گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو ی.ن.ک !!!!!!
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
هاوڵاتیانی کوردستان و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو ده‌یه‌ی حکومڕانی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که ،ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیان نه‌ئه‌کرد وبه خه‌ویش بڕوایان نه‌ئه‌کرد بیبینن ،بینییان وتیایدا ژیان. بینییان ،چلۆن سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین دیارده‌ی ئاودیوکردن ودزیو ڕاوڕووت له سه‌رانی حیزبه‌کانه‌وه به به‌رنامه ده‌ستی پێ‌کرد . ده‌سه‌ڵاتداره‌گه‌وره‌خۆ به سیاسیزانه‌کان بوونه مافیا ،ده‌ستیان به‌سه‌ر داهاتی کوردستاندا گرت وله‌گه‌ڵ بازرگانه‌دزه‌کانی تر ده‌یان کۆمپانیای گه‌وره‌یان کۆنترۆلکرد وله‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به شێوه‌یه‌کی ته‌واو خه‌یاڵی هه‌ردولایان ده‌وڵه‌مه‌ندبون .
هاوڵاتیانی کوردستان ئه‌و ده‌م له‌ژێر گه‌ماورۆی ئابوری عێراق وهه‌رێمی کوردستان وگه‌مارۆی یه‌کێتی وپارتی وشه‌ڕی ناوخۆ وشه‌ڕی په‌نجا به په‌نجا ئه‌ژیان .ئه‌و ده‌م ناعه‌داله‌تی هێنده به‌رچاو بوو ،منداڵێکی شیره‌خۆره‌ش هه‌ستی پێئه‌کرد.
له‌ساده‌ترین هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌توانین بڵێین (ڕاپه‌ڕین گه‌رچی ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی مه‌زن بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڵام سودمه‌ندی سه‌ره‌کی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانین که باڵانسی پاره‌خه‌وتوه‌کانیان ده‌گاته چه‌ند ملیارد دۆلار . بۆ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردولا ڕژانی خێروخۆشی ومه‌له‌کردن له‌ناو سه‌دان ملیۆن دۆلار.بۆ هاوڵاتی کوردستانیش ده‌ستکورتی و برسێتی و بێ خزمه‌تگوزاری و سوکایه‌تی پێکردن به ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه وپیرۆزی خه‌باتی پێشمه‌رگه وشه‌هید وکه‌مئه‌ندام و مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ و .......تاد).
له ڕیزه‌کانی ی.ن.ک که‌سایه‌تی به‌هه‌ڵوێست ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی به ڕه‌شکردنی مێژووی پڕ سه‌رفرازی حیزب به‌ر له ڕاپه‌ڕین ئه‌زانی وناڕازیبون له‌وه‌ی حیزبایه‌تی بکرێته ئامانج بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن .
ی.ن.ک چاکسازی نه‌کرد ، ئاماده‌نه‌بوو یه‌ک مه‌سئول له‌سه‌ر دزی وبه‌ڕه‌ڵایی و داوێنپیسی وفایلداری سزا بدات . ی.ن.ک وای لێهات که‌سی پێ محاسه‌به‌نه‌کرێت . له‌تاڵه‌بانیه‌وه بیگره هه‌تاوه‌کو خوار هه‌مویان ده‌ستیان له‌لای یه‌کتر که‌شف بوو . باشه تاوان نیه له ئاستی سه‌رکردایه‌تی فایلدار هه‌بێ و محاسه‌به نه‌کرێت . ئه‌ی تاوان نیه به چه‌پڵه‌ڕێزان عه‌فوبکرێت وبه‌رزتر بگرێته‌وه ؟
هه‌زاران کادێر وئه‌ندامی ڕێکخستنه‌کان ،پێشمه‌رگه‌ی دێرین له بێهیوایی هاتنه ده‌ره‌وه له ناو ی.ن.ک و ناڕه‌زاییان گه‌یشتبۆوه ترۆپک.
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تووشی شڵه‌ژان کرد و به‌رامبه‌ر به پ.دک ش له دوو لاوه ئیحراج بوون .
یه‌که‌میان :
پێشوازی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئینجاش شوێنه‌کانی تر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌کسانه به له‌ژێر پێی یه‌کێتی ده‌رهێنانی به‌ڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی وکۆتایهاتن به ته‌خشان وپه‌خشان .له‌سه‌ر بیست وپێنج کورسی په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مه‌نتارانه دائه‌نیشن مکیاجی گه‌نده‌ڵی ودزی وپاشاگه‌ردانی ناکه‌ن وکۆیله وده‌سته‌مۆی حیزب نین . ئه‌م بیست وپێنج په‌رله‌مانتاره له هاوڵاتیان نزیکن ،خه‌م وناڕه‌حه‌تی ئازاره‌کانیان و خۆزگه وداوایان ئه‌زانن .بیست وپێنج په‌رله‌مانتاری جه‌سور خه‌مخۆریان ده‌بن ،پرۆژه‌ی باش باش ده‌خه‌نه به‌رده‌م حکومه‌ت .ڕه‌خنه‌ئه‌گرن له که‌موکه‌رتی وکاری دزێوی ئابڕوبه‌ره .ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان باسبکرێت ئه‌یگوازنه‌وه بۆ هاوڵاتی .
دووهه‌م :
پارتی شه‌ریکه‌حکومه‌ت وشه‌ریکه‌به‌ش وخاوه‌ن یه‌ک هاوپه‌یمانی ستراتیجیه له‌گه‌ڵ ی.ن.ک .به‌س یه‌کێتی دوای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هێزه‌ی کاتی ڕێکه‌وتنامه‌که نه‌ماوه که تاڵه‌بانی وبارزانی واژۆیان کرد و به‌س خۆیان ورده‌کاریه‌کانی ئه‌زانن .
که‌مال میراوده‌لی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان زیاتر له بیستی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی برد بۆ خۆی .پارتی هه‌قیه‌تی له ی.ن.ک بپرسێت بۆچی له سنوری سلێمانی وهه‌ولێر ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه له میراوده‌لی کرا ؟ کامه‌یه هاوپه‌یمانی نێوانمان ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌شه مه‌سعود بارزانی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ به جێگری خۆی قبوڵ ناکات و له جیاتی دکتۆر به‌رهه‌م ڕۆژ نوری شاوه‌یسی بۆ جێگری مالکی فه‌رزکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه مافی خودی یه‌کێتی بوو له ده‌ستنیشانکردنی دوو کاندیدی خۆیدا.
به‌کورتی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر پارتی لاواز بوه .پارتی له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نها ی.ن.ک به هاوپه‌یمانی دواڕۆژی خۆی و تاکه هێزی کاریگه‌ری شانۆی سیاسی نازانێت .ڕوونه لای پارتی و ڕۆشنه لای خه‌ڵک ،که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر له ی.ن.ک به‌هێزتر نه‌بێت به قه‌ده‌ر ی.ن.ک پشتیوان و ده‌نگی هه‌یه و تازه گۆمی بێده‌نگی شڵه‌قاوه و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و درۆی زه‌به‌لاح یه‌ک هه‌نگاو بڕ ناکه‌ن !!!!!!!
ئه‌م کورته ڕوونکردنه‌وه‌یه‌م بۆ ئه‌وه بو که‌مێک له حاڵی دوێنێ وئه‌مڕۆ وداهاتوی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێبگه‌ین .
یه‌کێتی وپارتی مانگانه سی ملیۆن دۆلاری بودجه‌ی ته‌رخانکراوی هه‌رێم بۆ خۆیان حه‌په‌لوش ئه‌که‌ن .خۆشیان حکومه‌تن و داهاتی کوردستانیان له‌ژێر چنگه .به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێشتا بودجه‌ی کیانی سیاسی وه‌رناگرێت و یه‌کێتی داوای له مه‌سعود بارزانی کردوه چه‌سپاندنی یاسای بودجه‌ی حیزب له په‌رله‌مان ،بخرێته دوای تێپه‌ڕبونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاره‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی نه‌که‌وێته چنگ .
ڕاگه‌یاندنی ی.ن.ک و پ.د.ک له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان زیاتر له شه‌ست ملیۆن دۆلاریان بۆ پروپاگه‌نده به‌کارهێنا .ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه بوو که دیتمان .
ڕاگه‌یاندن وموسئولینی ی.ن.ک به قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌یه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران کادێر وهه‌ڵسوڕاو ولایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌که‌ن بۆ ناو باوه‌شی حیزبی دایک .
ئه‌م سیاسه‌ته چه‌واشه‌کاریه بۆ وه‌ڵامدانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه .بۆ ئه‌وه‌یه چه‌مکی ئۆپۆزسیۆن لای هاوڵاتی ناشرین بکه‌ن . بۆ ئه‌وه‌یه له‌ناو ڕیزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باری ده‌رونی خراپ دروستبکه‌ن .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو سه‌رچاوه‌ی دارایی ته‌نها کۆمه‌ک وهاوکاری هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند وزۆرێک له خه‌ڵکه ئاست مامناوه‌ندیه‌که‌یه .تائێستا حیزب نیه تاوه‌کو ئابونه‌ی ئه‌ندامێتی کۆبکاته‌وه .نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاشکرا ئه‌ڵێت ،ئێمه که‌سمان پێ به‌خێو ناکرێت .له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ی له ی.ن.ک له‌سه‌ر چونه ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نانبڕاوکران ناتوانن زیاتر ته‌حه‌مولی بێ پاره‌یی بکه‌ن . سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی جێبه‌جێ نه‌کرد که دابوی به په‌رله‌مانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ لێکۆڵینه‌وه له مه‌له‌فی نانبڕاوه‌کان .
ئه‌مڕۆ سه‌رانی ی.ن.ک به دورکه‌وتنه‌وه له هێڵه‌ستراتیجی وگشتیه‌کانی حیزب ،به‌س ده‌فته‌ره دۆلار وبه‌خشینه‌وه‌ی ئیمتازاتیان به‌ده‌سته‌وه ماوه به‌رامبه‌ر هه‌وادارنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌کاریبهێنن . چلۆن زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له ناو ی.ن.ک کارده‌که‌ن که‌سانی خاوه‌ن بڕوا و دڵسۆز و به ویژدان نین ،ئاساییه له نێو هه‌مان کۆمه‌ڵگادا که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی تێدایه خه‌ڵکانێک هه‌بن به لاڕێدا بڕۆن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو ڕیزه‌کانی ی.ن.ک و بیانه‌وێت به بیانوی سه‌یروسه‌مه‌ره قه‌ناعه‌ت به خۆیان وهه‌موان بهێنن .
هه‌قه ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ی.ن.ک له خۆیان بپرسن :
بۆچی وازیان له ی.ن.ک هێنا ؟
بڕوایان به سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک نه‌مابوو ؟
ی.ن.ک ببوو به حیزبی بنه‌ماڵه و کۆمپانیای بازرگانی ؟
له ناو ی.ن.ک چاکسازی نه‌ئه‌کرا ؟
خه‌ڵکی شیاو له شوێنی شیاو دانه‌ئه‌نرا؟
ته‌حسین شاوه‌یس وزۆر جاش وخائینی تر له پاڵ شه‌هید خاڵه شه‌هاب وئارام ومامه‌ڕیشه له‌یه‌ک لیستی شه‌هیدانی شۆڕشی گه‌له‌که‌ماندا بوون ؟
غه‌در وناعه‌داله‌تی گه‌یشتبوه سه‌ر ئێسقان و چیتر ته‌حه‌مول نه‌ئه‌کرا ؟
موچه‌که‌ی که‌مبوو ؟
پله‌ی خانه‌نشینی نزم بوو ؟
ته‌عین نه‌کرابوو؟
له ڕقی ئه‌م و ئه‌و وازی هێنا ؟
ئه‌ی ئێسستا،
ئه‌خلاقی سیاسی مانای نه‌بوه و بێشه‌رمانه له‌و به‌ڵێنانه‌ی به خوێنی شه‌هیده‌کانی داب‌و په‌شیمان ده‌بێته‌وه ؟
له مانا وفه‌لسه‌فه‌ی ئۆپۆزسیۆن وگۆڕان ومیکانیزمی گۆڕانکاری تێناگات ؟
مه‌بده‌ئی نیه و پێشتر دوای قه‌ره‌باڵغی که‌وتبوو ؟
یان ئه‌و پێشوازیه‌ی له گه‌ڕا‌وه‌کان ئه‌کرێت سه‌رسامی ئه‌کات وئه‌یه‌وێت ئه‌ویش له‌پاڵ مه‌سئولینی پاک وبێگه‌ردا ڕه‌سمێکی مێژوویی بگرێت ؟
یه‌که‌مجاره قاسه‌ی حیزب (پاره‌ی میلله‌ت)ی بۆ بکرێته‌وه وفرسه‌تێکه باشه وه‌ک گه‌نده‌ڵێکی نوێ بچێته ڕیزی گه‌نده‌ڵه‌کان وقه‌پێکی پیا بکات ؟
یاخود به هۆی هه‌ندێک سیاسه‌تی ناڕۆشنی کۆمپانیای وشه‌وه تووشی به‌دگومانی و بێبڕوای و دڵگرانی هاتوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ بازنه‌ی داخراو باشترین چاره‌سه‌ره ؟
بڵێی گۆڕانکاری له ناو دوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی وبارزانی جگه له درۆیه‌کی شاخدار هیچی لێ سه‌وز ببێت ؟
ده‌ی خواتان له‌گه‌ڵ گه‌ڕاوه ده‌مامکراوه‌کان ، با بزانین ئێمه به گیرفان وماندوبونی خۆمان له‌م خه‌باته سه‌خته پڕ سه‌فرازیه‌ی به شه‌هیدان وخه‌ڵکانی ڕه‌شوڕوتی کوردستان‌مان سه‌رده‌که‌وین ،یان ئێوه‌ی پشوکورتی دۆڕاو .له چوارچێوه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی خۆتان زۆر باش ئه‌زانن ئه‌مرۆ بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کارتان ئه‌هێنێت و به‌چاوی سوک ته‌ماشاتان ئه‌کات و بێ سپڵه ئاسا ئیشیشیان پێتان نه‌ما وه‌ک جاران فه‌رامۆشتان ئه‌کاته‌وه و ئه‌وساش هه‌ر ده په‌نجه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌گه‌زن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست