نێچر سەردانى ئەنقەرە دەكات. بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەكان؟ یاخووت پەرەپێدانى چەمكى خیانەت ؟.
Thursday, 01/04/2010, 12:00
لە 63 سال بەر لە ئەمرماندا پێشەوا قازى لە سێدارە درا كە تاوانى هەرەگەورەى كە بووە هۆیى شكەست پێ هێنانى كۆمارى مهابات هیلى خیانەتى خێلەكانى كوردبوو، كە پشتى دووژمنى گرت و ئەم كۆمارەیان كردە قوربانى هەندێك بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان، بەڵام لەگەڵ ئەم بەرژەوەندیە تایبەتیانە، كەوتنە بەر هەمان ئەو شاڵاوە درندانەى كە كرایە سەر قازى و كۆمارى مهابات. ئەمرۆش ئەو مێژووە دووبارە دەكرێتەوە .
كە ئێمە دەبێت لە چەند پرسیارێكدا هەستى پێ بكەین .
یەكەم ئایا نیچیر بۆ چوو بۆ توركیا ؟ ئەمە لەكاتێك دێت كە بەر لە چەند رۆژێك بەرلەئیستا ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانى توركیا داوایى لە وەزیرى پاراستنى ئەمەریكا رۆبەرت گەیتس كرد، هاوكاریان بكە بۆ تەسفیەكردنى سەرۆك و ئەندامانى كۆنسەیى بەرێوەبەرایەتى كۆما چڤاكى كوردستان .كەداوایى كردووە كە بەفرۆكەى نیشانگر سەرۆك و ئەو ئەندامانە بكەنە ئامانج. ئەوانیش پشگیرى دا وەتە ئەردۆغان . پاشان سەردانى شاندى ئەلمانیاو دەستپێكردنى ئۆپراسیۆنەكان لە دەڤەرەكانى چیاى جودى وگابار و چیاكانى تر باكورى كوردستان و ڕەوانكردنى سەرباز بەئۆتۆبووسى مەدەنى بۆ ناو سنورەكانى باشورى كوردستان.
پرسیارى دووهمان ئەوەیە كە نیچر بەناوى چیەوە چووتە توركیا تاوەكو پەرە بە پەیوەندیەكانى هەرێمى كوردستان و توركیا بدات ..
ئەمە لەكاتێك دێت كە ئەم بەرێزە بەر لە رۆژێك لە دیمانەیەكى دەلێت بەلێ بەداخەوە هێشتا دوو ئێدارەیى لەهەریم هەر ماوە ئەى جەنابى بۆ بەناوى حكومەت دەچێتە توركیا. ئەمە لەكاتێك كە هیچ پۆستێكى لەحكومەتى كابینەى شەشەمى نیە. ئەى ئەم بەریزە بەناوى چیەوە دەچێتە توركیا ؟ كە ئەمەش لەكاتێك دێت كە ئاخو ئۆفى خۆیى نیشاندەدات دەڵێت دووئیدارەیى هەر ماوە. باشە داماننا ئەم بەرێزە بەناوى حكومەت نەچوو، ئەى بەناوى چى چووە؟ ئەگەر ئەم بەرێزى كەسى چوارەمى سێقۆلیەكەى عیراق و توركیا و ئەمریكا نەبێت .
رەوشى ئەمرۆى كوردستان. ئەمرۆ لە بەرامبەر كوردا هێرشێكى گەورە لەسەر كوردا بەرێوەیە دەچێت ئەم هێرشە بە دوو قۆناغى سەرەكى دەستى پێكردووە یەكم لە عێراق و باشورى كوردستانە، دووەم توركیاو باكورو ئەوروپا ئەم هێرشە هەردووكیان بە قۆناغى زۆر هەستیار تێپەر دەبێت، لە عێراق و باشوردا، كوردەكان سەرەراى ئەوەى كە لەناوەخۆیاندا هەلەى مەزنیان ئەنجامدا، لەناوچە دابراوەكان لە هەرێمى كوردستان دەنگیان بەفیرۆدا، بەڵام ئەمە شتێكى ئاسایى هاتە بەرچاوى خەلكى باشورى كوردستان. چوونكە هەموو یان دەزانن كە هێزەكان لەسەر ئەساسى حزبى دەچنە پەرلەمان نەك پرسى نەتەوەى، بەڵام ئەم جارە تێروانینى خەلكى كوردستان بۆ ئەم جارەیەدا هەلەبوو، چوونكە ئەمجارە جیاواز بوو لەگەڵ جارانى تر چونكە دەستى هەرە بەهێزى دروست كردنى، ناكۆكى لەنێوان لیستە كوردیە كان دەستى ئەمریكاو ئیران بوو. بۆ ئەوەى لیستى مالكى و ئەیاد عەڵاوى بەسەر بكەوێت لەم هەلبژاردنەدا. بۆیە كورد دەنگێكى زۆر بەفیرۆدا بۆ ئەوەى لیستى ویستى ئیران یاخوت لیستى ویستى ئەمریكا بەسەر كەوێت. واتا كورد بوونە قوربانى ئەم ملمڵانێیانەى ئەمریكا و ئیران، بۆیە ئەمرۆ كورد كەوتنە ناو قالبێكى بێ هێزى لەناوچەكەدا، نە ئەو ئەمریكایەى كە دایمەن بانگەشەى حزبى كوردیەكان بوو، كە دەیان ووت ئەمریكا دۆستى ئێمەیە. لە دۆستایەتیەكەیدا توانى لەم هەڵبژاردنە دا بەدیار كەوت لەپشتى كورد دا ئەوەش سەلماندى كە تەنها بێك هێنەرى بەرژەوەندیەكانى ئەمریكایە كورد نەك دۆست. بۆیە ئەمر كورد دەبێت بیر لەدوو لیستى براوەى هەڵبژاردن بكاتەوە كە یەكێكیان ئەیاد عەڵاویەو ئەوەكەیتریان مالكیە، كە هەردووكیان دژى فیدرالیەت ئیراقن و حەز بە ناوەندگەرایى دەكەن و بەروون ئاشكرا لە چوار سالى ڕابردوو مالكى دیارەو هێزى ئەیاد عەڵاویش دیارە كە هێزى بەعسیە كانە و دروست كراوى پەرژەوەندى پەرستەكان و دژى خاكى كوردستانە واتا ئەمریكاو بەریتانیایە كە دەتوانین بلێن كە ئەگەر دەسەڵات بدرێتەوە ئەیاد عەڵاوى واتا تەسلیم كردننەوەى عێراقە بە بەعسیەكى دروست كراوى زۆر خەتەر ترى لەحكومەتى پێشووى عێراق .
واتا بەعسى مۆدێرنى ئەمریكا. كە ئەمانەش تەنها ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان بەرەوا نابینن، ئەمەش هەرەشە لە دەسكەوتەكانى قوربانى ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوەیەباشورى كوردستان دەكات، چوونكە نەئەو سیاسەتەى كورد دەتوانێ وەكو پێویست خۆیى لەم هیرشە بپارێزى، نە رێك بكەون لە درێژە پێدانى هێلى نەتەوەى لەناوەخۆیان، تەنها دەستەو وەستان ماون و هەموو یان كەوتوونەتە بەر دەرگا كانى كۆمارى ئیسڵامى ئێران بۆ گەرانەوەى دەسەڵاتى شەخسیەكانى خۆیان.
ئەمەش هیچ حزمەت بە گەلى كوردستان ناكات و بەلكو نیشاندانى هەرێمێكى ئیفلاسى سیاسى و بى توانا نیشان دەدات و دەیانخاتە ناو لەپى بازنەى دەستى دووژمنانى كورد، چونكە ئیستا دەزانن كە كورد لە كوردستان خاوەن هێزى رزگارى خوازى و بەرگریەكى بەهێزن.
بۆیە ئەگەر ئێمە هەندێك مەنتقیانە بیر بكەینەوە كە تاكە بەرگرى كردن لەكوردستان و گەلى كورد هێزى رزگارى خوازى كوردستانە لەباكورى كوردستان
هێرشى نێو دەولەتى لەباكورى كوردستان و توركیا وئەوروپا لە هەردەڤەرێك پەرە دەسێنێتو وەڵامى گەلى ئێمەش لەم ناوچانە دا ئاشتیانەیەو بۆیە دەولەتى تورك كەوتۆتە ناو قۆناغێكى سەر لێشێواوى و هەموو چەكێك بەكار دەهێنى بۆ تەسفیە كردنى كوردان و سیاسەت مەدارانى كورد. هێرشە درندانەكەى بۆ سەر ناوچەكانى گەریڵا و كە یەك لایانە ئاگر بەستى خۆیان راگەیاندووە، ئەم قۆناخەى كە ئەمرۆ ئەك پارتى سەر پەشتى دەكات . بۆ ڤاڵا دەرخستنى هەموو دەسكەوتەكانى كوردەو بەهێز كردنى پێكە توركە و فرەوان كردنى سنورى جوگرافیایى توركیەتیە. ئەمەش قۆناخى هەرە دژوارە بۆ هەم گەلى تورك و هەم بۆ گەلى كورد و عەرەب كە بەقۆناغى هەرە مەترسى دار تێپەر دەبێت، كە لەسەر دەستى چەند كەسێك بەرێوە دەچێت .
كە دەیانەوێت جوگرافیایى ڕۆژهەڵات لەبەر ژەوەندى خۆیان دابەش بكەن و بەرنامەكانى خۆیان دامەزرێنن و بۆ سەد سالى تر ڕۆژهەڵاتیەكان خەریكى شەر بكەن، ئەمانەش ئەورۆپا و ئەمریكا و سیستەمى سەرمایەداریە، كە ڕۆژانە دەولەتانى ئەوروپى پابەند بوونى خۆیان بە سیستەمى سەرمایەدارى دا دووپات دەكەنەوە، كە ئەمەش لەكاتێك دێت كە تەنها دوو هێز بەرگرى دەكەن. یەكێكیان هێزى كوردە، ئەویتریانیش هەر لەپیناوى خۆیان و بەرژەوەندیەكى ئەرستۆ كراتى دا بەرگرى دەكەن، كە لەناویدا گەلێك باجى ئەم سەر شێتیەى ئەم جینە دەدەن. بۆیە لێرەدا دەولەتانى ڕۆژئاوا هەموویان پابەند بوونى خۆیان بە سیستەمى سەرمایەدارى دووپات دەكەنەوە كە ئەمەش لەپیناوى درێژە پێدانى كۆیلە كردنى هەزار سالەى رۆژهەڵاتیەكانە. ئەمریكا وڵاتانى ئەوروپا لەم ناوەندە دا دەیانەوێت لەڕۆژهەڵات هیچ هێزیك نەبێت كە بكەوێتە پێش گرتنى ئەم رێگایەیى ئەوان، چونكە ئەوان بۆیە هەموو هەولێكیان بۆ كۆتایى پێ هێنانى ئەم هێزانەن و دروست كردنى شورەیەكى بچوك بۆ خەلكى ئەم هێزانەنە كە داوایى هەقى خۆیان دەكەن، واتا دروست كردنى دەولەتێكى بچوك و كۆنترۆلیكى رۆژئاوایى دەچەسپێنن. ئەوتا ئەمرۆ دەیانەوێت لە فەلەستین جێبەجێى بكەن. بۆ سەركوت كردنى ئەم هێزانە بێ دەنگ كردنیان و كۆنترۆل كردنیان . هەروەها لە كوردستانیش تاكو سالى 1999 دەیان ویس كوردا بە دەولەتێكى بچوك قەتیس بكەن و ئەم دەولەتەش لە ژێر ئیرادەو دەستى ئەواندا دابێت، بەڵام پارتى كرێكارانى كوردستان بووە بەربەستێك لەبەرامبەر ئەم سەوداو مامەلەیە، كە بە گەلى كوردى دەكەن، بۆیە ئەوان كەوتنە بەر دەسپێكردنى پیڵان گێریەكى گەورە بەسەر بەرێز عەبدولڵا ئۆجەڵان بۆ تەسفیەكردنى ئەم حەرەكەتە، بەڵام ئەم پیڵاًن گێریە سەركەوتنەكەى بۆ ئەم حەرەكەتە گەرایەوە و لە هەموو لایایەك ئەم حەرەكەتە گرانى و قورسایى خۆى چەسپاند و تەشەنەى كردوو لە گەورەبوو، واتا پێگەى جەماوەرى ڕۆژ لەدوایى ڕۆژ زیاتر پەرەى سەندوو لەكوردستان و ئەورەپادا، هەر لەم ڕۆژەدا لە لایان ئەمریكاو ئەوروپا هێرشەكانى سەر گەلى كورد و حەرەكەتى پارتى كرێكارنى كوردستان بە جۆرێكى فرەوانتر لە ئاستى هێزە دروستكراوەكانى دەستى ئەمریكاو ئەوروپا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەراست ، وەكو كوردى بەكرێگیراو تورك و عەرەبى خۆفرۆشە كان، زیاتر بوو. خەتى تەسفیە كردن لە سەر حەرەكەت لە دوولایەوە درێژەى پێدەدرا لە لایەك لەسەر دەستى خودى بڕایى بەرێز ئۆجەڵان واتا عوسمان ئۆجەڵان و لەلایەكى تر كوردى خۆفرۆش وە بەشێك لە سەركردەكانى ناو یەكێتى جەڵال تالەبانى و كورەكەى ئەویتر نێچیروان بارزانى و چەند بەرپرسێكى ترى ناو پارتى بۆ ئەوەى كوتایى بە حەرەكەى پارتى كرێكارانى كوردستان پەكەكە بهێنن. بەڵام ئەم دەرباز بوونەى پەكەكە بەشێوەكى زۆر زەحمەت بوو، واتا لەدەست دانى پێگەى جەماوەرى باشورو عێراق بوو كە ئەمەش لێدانێكى هەرە بەهێزى پەكەكە كە لە پێگەى جەماوەرى باشور عێراق درا، بەڵام بووە جێگایى سەر سورمانى هێزى تەسفیە گەرەكانى ڕۆژئاوا كە جۆن حەرەكەتى پارتى كرێكارنى كوردستان پەكەكە توانى لەم قۆناغە دەرباز ببێت و بەم شێوەیە پێگە جەماوەریەكانى خۆیى بەهێزتر بكات. جۆنكە پارتى كرێكارانى كوردستان توانى خۆیى بەسیستەمێك بكات و پەژاك لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان دروست بكات. ئەوكاتە هێزە تەسفیەچیەكان كە ناوەندەكە بەریتانیا و ئەمریكا بوو دژایەتى كردنى راستەوخۆ ئەم حەرەكەیە واتا قۆناخى سەختى دژایەتى كردنى كوردان، لە سەر دەستى پارتى كرێكارانى كوردستان روون بۆ وە. بۆیە گەلى كورد هەموویان چاوى رزگارى كوردستان لەو دەبینن و بووە هێزى گەل و سیستەمى گەل، ئەمجارەش پیلان گێرى لەسەر پەكەكە و گەل و بەرێز ئۆجەڵان ڕۆژ لەدوایى ڕۆژ بەرەو زیاد بوون هەنگاو دەهاوێژى. پاشان هاتن بۆ جارى هەزارى كە دایمەن كورد بە ئیسلام لەناو براوەوە و مارژیناڵ بووە، بۆیە هستان دەسەڵاتیكى ئیسلامیان لەناوچەكە دروست كردوو هەندێك دەورى دیار كردنیان پێدا وەكو خۆناساندن بەئیسلام و چارەسەرى كێشە كورد. بەڵام ئەمجارەش هەم لە شەرى سەربازى هەم لە كەشى هەڵبژاردن واتا هەلًبژاردنى شارەوانى دۆراو، سیاسەتى ئیفڵاسى كردوو، بۆیە كەوتە بەر پەڵامارى كوردانى دا. لە هەر دەڤەرێكى ئەم جێهانەدا بەهاوكارى هەموو دەولەتانى ئەوروپى وەك لەباكور بۆ سەر شارەدارانى كورد لە ئەوروپا بۆ سەر دموو دەزگاكانى كوردى و ڕاگەیاندنەكانى كورد لە بەلجیكا كە ئەمرۆ ناوەندى ناتۆیەو بڕیارى ئەوروپایى لێدەر دەچێت.لە ئیتالیا و ئەلمانیاش هێرشى سەر پەنابەرانى كورد لە بەردەوامیە. بەڵام ئەم هێرشانەش نەیان توانى درێژە پێدەرى ئەم سیاسەتەى قڕ كردنى سەر ساسیەكانى كورد بن، كە دەیان ویست كە ئەم ئاستەنگیانە بەردەوام بكەن و ئەو ئەندامان ڕاكەنە ناو گەریلایەكان لەویش هەموو هێزى ناتۆ كۆبكەنەوە و بەرەنگاریان ببنەوەو شوێنە ستراتیژیەكان كە گەریڵا تێیدایە بەدەست بخەن و شوێنى هەر لەوێشەوە خۆیان بۆ ئیران ئامادە بكەن، كە ئەو دەسەڵاتەى كەلەدژى ئەوانە بێت و حزمەت بەوان ناكات، بۆیە ئەوان بەهەموو شتێك یارمەتى ئەك پارتى دەدەن بۆ ئەوە ئەم حەرەكەیە كە تەسفیەو لەناو ببات.
بۆیە ئەك پارتیش هەولدەدەن لەسەر پیلان گێریەكانى كە دژى پەكەكە هەموو لایەك تێبكات و ڕۆل دار یان بكات .
لەم كاتەش ئێمە دەپرسینەوە كە نێچیر بۆ لە توركیایەوە بۆ كۆبوونەوەى لە ئاستى وەزیر و سەرۆك وەزیران دەكات. كە ئەم بەرێزە هیچ پۆستێكى نیە ئەمرۆ لەهەرێم و حزبى كە چەند رۆژێك لەدیمانە كەى لەگەڵ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە باسى رەت كردنەوەى پۆستى جێگرى سەرۆكى پ د ك كە گۆایە لەبەر بەرێز على عبدەلڵا وەرى نەگرتوە .
ئێمەش لێرەدا بۆ ئێوەى خوێنەر لێدەگەرێین كە ئایا نێچیر لە پیڵانى ئەك پارتى و ئەمریكا چ پیڵانیك لەهەرێم جێ بەجێ دەكات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست