بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


پارتی لە سوتاندنی بارەگاکانی دا قازانجی کرد

Wednesday, 21/10/2015, 20:00


سەبارەت بەو دۆخەی جەند رۆژی رابردوو کە خۆپیشاندەران جەند بارەگایەکی پارتیان سوتاند سەرەتا دەمەوێت ڕوونی بکەمەوە کە خودی پارتی خۆی خاوەنی کلتوری بارەگا سوتاندنە و ئەو داهێنەرەی سوتاندنی بارەگای حیزبەکانە نمونە سوتاندنی مەلبەندی یەکگرتوو لە بادینان لە سالی (2005) دا کە لەیەک رۆژ دا 11 بارەگای یەکگرتوو لە دەڤەری ژێر دەسەلاتی پارتیدا سوتێنرا و جەند کەسیشیان لە ناو بارەگاکاندا کوشت کە ئەندامی (م.س) یەکگرتوویان تێدابوو ، دووبارەکرنەوە هەمان حالەت لە سالی (2009) کە ئەمجارەیان کۆمەل و گۆرانیشیان بەرەکەوت.
گوستنەوەی ئەم کلتورەی پارتی و ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە لە لایەن هەندێک خۆپیشاندەرەوە زیانی زۆر گەورەی بە ئامانجەکانی خۆپیشاندەران گەیاند وە هەلەیەکی زۆر گەورەیان کرد کە جەند بارەگایەکی پارتیان سوتاند ئەمە قازانجی زۆر زۆر بە پارتی گەیاند وە پارتی لە قۆناغی گۆشەگیرییەوە بردە قۆناغی هێرش بردن و ئێستا هەست بەو زیانە دەکەن کە بە ئامانجەکانمان گەشت بە هۆی ئەو هەلانەی هەندێک خۆپیشاندەر ئەنجامیاندا کە مایەی داخە.
گۆرانیش قازانجی کرد کە پارتی وەزیرەکانی گۆرانی لە حکومەت دەرکرد و نەیهێشت سەرۆکی پەرلەمان بچێتە هەولێرەوە ،وە ئەگەر بتوانن بەباشی مامەلەی لەگەل بکەن قازانجی زیاتر دەکەن ئەمە هەلێکە بۆ گۆران تا وەبەرهێنان بکات لە گەمە سیاسیەکەدا.
ئەوەش کە زیانی کرد گەلەکەمان بوو کە بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە.
هەر کەس پرسیاری هەبوو دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە