درۆیان کرد
Monday, 27/10/2014, 12:00
هەرچیمان بوو سەرۆك بردی و خستیە دەمی
توركیاوە
خاكی فرۆشت خەڵكی تۆران ، توركیش زرتێكی داكێشاو
وەڵامێكیشی نەداوە
لە بازاڕی دەلینگ فش و بازرگانان دەمێكە پەستی
ملهوریم
مێژوو...و.... ناپاكی سەرۆكیش بەبەرچاو یاساوە
دڕیم
هەموویان هەر درۆیان كرد لەگەل كوردی بێ خانە و
ماڵ
ئێمەش چەپڵەمان بۆ لێدان نە رۆژێك و ساڵ و دوو
ساڵ
وتم دڕدۆنگ دامەنیشن باوەر مەکەن بە قسەی
ئەو
درۆ دەكا ئەو سەرمەستە هێشتا لە خەو دایە
لە خەو
كوا برا و دۆستی عوسمانیت ؟ كوا هاوپەیمانی و
نۆکەری
یان خۆت لە خێڵی ئەوبەری ، یاخود هەر بەنقەست
كەری
دەست لە سەر كڵاوت لابە پایتەختەكەت مەگرە لە
كۆڵ
ئەوێت پڕكرد لە حیزە پیاو لە بازرگان لە پیاویی
ز ۆل
كوا دۆست و یارانی بەزم و خۆشەویستانە سەر
سفرەت
چۆن ئەو گەلە بێ پەنایەت،خستە بەر شەللاقی
نەفرەت
چەپڵە مەکوتن هیچ کەس لەگەل کورد راست نیە
تێبكۆشن
بە دیار تەنەکە و تەختەوە ئێشك مەگرن ، خۆتان بۆ پارە
مەفرۆشن
ئەستێرە و مانگت دەپەرست هەتا ئەمرۆ فریوت
خوارد
كوا كۆمەك و هاوكاریتان كردە پیسان بۆ كوێتان
نارد ؟
هیێشتا بە دۆستی ئەزانی نەك هەر بە دۆست بە
خوداوەند
حەقە پەت بخەنە ملت بۆ عالەمێَ بتكەن بە
پەند
دەستە بازیت بەو گەلە كرد دەمێك شكان دەمێك
سوتان
خەستە خەستە ... دەستە دەستە بۆ گۆڕستان بێ
ناونیشان
جەندە بێ كەسە ئەم گەلە جەندە گوناهـ فریو
درا
كوا قسەی پوجی وڵاتان مافی مرۆڤ بۆ كوێ
برا
دامەنیشن كوڕگەلی شار كار بە چەپلە نایاتە
جێ
خۆتان پڕ جەك بكەن ئیدی هەرچی دەبێ دەبا
ببێ
نەمانگرتن نە لافیتەی سەر شۆستەكان پشت و پەناو
چەکی دەستن
چەک هەڵگرن هەموو دەڕِۆین جیتر درەنگە بۆ ئەوێ
خۆپ ببەستن ................؟
ئەم شعرە نوسراوە لە (25-8-2014) لەلایەن (س.ح.)وە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست