داته‌پینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان
Saturday, 20/06/2009, 12:00
شاناز
له به‌رواری 4/6/2009 بابه‌تێکی به‌تێز سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بلاوکرایاوه ، به‌لام زۆر له راستیه‌کان ئاشکرا نه‌بووه ، بۆیه ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه ئاشکرا ده‌که‌ین :
وه‌زیر له مانگێکدا ته‌نها چه‌ند رۆژێک ده‌وام ده‌که‌ن و زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناناسێت ته‌نها سیروان ابو بکری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و چایچی و چوار راوێژکاره‌کان نه‌بێت !!!!!! هه‌رچه‌نده ژووری وه‌زیر 10 مه‌تر له ژووره‌کانی دیوانی وه‌زاره‌ت دووره ، بۆیه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌ره‌و داته‌پین ده‌روات له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه :
1- هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان له ده‌ستی سیروانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه ئه‌ویش به‌که‌یفی خۆی فرمان ده‌دات به‌لام چ جۆره فرمانێک ؟!! یاسای کردۆته لاستیک به‌لام ناحه‌قی ناگرم چونکه دوکاندارێک له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باکور له پڕ ببێته به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌ر وا ده‌بێت ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تکاری بنه‌ماڵه‌ن .
2- چڕ کردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان له‌لای خۆی و ره‌فتار کردن وه‌ک دیکتاتۆرێک .
3- خۆی کردۆته خاوه‌ن شهاده‌ی ماسته‌ر به موراسه‌له که که‌س باوه‌ری به شهاده‌که‌ی نییه !!!
4- به‌هه‌مان شێوه‌ی ره‌فتاری بنه‌ماله زۆربه‌ی خزمه‌کانی هێناوه‌ته لای خۆی (دیوانی وه‌زاره‌ت) و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێکیان بۆ ئه‌ر وه‌زاره‌ت هه‌بێت !
5- دامه‌زراندنی ئافره‌تێک به ناوی (ایهان) به گرێبه‌ست که دووگیان بوو و توانای جوله‌ی نه‌بوو(ریزمان بۆ ژنه دووگیانه‌کانه).. !!
6- دژایه‌تی کردنی د. قه‌یوان و نوێ نه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌ت پێویستی به راژه‌که‌ی هه‌بوو و که‌سێکی لێهاتوو و شاره‌زا بوو.
7- پاداشت کردنی که‌سانی گرێبه‌ست که ئه‌مه‌ش ته‌نها له قانونی سیروان هه‌یه !!
8- ایفاد کردنی که‌سانی گرێبه‌ست بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات که ئه‌مه‌ش ته‌نها له قانونی سیروان هه‌یه !!
9- پاداشت کردنی که‌سانی گرێبه‌ست له کاتی ده‌وام نه‌کردنیان که ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه .
10- فشار خستنه سه‌ر راوێژکاران و به‌ربه‌ست خستنه سه‌ر کاره‌کانیان و سوکایه‌تی پێ کردنیان .
11- به‌کارهێنانی ئوتومبیلی وه‌زاره‌ت بۆ کاری تایبه‌تی خۆی ته‌نانه‌ت له کاتی ده‌وامی فه‌رمیشدا هه‌ر چه‌نده دوو ئوتومبیلی وه‌زاره‌تی داگیر کردووه !!
12- به‌کارهێنانی سولفه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ پێداویستیه‌کانی شه‌خسی خۆی هه‌موو شتێک ده‌کرێته وه‌سلی پاره و سه‌رف ده‌کرێت.
13- سه‌رف کردنی پاره بۆ که‌سانی (وه‌همی) که بووه‌ته شتێکی ئاسایی و به ئاشکرایی به رووی سیروانیان داداته‌وه به‌لام ئه‌و سووڕه له‌سه‌ر ئه‌و کاره.
14- رێزنه‌گرتنی به‌رێوه‌به‌رکان و لێپرسراوه‌کانی وه‌زاره‌ت ، هه‌موویان له ئاستی چایچی وه‌زاره‌تن.
15- دامه‌زراندنی گرێبه‌ست به‌رده‌وامه هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌کی زۆر له فه‌رمانبه‌ران بێ ئیشن !!
16- فه‌رامۆش کردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له کادرانی خاوه‌ن ئه‌زمونی ده‌یان ساڵ و ده‌وام پێ کردنیان له پاشکۆی وه‌زاره‌ت ، وه‌ک بڵێی له زیندان دان
17- داهێنانی شێوه‌یه‌کی نوێ له گرێبه‌ست ئه‌ویش شێوازی کاتژمێره !!!! ته‌نها بۆ مه‌ڕامی تایبه‌تی خۆی
18- دامه‌زراندنی گرێبه‌ست ده‌بێت ئافره‌ت بێت بۆ ئه‌وپه‌ری سوود وه‌رگرتن لێی !
19- هێنانه کایه‌ی به‌شێک به ناوی (به‌شی کانگاکان) له‌به‌ر .... (ایڤان)ی سکرتێره‌که‌ی بۆئه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی 20% بۆ بنوسرێت .
20- دواتر ایڤان بووه به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری تاکو ده‌رماڵه‌ی بگاته 25% هه‌رچه‌نده چوار ساڵه دامه‌زراوه و ده‌بوایه که‌سێکی یاسایی بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان کرابایه چونکه پۆسته‌که تایبه‌ته به شه‌فافیه‌ت !!! شه‌فافیه‌تی سیروان .......
21- ایڤان هه‌ردوو خوشکی (ایهان و ڤیان)ی له دیوانی وه‌زاره‌ت دامه‌زراندووه چونکه ایڤان هه‌ر شتێک داوابکات سیروان یه‌کسه‌ر جێ به‌جێ ده‌کات.
22- ده‌وامی ایڤان کاتژمێر (9) ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌وام بکات و که‌س ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکات و ئوتومبیلێکی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی بۆ ته‌رخان کراوه
23- زۆربه‌ی ایفاده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ ایڤانه و سیروانیش ده‌بێت له‌گه‌لیابێت !!!! ئه‌گه‌ر باوه‌ر ناکه‌ن سه‌یری پاسپۆرته‌کانیان بکه‌ن .
24- په‌یوه‌ندی نێوان ایڤان و سیروان جێ ی گومانه .....................
25- نزیک کردنه‌وه‌ی چه‌ند ماستاوچیه‌ک له‌خۆی له‌وانه (مام مهدی) گرێبه‌ست که تاکه ئیش و کاری قاوه خواردنه‌وه‌یه و هه‌موو ساڵێک گرێبه‌سته‌که‌ی نوێ ده‌کرێته‌وه به‌بێ هیچ سودێکی بۆ وه‌زاره‌ت هه‌بێت .(حاجی حسام اڵدین) تاکه ئیش و کاری وه‌رگرتنی پاداشتی جۆراوجۆر و خۆ خزاندنه ناو ئه‌و لێژنانه‌ی که پاره‌ی تێدابێت و ده‌ست ماچ کردنی سیروان.
26- ایفاد کردنی فه‌رمانبه‌رێک به ناوی (ئاری) دوو جار بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات چونکه ئه‌و دوکانی تانکی دروست کردنی هه‌یه له جیاتی پاره‌ی تانکییه‌کانی هه‌ردوو خانووه‌کانی نوێ ی سیروان له هه‌ولێر و شه‌قلاوه ، دوو ایفادی حاسل کرد .
27- شانازی کردنی سیروان به قسه کردن به زمانی تورکی له دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تورک له کاتی ده‌وامی فه‌رمیدا ڵه کاتێکدا زمانی فه‌رمی حکومه‌ت کوردی و عه‌ره‌بین ، ده‌بوایه شانازی به زمانی شیرینی کوردی کردبایه یاخود به زمانی ئینگلیزی بدوێت که زمانێکی نێوده‌وڵه‌تییه .
ئه‌مانه به‌شێکن له ره‌فتاره‌کانی سیروان ابوبکری به‌رێوه‌به‌ری گشتی .
له شیکردنه‌وه‌ی که‌سێتی ئه‌م زاته گه‌نده‌له بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌وا که‌سێکی ترسناکه له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌ر‌ێم چونکه ئه‌م جۆره که‌سانه له رێگای کاسه‌لێسی و ماستاو سارکردنه‌وه و زمان لوسی به‌رز ده‌بن و پۆستی گه‌وره‌تر ده‌گرنه‌ده‌ست له حکومه‌ت ،و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌کانی هه‌موو شتێک ره‌وایه بۆی !!!
بۆ رێگه‌گرتن له‌و گه‌نده‌له تکایه هه‌ر که‌سێک زانیاری زیاتری هه‌بێت با به‌و ئیمێله (
[email protected]) په‌یوه‌ندیمان پێ بکات بۆ رێکخستنی زانیارییه‌کان وئاشکرا کردنی راستییه‌کان و رسوا کردنی ئه‌و گه‌نده‌ڵه وله‌ناو بردنی ئه‌و میکرۆبه وته‌مبێ کردنی ئه‌و هه‌رزه‌کاره و سزا دانی ئه‌و یاسانه‌ناسه و رزگار کردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته له داته‌پین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست