بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


بزانن مەلا مستەفا چۆن یاری بە چارەنووسی میللەتەوە کردووە

Sunday, 12/03/2017, 0:10


پێویستە هەموو کەس ئەم زانیاریانە بزانێ لە سەر رێکەوتنی جەزائیری نێوان سەدام حسێن و شای ئێران.
لە (6-3-1975) ڕیکەوتنەکە لە نێوان سەدام و شا دا ئیمزاکرا
لە (9-3-1975) مەلا مستەفا لەگەل هەر یەکە لە موحسین دزەیی و د.محمود عوسمان دا دەچێتە تاران بۆ بینی شا.
لە (12-3-1975) مەلا مستەفا دوای بینینی شا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان
لە (19-3-1975) مەلا مستەفا ئاشبەتالی راگەیاند کە لەو کاتەدا زیاتر لە (120) هەزار چەکداری هەبوو و توانای دارایی شۆڕش زیاتر لە (50) ملیۆن دۆلاری کاش بووە وە خاوەنی هەزاران پارچە چەکی قورس و سووک بووە ، بە عیترافی د.محمود عوسمان .
ئەگەر لێی وورد ببنەوە لەو کاتەی کە مەلا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان تا ڕاگەیاندنی ئاشبەتال تەنها شەش رۆژی فەرقە ، لەو شەش رۆژە دا خودی مەلا مستەفا بەشداری کۆبوونەوەیی حیزبی نەکردووە (جونکە ئەو بریاری ئاشبەتالی دابوو وە ئەم بریارەی بە ئیدریس و مسعودی کوری و جەند کەسێکی تری نزیکی خۆی ووت بوو لەوانە شێخ محمد هەرسین ، د.محمود عوسمان ، موحسین دزەیی ......... ، مەلا مستەفا لەو شەش رۆژەش دا سەرقالی گوستنەوەی داهاتی شۆرش و گوستنەوەی ڕانە مەڕ و رەوە ئەسپەکانی بووە بۆ ئێران ) ئیدریس بارزانی لەبری باوکی لە کۆبوونەکان دا بەشداریکردووە قسەی باوکی بە ئامادەبوان راگەیاندووە .
ووتەیەکی بەناوبانگی ئیدریس بارزانی هەیە کە لەو کاتەدا بە هەندێ لە ئامادەبووانی کوبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبی ووت بووی کە ئەوان ئامادەنەبوو ئاشبەتال قبول بکەن و نارەزایان دەربری ئامادەبوون درێژە بە شۆرش بدە بەلام ئیدریس بارزانی پێیان دەلێت (ئەگەر شۆرشمان بۆ نەکرێ بۆمان تێک دەدرێت) . 
د.محمود عوسمان لە دوای ئاشبەتالەکە کتێبێکی بەزمانی عەرەبی بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە بلاوکردووە (تقييم مسيرة الكردية وانهيارها والدروس والعبر المستخلصة منها ) کە تێیدا زۆر راستی دەدرکێنێت وە گرتەیی ڤیدیۆی هەیە پاش دووپاتکردنەوەی ئەو راستیانەی سەرەوە ئینجا دەلیت : سەلماندمان کە نەزانین و شیاووی سەرکردایەتی شۆرش نەبووین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە