی شاخ و مه‌ترسی ده‌ستی ده‌ره‌كی ودوژمنانی ئه‌زمونه‌ ساواكه‌وه‌ ده‌ست له‌ بینه‌ قاقایان گیر بكرێت وبچه‌وسێنرێنه‌وه‌, نایه‌وێت چیتر گوێیان له‌و درۆو ده‌له‌سانه‌ بێت كه‌ 20 ساڵه‌ مێشكی تاكی كوردی پێ ده‌ئاخنرێت, نایه‌وێت چیتر دزو چه‌ته‌كانی شاخ له‌یه‌ككاتدا یاسا دانه‌رو یاسا چه‌سپێن و یاسا پێشێلكه‌ر بن, نایه‌وێت چیتر جه‌یش شه‌عبی وجاش وموسته‌شارو موعته‌میده‌كانی دوێنێی به‌عس ئه‌مرۆش به‌رپرسی لق ومه‌ڵبه‌ند و به‌رپرس كۆمیته‌و ناوچه‌و له‌هه‌مانكاتدا پارێزگارو قایمقام و هه‌مه‌ كاره‌ی بازاڕ و ژیان بن. ئه‌مرۆ میلله‌ت ده‌یه‌وێت ژیانێك بژی كه‌ خۆی بڕیاده‌ری بێت, ده‌یه‌وێت كه‌سێك به‌رپرسی بێت كه‌ خۆی دیاری كردبێت, نایه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌پێناو كورسیه‌كانیاندا ئاماده‌ بوون 31ی ئاب بخوڵقێنن جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتداریان بن, له‌م ساته‌وه‌خته‌ ناسكه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌جیاتی چونه‌ ناو خه‌ڵكی خۆپێشانده‌رو گوێ گرتن له‌ داواكانیان هه‌فته‌یه‌ك پێش كاتی وه‌رگرتنی نه‌وتو شوجاعه‌كه‌ی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌ ئیتاڵیاوه‌ سه‌ر ده‌رده‌هێنێ, بۆ چیش؟ وه‌رگرتنی خه‌ڵات!!ئه‌وه‌تا ئه‌مرۆش به‌به‌رچاوی دنیاوه‌ له‌سه‌رده‌ستی مافیاكانی ئیتاڵیا خه‌ڵاتی جاشایه‌تی وه‌رده‌گرێت وبه‌نرخی نۆبڵ به‌ كوردی ده‌فرۆشێته‌وه‌, مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامانی خۆی باوه‌ڕ بكه‌ن كه‌ ئه‌و مه‌دالیایه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان وه‌ریگرت فڕی به‌ چه‌سپاندنی ئاشتی ودیموكراتیه‌وه‌ هه‌بێت, ئه‌گینا ئه‌و خه‌ڵاته‌ هیچی له‌و نه‌وتول شوجاعه‌یه‌ كه‌متر نیه‌ كه‌ سه‌رۆك جاشه‌كانی كورد له‌ سه‌دامیان وه‌رگرت, ئه‌و تۆپه‌ خڕه‌ی خرایه‌ ده‌ستی سه‌رۆكه‌وه‌ رێكخراوێكی ته‌بشیری له‌ پشتیه‌وه‌ وه‌ستاوه‌و له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانیه‌كانی مه‌سعودا بوه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو رێكخراوی به‌مه‌سیحی كردنه‌ی كوردستانی ته‌نیوه‌, ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لای پارتیه‌كان شانازی پێوه‌ بكرێت لای ئێمه‌ی كورد تفی شه‌رمه‌زاریه‌و كرایه‌ ڕوومان, تۆ بڵێی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كه‌سێك له‌ مه‌سعود شایسته‌ تر نه‌بوبێت ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بدرێتێ یان ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ بێ ئه‌رزشترین كه‌سایه‌تیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌؟, تۆ بڵێی مه‌سعوده‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ كه‌سێكی خاوه‌ن ڕێز و شه‌هامه‌ت بێت له‌ رۆژئاوا ڕێزی لێ بنرێت؟ ئاخر ئه‌وه‌ ئیتاڵیایه‌ ده‌یبینین كه‌ به‌رلیسكۆنی سه‌رۆكی هه‌ر رۆژه‌و كچێكی به‌سه‌ردا ساق ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌و هه‌موو فه‌زیحه‌ جنسیه‌ی لێ ده‌ره‌كه‌وێت ئیتر سیناتۆره‌كانی خاوه‌نی چ ره‌وشتێك بن؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە