کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵات لەتیرۆر كردنى سەردەشت عوسمان

Sunday, 16/05/2010, 12:00



ڕۆژ لە دواى ڕۆژ لەم هەرێمەدا ماناى ئازادییەكان كاڵتر دەكرێتەوە و چوار چێوەكەشى بچوكتر دەكرێتەوە و سنورى ئەم چوارچێوەیەش ئەستورتر دەكرێت،شێرەكان كەڵپەكانیان تیژتر دەكەن و گورگەكانیش چاویان سورتر دەبێت و رێویەكانیش زۆرزان ترو فێل بازتردەبن. كاتێك كەسێك هەوڵدەدات هۆشیاریی بدات بە دەورووبەری لە بچوككردنەوەی سنوری ئازادیەكانیان، و دەیەوێت سنوری چوارچێوە دروست كراوەكان بشكێنێت و وەك مرۆڤێكی خاوەن ئیرادە و خاوەن را و پیشاندانی راستیەكان بۆ كۆمەڵگە و وە مامۆستایی هۆشیاركردنەوەی خەڵكی لە مەترسیەكان دەربكەوێًت, لە پێش هەموو شتێك خۆی دەكات بە ئامانجی ئەو شێرو و گورگانەی كە دروستكەری چوارچێوە و سنورەكانن.
گورگەكان ئەوانەن كە فەرمانی شێرەكان جێبە جێ دەكەن، هەرشتێك مەترسی درووست بكاتە سەر شێرەكان ئەوا مەترسی دەخاتە سەر خودی خۆیی وە چارەنووسی تاڵی خۆیشی دەبینێت. شكاندنی سنورەكان لای شێرەكان هێلی سوورن، ئەنجام دەرانی ئەم سنور بە زاندانە خواردنی گورگەكانە، گورگەكانیش بە رێبە رایەتی رێویەكان ژەمە خۆراكی خۆیان بە دەست دەهێنن.لەم گۆرستانەی باشوری كوردستان دا ئەوانەی لە سەرەوەی هەڕەمی دەسەلاتن سیفەتی شێریان هەیە، چەتەو جەلادەكانیانییش ئەوانەن كە بەرگی گورگیان لە بەر كردوە، رێویەكانیش ئەوانە دەگرێتەوە كە تەنها بۆكاری چلێسی و چاو داخستن لە راستیەكان و قبوولً كردنی ناحەقی دامەزراون"مەبەست لە رێوی پۆلیسی بەردەم زانكۆ و پیاوانی بازگەكانن". لەم هەرێمەدا مردن بۆ هەركەسێك ئاسای بێت بەڵام مردنی رۆژنامەوان ئاسای نیە. ژیان بۆ هەركەسێك بێت بۆ رۆژنامەوان نیە. تەنها جگە لە رۆژنامەوانی حزبی و دەسەلات نەبێت، ئەگینا رۆژنامەوانی ئازاد لە هەر رۆژنامەو گۆڤارێك دابێت لە بازنەی هەڕەشە و تیرۆركردنەكەدایە. لەم هەرێمەدا زەحمەتە هیچ كەسێك ناتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بكات ، تەنها رۆژنامەوانان نەبێت كە بە مەرگ چارەنووسی خۆیان دیاری دەكەن، گەیشتن بەم چارەنووسە چەند قۆناغێك لە خۆ دەگرێ . قۆناغی یەكەم: بوون بە رۆژنامەوان بەڵام رۆژنامەوانێكی ئازاد. قۆناغی دواتر باس كردنی هەقیقەت و رووماڵكردنی درۆیەكانی دەسەڵات وە دەست درێژی كردن بۆ بەرپرسە چەوسێنەرە زاڵم و گەندەڵەكان، قۆناغی دواتر هەڕەشە لێكردنە لە لایەن بەرپرسە گەندەڵەكانەوە لێرە دا بەردەوام بوون باوەش گرتنەوەو فەرموو فەرموو لێكردنی مەرگە. دەسەڵات لەم هەرێمەدا پرۆژەكەی درووست كردنی كارگەیەكە كە تیای دا هەمموو مرۆڤەكان لە قاڵب بدات بۆ ئەوەی وەكو خۆی بیر بكەنەوە، كاتێك كە كەسێك كە قاڵبەكە نایگرێت و ناتوانێت قاڵبی بدات یاخود هەڵدێت لەم كارگەیە ئەوا هەڵدیێت لە ژیان و بەرەو تارمای چالێكی تەسك رادەكات. بەداخەوە شەهیدی رێگە راستی رۆژتامەنووسی خوێندكار"زەردەست عوسمان" یەكێك بوو لەوانەی كە بە كارگەكە لە قاڵًب نەدرا و هەڵهات بە ڵام ئەم هەڵهاتنە هەڵاتن بوو لە ژیان و لە خۆ تۆرانی هەناسە دان بوو. ئەوانەی لەم هەرێمەدا باسی ئازادی و رایی ئازاد و میدیای ئازادو پاراستنی هاولاتیان و دیموكراسیەت دەكەن هەر ئەوانەن كە كارگەكەیان درووست كردوە وە هەر ئەوانەن كە لە بیركردنەوەی تەسكی خۆیان شتێكی تر قەبووڵ ناكەن.كوشتنى ڕۆژنامەوان سەردەشت بەم شێوە دڕندانەیە بەروونى شێوەیى شێرە درندەكەیى نیشانداین . شەرم نەكەن ناوەرۆكى سیستەمە سیاسیەكەتان بەدیكتاتۆریەت كردووە، ناویشى بنێن سیستەمى تاك ڕەوى و دیكتاتۆر، ئەگینا لە چ وولاتێكدا كە سیستەمە سیاسیەكەى سیستەمیكى دیموكراسى بێت لەم شێوە كردەوانە ڕوودەدات.شەرم مەكەن بەئاشكرا پرۆژەیاسایى قەدەغەكردنى ڕۆژنامەوانى ئازاد لەلایەن ئەندامە هەمیشە بە بەڵێ یەكانتان لە پەرلەمان ئەوانەى كەلەهیچ پرۆژە یاسایەكى حیزبى دەسەڵات نەخێریان هەڵنەبژاردووە پیش نیار بكەن . بەڕاستى ئەوەیى بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەكرێت لەم هەرێمەدا هەمان مامەڵەی رژێمە دیكتاتۆرەكانە بەرامبەر بەهەر بۆچونێكی جیاوازو ڕایەكى ئازاد.ئەگەر خۆمان گێل نەكەین لەبردنى خوێندكارێك لەبەردەم دامەزراوەیەكى مەعریفى و حكومیى ئەم هەرێمە وە بە بەرچاەى پۆلیسى زێرەڤانیەوە وە دواتر تێپەراندنى بەچەند بازگەیەك، كە هەروەك خۆیان دەلێن مێشولەش تێیدا بەبێى پشكنین دەرباز نابێت ، بەروونى ئەنجامدەرانى ئەم كردەوەیە دەست نیشان دەكات.كۆشتنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت هەڕەشەیەكە بۆسەر سەرجەم ڕۆژنامەنووسانى ئەم هەرێمە ، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەیى كە كەس دەست بۆ شتە مقەدەسەكانى حیزب و بنەماڵە و بەرپرسە گەورەكان درێژ نەكات و ئەو هێڵە سورانەیى كە حیزب دایناون نەبەزێنێت. لەڕاستى دا ڕوودانى كردەوەیى لەم شێوەیە، ئاماژەیە بۆ ئەوەیى كە ئێمە لەسنورى دەسەڵاتێكى سیاسى دا دەژین كە بەهێچ شێوەیەك گەرنتى پاراستنى ژیانمان نیە ، لەلایەكى تریشەوە، ئاماژەیەكە بەوەیى كەلەم چوار چێوەیەدا یەكلاكردنەوەى كێشەكان و چارەسەركردنى كێشەكان نەپشت بە دامودەزگاكان دەبەستێت،نەپشت بە یاسا دەبەستێت،نەپشت بە دادگا دەبەستێت.كاتێك كە ڕۆژنامەوانێك بابەتێك لە ڕۆژنامەیەك یان گۆڤارێك بڵاو دەكاتەوە لە توێى بابەتەكەیدا ڕەخنەیەك لە كردەوەیەك دەگرێت یان هەوڵ دەدات ڕونكردنەوەیەك بدات لەسەر كردەوەى بەرپرسێك،لێرە دا دەسەڵات پشت نابەستێت بە دادگا تاوەكو لە ڕێگەیەوە ڕووبەڕوى نوسەرى بابەتەكە ببێتەوە بەڵكو پشت دەبەستێت بە هەڕەشە و گوڕەشەو هەتاوەكو دەگاتە خاڵێكى كۆتایى كە لە ناو بردنێتى.ئەمەش لێرە دا ئاماژەیە بۆ راستێتى ئەو بابەتانە دەكات كە ڕۆژنامەوانانى لەسەر تیرۆر دەكرێت وە ئاماژەشە بۆ واقیعى بوونى ئەو بابەتانەى كە حاڵەتى هەڕەشە و كوشتنى لێدەكەوێتەوە. زالأ نەبوونى دەسەڵات و سەرنەكەوتنیان لەبەردەم دادگا دەر ئەنجامى دروستبونى بیرۆكەى تیرۆر كردنە لە ئەقڵیەتى داڕزاو و تەسكەكەى ئەم شێرە زەبەلاحە.لەم هەرێمەدا یاسایى جەنگەلأ زاڵترە بەسەر یاسایى دەستورى و یاسایى پەرلەمان،كەوتمان یاسایى جەنگەلأ واتە ئەوەى كە گەورەیە بخۆرى ئەوانەن كە بچوكن، لە ماوەیى هەژدە سالى ڕابردووش دا گەورەكان هەر گەورەن و تائێستاش هەر خۆیانن كە فەرمان ڕەوایى لەمەیدانە سیاسەكەدا دەكەن، هۆكارەكەشى دەگەرێتەوە بۆ ئەوەیى كە بۆمانەوەیى خۆیان لەمەیدانەكەدا هەموو كاروو كردەوەیەك ئەنجام دەدەن، چى شەرعیى چ ناشەرعى، باكیان نیە تەنها لەبەرمانەوەیى خۆیان هەموو كۆمەڵگاش بفەووتێنن.

 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە