بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


وردەكارى كۆنفرانسەكەى یەكێتى لەمەڵەبەندى هەڵەبجە

Saturday, 29/05/2010, 12:00


لەڕۆژانى رابردوودا لەچوارچێوەى كۆنفراسى مەڵبەندەكانى یەكێتیدا، مەڵبەندى هەڵەبجەى یەكێتى هەڵبژاردنى بۆ دیاریكردنى ئەندامانى كۆنگرە ڕێكخست، بەر لەئەنجامدانى هەڵبژاردن محەمەد سەعید عەلی لێپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبج لەچەند كۆبونەوەیەكى جیاوازدا بەدەنگدەرانى ڕاگەیاندبوو كەهیچ كەسێك ناكەوێتە ژێر فشار و بەئارەزووى خۆتان كەسانى شایستە بۆ كۆنگرە دیارى بكەن، بەڵام لەژێرەوە دەستەبەندێكى گوێڕایەڵى چاوبرسی و كۆمەڵێك لەپوش پیاوەكانى مەڵبەند لەدەورى مەسول مەڵبەند كۆبونەوەو كەوتنە تەسفییەكردنى كادرە باش و بەتواناكانى مەڵبەندەكەیان، لەو چوارچیوەیەدا مامۆستا علی حاجی فەرەج دیارترین كادرى مەڵبەندو لێپرسراوى بەشی ڕأگەیاندن و ڕوناكبیرى مەڵبەند لەكۆنگرە بێبەشكرا، لەجێگەى ئەو ڕوناكبیرەدا یەكێك لەئەڵقە لەگوێكانى نزیك لەبەرپرسی مەڵبەند بۆ كۆنگرە هەڵبژێردرا، هەرلەناو ئەو دەستەبەندە مشەخۆرەدا مەسولی مەڵبەند كەوتە ناو ئەو چاڵە قوڵەى كەبۆ برادەرەكانى خۆى هەڵكەندبوو، ئەوەبوو لەناو دەستەبەندەكەدا چەند كادیرێكى تر كلكیان لەگەڵ خەڵكانى دیكەدا گرێدا و فێڵیان لەسەرقافڵەى دەستەبەندەكەى خۆیشیان كرد، ئەوەبوو بەپێی ئەنجامەكان مەسولی مەڵبەند بەچوار دەنگ كەوتە دواى لاوترین كادرى مەڵەبندەوە، ئەو كادیرەیش عەلی عوسمانە كەچاوى لەئایندەى مەڵبەندەكەیەو دەیەوێت لەدواى كۆنگرە ئەنجامەكانى كۆنفراس وەك كارتێك بەكاربهێنێت بۆ ئەوەى ببێتە بەرپرسی مەڵبەندى هەڵەبجەو دەسەڵاتى مەڵبەندى ناوچەكە لەدەست هەورامییەكان دەربهێنێت، هەر لەناو هەڵبژاردنەكەدا لێپرسراوى مەڵبەند كەبەردەوام داواى دەكرد دەگدەران بەئازادانە دەنگ بدەن بڕى 1500دۆلارى داوەتە یەكێكە لەكادرە ژنەكانى هەورامان بۆ ئەوەى هیچ یەكێك لەژنە هەورامییەكان دەنگ نەدەن بەكەژاڵ كامیل كەدیارترین ژنە كادرى یەكێتییە لەناوچەى هەورامان! كەسێكى نزیك لەكۆمیتەى هەورامانەوە ئاشكرای كردووە كە لێپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبجە زیاتر لە12هەزار دۆلارى لەناوچەى هەورامان بەخشیوەتەوە بۆ ئەوەى زۆرترین كەس لەكەسە نزیكەكانى خۆى بگەیەنێتە كۆنگرە، سەرچاوەكە ئاشكرایشیكرد كە عەلی عوسمانى كارگێرى مەڵبەند هەر لەسەرەتاى پرۆسەكەوە بەرنامەى كەرناخستنى بەرپرسی مەڵبەندە داناوە و بەناوى دامەزراندیان لەفەرمانگەو ناوەندە حكومییەكاندا بەشێكى زۆر لەكادرەكانى مەڵبەندەكەى بەلاى خۆیدا ڕاكێشاوە، سەرچاوەكە ئەوەیشی دركاند كەعەلی عوسمان بەكادرە باوەڕپێكراوەكانى خۆى ڕاگەیاندووە كەبەهیچ شێوەیەك دەنگ بەلێپرسراوى مەڵبەند نەدەن، بەڵام لەسەرەویش پەیوەندى بەلێپرسراوى مەڵبەندەوە كردووەو گوێڕأیەڵى خۆى پێ ڕاگەیاندووە، بەپێی وتەى هەندێك لەبەشداربوانى كۆنفراس لەماوەى یەك مانگى پێش دەستپیًكردنى كۆنفرانسدا لێپسراوى مەڵبەند ئیمتیازى جۆربەجۆرى داوتە ژمارەیەك لەكادرانى یەكێتى بۆ ئەوەى لەكۆنفرانسدا دەنگى بۆ بدەن، لەو نێوەندەیشدا زیاتر لەچوار كەس كەپلەى عەرفیان هەبووە كراون بەزابت و چەند كەسێكیش پارەیان پیًدراوەو چەند كەسێكە دیكەیش بەڵێنى پۆستى حكومییان پیدراوە، هەرچەندە لێپسراوى مەڵبەند لەڕیگەى ئەو پارەو دەسەڵاتانەى كەهەیەتى ژمارەیەك دەنگى دەنگفرۆشەكانى كڕى، بەڵام پیلانەكانى عەلی عوسمانى ڕكابەرى زۆر لەوە گەورەتر بوون كەپارەو پلە و بەڵێن بەریان لێبگرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە